سوودەکانی گوێزی هیندی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-13:48:00 - کۆدی بابەت: 701
سوودەکانی گوێزی هیندی

ناوه‌ڕۆك

گوێزی هیندی - نارگیل

  گوێزی هیندی میوەیەکی گەرمێنییە ، دارەکەی زەک داری خورما دەچێ ، بەرزییەکەی دەگاتە بیست گەز گەڵاکانی خاوەنی تێکوڵێکی ئەستوور و قاوەییە لە نێو ئەو تێکوڵەدا شلەمەنێکی سپی تێدایە کە خۆراکێکی هێزدەرە پێی دەڵێن شیری نارنگیل دوای شکانی تێکوڵە وشکەکەی نارگیل ، مێشکەکەی ناوەوەی کە بەشە خۆراکێکییەتی بە ڕەنگێکی سپی کە پێستێکی ناسکی قاوەیی هەیە ، دەردەکەوێ لە مێشکی نارگیل لە ژێر زەخت و گەرمادا ، مادەیەکی ڕۆنی سپی لێدەگرن کە پێی دەڵێن کەرەی نارگیل ، نارگیل لە باشووری ئێران دەکرێ بەرهەمێکی زۆر بەرز و باش دەدات.
لەزمانی عەرەبیدا  پێی دەڵێن نارجیل یان جوز الهندی . درێژی داری نارگیل(گوێزی هیندی) دەگاتە ٤٠ گەز لە تەواوی ڕۆژەکانی ساڵدا خاوەنی میوەیە ، داری نارگیل دوایی ٧ ساڵ وەبەردێ زیاتر لە سەد ساڵ عومر دەکات. ئەگەر ئاوی نارگیل ٢٤ سەعات وەمێنێ وەک شەراب دەبێتە هەویر ، دوای چەند ڕۆژان دەبێتە سرکە. 
ئەو میوە دوای گەینی سێ تێکوڵی هەیە: تێکوڵی هەوەڵی قاوەییە ، خاوەنی ڕیشەیە واباوە ئەو تێکوڵە لە ئاودا دەخوسێنن ، دوایە دەیکوتن هەتا ڕیشەکانی لێ دەکەنەوە ئەو ڕیشانە تەنافی لێ دروست دەکەن کە لەنگەری کەشتی پێ دەگرن و دەیبەستنەوە ، ئەو تەنافە لە ئاوی سوێر دا زۆر خۆڕادەگرێت و ناڕزێ ، بە ساڵیان دەوام دێنێ ، تێکوڵی دووەم دارێکی سەختە ، گوزەڵەی قلیانی لێ دروست دەکەن ، پێی دەڵێن نارگیلە یان نێرگەلە یاخۆ زجیلەش ، تێکوڵی سێیەم بە مێشکەکەیەوە نووساوە و میوەکەی دوای ئەوەی گەیی ، خاوەنی شیرەیە بەڵام دوای هەندێک ئەو شیرە خەستە دەبێ ڕووی مێشکەکە دیوار توێیەکی چەور و خەست و خۆڵ دای دەگرێت . مێشکی میوەی نارگیل سپییە ، بەلەززەت و چەورە.

تایبەتمەندییەکانی:

 ١. میوەی گوێزی هیندی سروشتێکی گەرمی هەیە ، کە خواردنی لەگەڵ شەکر بۆ بەهێز کردنی لەش باشە و خوێن بەدیدێنێت.

 ٢. ئاوی گوێزی هیندی نەرمکەرە و شادی هێنەرە.

 ٣. گوێزی هیندی، مرۆڤی کز ، گۆشتن و قەڵەو دەکات.

 ٤. گوێزی هیندی توو زیاد دەکات.

 ٥. خواردنی گوێزی هیندی زار بۆن خۆش دەکات.

 ٦. خواردنی گوێزی هیندی بۆ لابردنی زیپکەی زار ، و بەهێز کردنی جەرگ شوێنی باشی هەیە.

 ٧. خواردنی گوێزی هیندی ، بێوەسیری چارە دەکات.

 ٨. خواردنی گوێزی هیندی لەگەڵ شەکر ، بۆ لابردنی ناڕەحەتی میزەڵدان و میزە چرکە ، ژانی جومگە ، دەرمانی ئیفلیجی ئەندام شوێنی چاکردنەوەی هەیە.

 ٩. خۆڵەمێشی تێکوڵی ڕەقی نارگیل (گوێزی هیندی) بە شێوەی تێهەڵسوون لە پێست شوێنەواری باشی هەیە بۆ ڕوخسار و لابردنی لکە و هێدی کردنی خورووی لەش.

 ١٠. بۆ بەهێز کردنی تووکەسەر دەتوانی خۆڵەمێشی تێکوڵی نارگیل(گوێزی هیندی) لەگەڵ خەنە تێکەڵکەی دوای خووسان و تەڕبوون لەسەرتی هەڵسوو.

 ١١. خواردن و تێهەڵسوونی ڕۆنی نارگیل(گوێزی هیندی) لە لەش بۆ بەهێز کردنی ماسولکەکان و بەهێز کردنی تووکەسەر ، و دەرمانی بێوەسیری و هێورکردنی ژانگەل بە کەڵکە.

 ١٢. شیری نارگیل(گوێزی هیندی) ، دەتوانن لە جێگای شیری دایک بیدەن بە منداڵ .

 ١٣. خواردنی نارگیل بۆ ئەوانەی تەڕەشوعی لووی سێو مرۆڤیان لە لەشیاندا کەمە زۆر بە کەڵکە.

 ١٤. نارگیل  بۆ ماخۆلیا ، بۆ شێت و بۆ بەهێزکردنی ئارەزووی ژن و مێردی باشە.

 ١٥. خواردنی مێشکی نارگیل مەوادی ماخولیایی بەڵغەم وەلادەبا ، هەر بەو هۆیە بۆ لەمس بوونی ئەندام ، بۆ ئیفلیجی ، بۆ شێتی ، بۆ شتی دیکەی وەک ئەوانە باشە.

 ١٦. میوەی نارگیل ، جەرگ بەهێز دەکا و بۆ برینی گەدە و زیادبوونی میز و لابردنی ساردی میزڵدان و ژانی میزڵدان بە کەڵکە.

 ١٧. مێشکی میوەی نارگیل تێکەڵ لەگەڵ  شەکر ، خوێنی خاوێن ساز دەکا و بەدیدێنێت.

 ١٨. ڕۆنی نارگیل لە سەنعەتی سابوون سازی و شامپۆ سازی دا باشترین ڕۆنە.

 ١٩. سرکەی وەدەست هاتووی شیری نارگیل بۆ وەدەرنانی کرمی گەدە کرمی کوولەکە باشە.

 ٢٠. ئەگەر لە مەنجەڵێک گۆشت تۆزێکی نارگیل تێکەی ، زووتر دەکوڵێ.

 ٢١. تێهەڵسوونی خۆڵەمێشی تێکوڵی میوەی نارگیل ددان سپی دەکاتەوە.

 ٢٢. خواردنی نارگیل بۆ بەهێزکردنی زەین و تێگەشتن باشە.

 ٢٣. مێشکی نارگیل ، باشکێنە و ژانی گورچیلە و میزڵدان هێور دەکاتاوە.

 ٢٤. تێهەڵسوونی ڕۆنی کۆنی نارگیل بۆ هێدی کردنی ژانی پشت ، بۆ ژانی ئەژنۆ و بۆ چارەی بێوەسیری باشترین شتە.


سەرچاوەکان



1652 بینین