دەریا چۆن دروست بوو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-22:05:00 - کۆدی بابەت: 676
دەریا چۆن دروست بوو

ناوه‌ڕۆك

دروستبوونی دەریا

لەدێر زەمانەوە ئەو دەمەی جارێ دنیا ژیانی لەسەر درووست نەبوو بوو، هەروەها زەویش بەم شێوەیەی ئێستای کە ژیانی لە سەر نەبوو، زەوی بەرە بەرە بەرەو دروست بوون دەڕۆیشت، هەر وەکو ئەو دەمانەی کەوا ئەستێرەکانی لێ درووست دەبوون، ئەو ماددانەی لە چەند شتێک دروست دەبێت_ پێی دەوترێ ڕەگ و ڕیشە و بنەما، ئێستا سەد دانە لەو بنەمایانە هەیە، بنەما سووکەکان پێیان دەگوترێت: گازەکان، ئەم هەوایە کە هەڵیدەمژین لە هەندێک لەم گازانە پێکدێت، بنەما قورسەکان دابەزیووە بۆ ژێرەوەی زەوی و لەوێدا جێگیربوون، ماددە سووکەکانیش کۆبوونەتەوە بەدەوری ئەو تۆپەڵەیە، هەر وەک چۆن سەرکە پیاز توێکڵەکانی لەدەوری کۆبوونەتەوە، ئەمە هۆی ئەوەیە کە کانزاکان وەکو قوڕقوشم و ئاڵتون کە زۆر دەگمەنن و گران بەهان دەکەونە بەشە دوورەکانی ژێر زەووی، بەڵام لەسەر ڕووی زەوی کانزا سووکەکانی تر بەئاسانی بەردەست دەکەون، چونکە هەرزانترین وەک فافۆن و سلیکۆن و کە شووشەیان لێ دروست دەکرێت، هەندێک لەزانایان پێیان وایە ئەم دونیایەی خۆمان زۆر بەخاوی و لە سەرخۆ، پلە پلە دروست بووە، لە ماددەیەکەوە کە بە ئاسمانەوە لکابوو وەک و زەڕاتی خۆڵ کە بەتیشکی ڕووناکی خۆرەوە لکاوە، بێگومان وەک و ئەم بەشانەی بوونی هەیە و پێی دەوترێ ئەستێرەی کلکدار، ئەم ئەستێرە کلکدارانە جار بە جار لە شەودا لە بەشە بەرزەکانی هەوادا بەدی دەکرێن و دەبینرێن، هەندێک لەم بەشانە قورسن و دادەبزنە سەر زەوی، پێیان دەوترێت نەیزەک، ئەمەش لەچەند کانزاییەک پێکدێت وەکو: ئاسن و بەرد، کەوا ئێستا لەسەر زەویدا هەن، هەندێکی تر لە زاناکان تێڕوانینێکی جیاوازتریان هەیە لەبارەی چۆنێتی دروستبوونی زەوی، ئەوان دەڵێن: زەوی لە هەمان ئەو تۆپەڵە مەزنە دروست بووە کەوا خۆری لێ دروست بووە، پاشان ئەم زەوییە دەستی بەسووڕخواردنەوە کردووە، لەکاتی ئەم سووڕخواردنەوەیەدا کەمە کەمە بەرەو ڕەقبوون و خڕبوونەوە چووە، پلەی گەرما لەپێشدا زۆر زۆر بەرز بووە، هەر وەکو پارچەیەکی سوور بوو لە خەڵووزدا، پاشان بەرەو سارد بوونەوە ڕۆیشتووە، لەکاتی دابەزینی پلەی گەرمی زەوی بەرەو ئیدی بەرەو چوونە یەک هەنگاوی ناوە، هەر وەکو چۆن سێوێکی برژاو لەکاتی سارد کردنەوەیدا کرژ ئەبێت و ئەچێتە یەک، پاشان لارو  لێرو چاڵ و چۆڵی لەسەری درووت دەبێت، بەهەمان شێوە بەرزو نزمی زەوی و توێکڵی زەوی دروست بووە، ئەمە پێی دەوترێت: سەر ڕووی زەمین، بەم شێوەیە بەرزایی و نزمایی لێ درووست بووە، بەرزاییەکان بونەتە کیشوەرەکان و نزماییەکانی زەویش بوونەتە دەریاو بنی دەریاکان، هۆیەکی تر هەیە بۆ ئەم بەرزایی و نزماییانە، ئەویش ئەوەیە کە بەردە زۆر قورسەکان ڕۆیشتۆتە ناو توێکڵی زەویداو بەردە سووکەکان کەوتۆتە بەشی سەرەوەی گۆی زەوی، بەڵگەش لەسەر ئەم قسەیە ئەوەیە کە بەشی سەرەوەی گۆی زەوی لە بەردی سووک دروست بووە کە ئەویش بەردی(گرانیتە)، ئەم بەردە (گرانیت) لە بەردی (بازڵت) سووکترە چوونکە (بازڵت) زۆر قورسە و بنی دەریاکانی لێ پێکهاتووە، ئەم شێوەی بنی دەریا لە کاتێکدا درووست بووە کە دەریا بوونی نەبووە، ئەم زەمینە ئەوەندە پلەی گەرمی بەرز بووە بەشێوەیەک کە نەیهێشت ئاو لەسەری کۆبێتەوە، ئێمە ئەگەر هاتوو ئاومان کردە سەر پارچەیەک لە ئاسن کە زۆر کەم بێت، ئەوا ئاوەکە هەمووی دەبێتە هەڵم، ئەم زەوییە گەرمەی خۆشمان هەوا بووە،جا لێرەدا پرسیارێک خۆی ڕاست دەکاتەوە، ئەویش ئەوەیە کە ئەم هەموو ئاوە لە کوێوە هاتووە کە هەموو دەریاکانی پڕ کردووە؟هەندێک لە زاناکان بڕوایان وایە کەوا ئاو لەژێر زەویدا درووست بووەو هەتا ئێستاش هەر لەوێدایە، ئاو لە دوو گاز پێکدێت ئەویش، (ئۆکسجین) کەوا لە هەموو هەناسەیەک لە هەناسەکانماندا هەڵیدەمژین،پاشان(هایدرۆجین) کە بەسووکترین گاز ناسراوە،ئێمە ناتوانین گازی هادڕۆجین بیبین، بەڵام لەکاتی سووتانی خەڵوز یان نەوتدا تێبینی دەکرێت، ئەو دوو گازە واتا (ئۆکسجین هایدرۆجین) لەژێر زەویدا یەک دەگرن و لەناو بەردەکاندا (ئاو)دروست دەکەن، ئەم ئاوە بەرز دەبێتەوە لە(شاخە ئاگرینەکان) و پێی دەوترێت (گڕکان)، زاناکان دەڵێن: هەر هەمان ئاوە کە وردە وردە لە بۆشاییەکانی ژێر زەویدا جەێگیر بووەو پڕی کردۆتەوە، تا لە کۆتاییدا ئەم دەریایانەی ئێستای دروست کردووە، تیمێکی تر لە زاناکان پێیانوایە کە دەریاکان لە بۆشایی ئاسماندا بەشێوەی هەوری زۆر و چڕو هەڵواسراو بوونە، لەو دەمەی کە زەوی سارد بۆتەوە ئەوانیش لە شێوەی باران باریوون، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە باران بە یەک ڕۆژ و دوو هەفتەو مانگ و چەند ساڵێک باران نەباریوە، بگرە بە هەزاران ساڵ باران باریووە؟ عەقڵی مرۆڤ ناتوانێت خەیاڵی ئەوە بکات کە چ باو بارانێک و هەورە تریشقەو زریان و لافاو ڕووی داوە لە سەر ئەم زەمینە، کێ دەڵێت چەندەها نەوە لەسەر ئەم زەمینە لەناو چووبن پێش ئەوەی دەریاو وشکانیەکان ئارامی بەخۆوە 
بینیبێت، وەکو ئەم ئارامییەی کە ئێستا بەخۆیەوە دەیبینێ، ئێمە لێرەدا ناتوانین دەستنیشانی بکەین کە دەریا لە چ کاتێکدا دروست بووە لەبەر  ئەوەی زاناترین کەسەکان کۆک نین لەسەر ئەوەی کە ئایا لەدێر زەمانەوە چی ڕوویداوە، تۆ پرسیارێک دەکەیت و دەڵێیت: باشە تەمەنی ئەم ڕۆژگارە چەندە؟ ئەو کەسانەی لە خەڵکی تر شارەزاترن، دەڵێن: تەمەنی ئەم ڕۆژگارە لە(٢)بلیۆن ساڵ زیاترە، ئەم ژمارەیە وامان لێ دەکات ئیتر نەتوانین هەناسە بدەین و دەستە وەستاو بووەستین، چونکە ژمارەی (بلیۆن) زۆرە و عەقڵی مرۆڤ ناتوانێت پەی پێ ببات، ئێمە لێرەدا بەچەند بلیۆنێک قسە دەکەین، بەڵام لە هەموو تەمەنماندا ناتوانین یەک بلیۆن وەکو ژماردنیش بژمێرین، بۆیە ئەوەمان بەسە کە بڵێین ئێستا زیاتر لە(٢) بلیۆن ساڵە مرۆڤ لەسەر ئەم زەمینەدا دەژیت، ئێستا پسپۆڕەکان توێژینەوە لەسەر ئەو بەردانە دەکەن کەوا لەسەر چینە مەزنەکانی وشکایی جێگیر بوونەو هەندێ لەو چینانە بەردی خۆڵین و بنەچەیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەردە کۆنانەی کە دەریاکان یان با وردیانی کردوە، پاشان جارێکیتر بوونەتەوە بە بەردی گەورە گەورە، هەندێ لەم بەردانە لە جۆری (تەخاڵ) یا (ئەردواز) بوونە، ئەم جۆرە خۆڵانە بنی دەریاکان درووستبوون یان لە هەندێ سەرچاوەی  بچووک لە دەریادا پاشان لە ڕێگای پاڵەپەستۆوە چونەتە سەر یەکو بوونەتە بەرد، هەندێکیان بەردی جیرییە کە لە هەندێک لە گیانلەبەرە زیندووەکان درووست بووە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەناو دەریادا ژیاون، هەندێک لەم چیایانە شوێنەواری گەڵای داریان پێوە دیارە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنەها ساڵ پێش ئێستا، هەروەها شوێنەواری ئێسقانی هەندێک بوونەوەر دەردەکەون کە لە سەردەمی کۆندا ژیاون و ئێستا تا هەتا هەتا لەناوچوون، باش بزانە کە زاناکان توانای ناسینەوەو خوێندنەوەی ئەو بەردانەیان هەیە، هەر وەکو تۆ چۆن لاپەڕەکانی کتێبێک دەخوێنیتەوە، ئەوان تێبینی ئەوە دەکەن کە چۆن شاخەکان چۆن لەناو ئەچن و لەژێر کاریگەری بەستەڵەک و باو باراندا هەرەس دێنن، هەروەها تێبینی ئەوە دەکەن ئەو هەموو شیوو دۆڵە چۆن پڕبوونە لە ئاو، هەروەها شیوە نزمەکانی تریش، لەگەڵ ئەمەشدا ئەوان دەیانەوێت ئەو کاتە بخەمڵێنن کە چەند بووە تا وەکو ئەم دەریایانە تامی سوێر بووە، ئەم زانایانە زانیاری دوای زانیاری کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەی وێنەیەکیان دەستکەوێت، ئەگەر تاریکیش بێت، بەڵام ئەم وێنەیە لەگەڵ ڕۆژگاردا ڕوون و ئاشکرا دەبێتەوە، ئەم وێنەیە وێنەی دونیایەکە (٢)بلیۆن ساڵ دەبێت دەستی پێ کردووە، پاش ئەو هەموو بەرزایی و نزماییە لە زەویداو ئەو سەرما مامناوەندە لەسەر زەویدا، وایکردوە کە ئاو جەێگیر بێت لە شوێنە نزمەکانی زەویدا، هەرچەندە دەریا تەمەنی کورتترە لە زەوی، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا زۆر کۆنە و دەریا لە شاخەکان و کیشوەرەکانیش کۆنترە کەوا ئێستا دەیان ناسین، بەڵام ئاو هەمیشە ئاوەو هەر بەئاوی دەمێنێتەوە، ئەو وەکو هەڵم لە دەریاوە بەرز دەبێتەوە، پاشان دەبێتە هەورو لە ڕێگەی بارانەوە دەگەڕێتەوە ناو دەریا، یان لەگەڵ ڕووباردا، ئەو هەڵکشان و داکشانەی دەریا وایکردووە لە کیشوەرەکان کە پێوەرەکانیان کەم و زیاد بکات، بەڵام دەریا هەر لەسەر دۆخی خۆی دەمێنێتەوە، ئەویش تاقە شوێنە لەم دونیادا کەمترین گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینێت.


سەرچاوەکان



1725 بینین