چ وەرزشێک باشترە بۆ باشکردنی تۆوی پیاو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-13-23:27:00 - کۆدی بابەت: 682
چ وەرزشێک باشترە بۆ باشکردنی تۆوی پیاو

ناوه‌ڕۆك

چ وە‌رزشێك باشترینە‌ بۆ باشكردنی كوالێتی تۆوی پیاو

توێژینە‌وە‌یە‌ك، كە‌  لە‌ جۆرناڵی ڕیپرۆدە‌كشن بڵاوكرایە‌وە‌، باس لە‌ كاریگە‌ریی جۆرە‌ جیاوازە‌كانی وە‌رزش دە‌كات لە‌سە‌ر كوالێتی سپێرمی پیاو. ئە‌نجامە‌كان دە‌ریدە‌خە‌ن تە‌نیا چە‌ند مانگێك لە‌ چالاكی جە‌ستە‌یی، گۆڕانكاری گە‌ورە‌ دروست دە‌كات.
یە‌ك لە‌سە‌ر سێی ھاوژینە‌كان بە‌ھۆی گرفتی تۆو، كێشە‌یان ھە‌یە‌ لە‌ دروستكردنی منداڵ. ھە‌ندێك جار ئە‌و ھاوژینانە‌ی منداڵیان نابێ پە‌نا بۆ تە‌كنە‌لۆژیای مناڵی بلوری دە‌بە‌ن، بە‌ڵام ئە‌و منداڵانە‌ی لە‌ تۆوی كوالێتی خراپ پە‌یدا دە‌بن، ئە‌گە‌ری زۆرترە‌ ھە‌ر لە‌ سكی دایكیاندا لە‌بار بچن، یان بە‌ شێواویە‌وە‌ لە‌ دایك ببن، تە‌نانە‌ت لە‌ ئایندە‌شدا زۆرتر توشی شێرپە‌نجە‌ دە‌بن.
لە‌بە‌ر ئە‌وە‌، گرنگە‌ بە‌ ڕێگای سروشتی كوالێتی تۆوە‌كان باش بكرێ بۆ باشبوونی تە‌ندروستی نە‌وە‌كانی ئێستا و داھاتوو. ئە‌وە‌ی تاوە‌كو ئێستا بە‌ پیاوان گوتراوە‌ ئە‌نجامی بدە‌ن بۆ باشتر بوونی چانسی منداڵبوون، بریتی بووە‌ لە‌ خۆراكی تە‌ندروستانە‌، كە‌مكردنە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ی كحولی، و وزھێنان لە‌ جگە‌رە‌ كێشان و وە‌رزشكردن بە‌ بە‌رنامە‌.
ھە‌رچە‌ندە‌ ئە‌و خاڵانە‌ بە‌شێك بوون لە‌ ڕێنمای پزیشكان بۆ باشكردنی بە‌پیتی تۆوی پیاوان، تاوە‌كو ئێستا بە‌ دیاریكراوی لێكۆڵینە‌وە‌ نە‌كرابوو لە‌سە‌ر كاریگە‌ری وە‌رزش لە‌سە‌ر كوالێتی تۆوە‌كان. تە‌نانە‌ت ھە‌ندێك دە‌یانگوت چە‌ند جۆرێك لە‌ وە‌رزش (وە‌كوو پاسكیلسوری و ڕێگا بڕینی زۆر) بۆ كوالێتی تۆوە‌كان خراپن. ھە‌ندێكی دیكە‌ش دە‌یانگوت چە‌ند جۆرێكی دیاریكراوی وە‌رزش بۆ تۆوە‌كان باشن.


سەرچاوەکان



2075 بینین