چوار چارەسەر بۆ کێشەکانی هەرس و هەڵاوسان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-22:45:00 - کۆدی بابەت: 679
چوار چارەسەر بۆ کێشەکانی هەرس و هەڵاوسان

ناوه‌ڕۆك

چوار چارە‌سە‌ر بۆ كێشە‌كانی ھە‌رس و ھە‌ڵئاوسان

بە‌شێكی زۆری خە‌ڵكی بە‌دە‌ست كێشە‌ی ھە‌رسە‌وە‌ دە‌ناڵێنن، بە‌تایبە‌تی لە‌ دوای نان خواردن، چونكە‌ بە‌باشی  خۆراك ھە‌رس ناكە‌ن تووشی ئازار دە‌بن و ھە‌ندێك جار تووشی قە‌بزی دە‌بن و بێزاریان دە‌كات، جگە‌ لە‌ خە‌ڵكی ئاسای كەسانی تە‌مە‌ن گە‌ورە‌ یان خانمانی دووگیان زیاتر تووشی ئە‌م كێشانە‌ دە‌بن لە‌گە‌ڵ ئامێری ھە‌س و گە‌دە‌یاندا، بە‌‌تایبە‌تی دوای خواردنی چە‌ور، نە‌خۆشیە‌كی زۆر بڵاوە‌ و كاریگە‌ری دە‌خاتە‌ سە‌ر ماسولكە‌كان و گرژی دە‌كات.

لە‌ ڕێگە‌ی ئە‌م خواردنانە‌وە‌ دە‌توانیت چارە‌سە‌ری ئە‌م كێشە‌یە‌ بكە‌یت

شە‌ربە‌تی سە‌وزە‌وات: بۆ چالاككردنی كرداری ھە‌رس و ڕزگاربوون لە‌ كێشە‌كانی، ڕۆژانە‌ بە‌‌یانیان بە‌ گدە‌ی خاڵی شە‌ربە‌تی سە‌وزە‌وات بخۆرە‌وە‌، ئە‌گە‌ر كە‌وچكێك شە‌ربە‌تی گە‌ڵای سوبێر ھە‌بێت زۆر باشترە‌ تێكە‌ڵی بكە‌یت، چونكە‌ چارە‌سە‌ری ھە‌وكردنی گە‌دە‌ و گرژبوونی ڕیخۆڵە‌كان دە‌كات.
تۆوی كە‌تان: خواردنی تۆوی كە‌تان كاریگە‌ری خێرا و بە‌ سوودی ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر لە‌ش، دە‌تپارێزێت لە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ و كرداری ھە‌رس چالاك دە‌كات، نیو كە‌وچك تۆوی كە‌‌تان لە‌گە‌ڵ زە‌ڵاتە‌ یان كە‌وپێك ئاو تێكە‌ڵ بكە‌یت و بیخۆیت.
دارچینی: دارچینی یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین جۆرە‌كانی بە‌ھارات یاخود داودە‌رمان كە‌ لە‌ ھە‌موو جیھاندا بە‌كاردە‌ھێنرێت و سوودێكی زۆری ھە‌یە‌ بۆ توانە‌وە‌ی چە‌وری و چالاك كردنی كرداری ھە‌رس و كێشە‌كانی ڕیخۆڵە‌، نیو كە‌وچك دارچینی لە‌گە‌ڵ كوپێك ئاوی گە‌رم تێكە‌ڵ بكە‌، پاش چە‌ند خولە‌كێك بیخۆرە‌وە‌.
گوڵە‌ بە‌یبوون: گوڵە‌ بە‌یبوون جۆرە‌ گیا یاخود گوڵێكی بە‌سودە‌ بۆ زۆر نە‌خۆشی یە‌كێك لە‌وانە‌ خێراكردنی كرداری ھە‌رس و نە‌ھێشتنی غازات و ھە‌‌ڵئاوسانی گە‌دە‌، نیو كە‌وچك گوڵە‌ بە‌‌یبوون لە‌ كوپێك ئاودا بكوڵێنە‌ بۆ ماوە‌ی ٥ خولە‌ك ڕۆژانە‌ دوای نانخواردن بیخۆرە‌وە‌.


سەرچاوەکان



2089 بینین