وەرزش و کوالێتی سپێرم

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-13:59:00 - کۆدی بابەت: 702
وەرزش و کوالێتی سپێرم

ناوه‌ڕۆك

وە‌رزش و كوالێتی سپێرم

  تیمێكی زانستی لە‌ زانكۆی ورمێ لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی كوردستان لە‌ كاریگە‌ریە‌كی جۆرە‌ جیاوازە‌كانی وە‌رزشیان كۆڵییە‌وە‌ لە‌ سە‌ر تایبە‌تمە‌ندییە‌كانی تۆو. بۆ توێژینە‌وە‌كە‌ بە‌شداری بە‌ ٢٦١ پیاو كرا كە‌ تە‌مە‌نیان لە‌ نێوان ٢٥-٤٠ ساڵان بوو. لە‌ سە‌رە‌تای توێژینە‌وە‌كە‌دا ھیچ یە‌كێك لە‌ بە‌شداربووان بە‌شداری چالاكیە‌ ورزشیە‌كانیان نە‌دە‌كرد. دواتر خرانە‌ سە‌ر پرۆگرامێكی وە‌رزشی بە‌ سێ جۆری جیاواز:
١- وە‌رزشی مامناوە‌مند: ڕاكردنی بە‌ردە‌وام لە‌سە‌ر تریدمێڵ بۆ ٢٥-٣٠ خولە‌ك ٣-٤ جار لە‌ ھەفتە‌یە‌كدا.
٢- وە‌رزشی توند: ڕاكردنی بە‌ردە‌وام لە‌سە‌ر تریدمێڵ بۆ ماوە‌ی ٥٠-٦٠ خولە‌ك ٣-٤ جار لە‌ ھە‌‌فتە‌یە‌كدا.
٣- خولە‌كێك ڕاكردنی توند لە‌سە‌ر تریدمێڵ و خولە‌كێك پشودان ھە‌ر جارێك لە‌ ڕۆژێكدا ١٠-١٥ جار ئە‌م نۆرە‌یە‌ دووبارە‌ بكرێتە‌وە‌..٣-٤ جار لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا.
٤- نە‌كردنی وە‌رزش.
ھە‌ریە‌ك لە‌و چوار ڕۆتینە‌ بۆ ٢٤ ھە‌فتە‌ چاودێری كران. كوالێتی تۆوی بە‌شداربوو بە‌ر لە‌ ڕۆتینە‌ نوێیە‌كە‌، كاتی ڕۆتینە‌كە‌ و دوای ڕۆتینە‌كە‌ش پشكنینی بۆ دە‌كرا لە‌ بارە‌ی: ژمارە‌ی تۆوە‌كان، جووڵە‌ی تۆوە‌كان، شێوە‌ی تۆوە‌كان، ئاستی ئە‌و ماددانە‌ی ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وكردن.
ھە‌ر شێ گروپی وە‌رزشە‌كە‌ كوالێتی تۆوە‌كانیان بە‌رە‌و باشی چوو بە‌ بە‌راورد بە‌و گرووپە‌ی ورزشیان نە‌دە‌كرد. ئە‌و گرووپە‌ی زۆرترین گۆڕانكاری ئە‌رێنی لە‌ تایبە‌تمە‌ندی تۆوە‌كانیان ڕوویدا، گرووپی یە‌كە‌م بوون (ڕاكردنی بە‌ردە‌وام لە‌سە‌ر تریدمێڵ بۆ ٢٥-٣٠ خولە‌ك ٣-٤ جار لە‌ ھە‌فتە‌یە‌كدا). 
گرووپی یە‌كە‌م بە‌م ڕاددە‌یە‌گۆڕانی ئە‌رێنی لە‌ كوالێتی تۆوە‌كانیان روویدا:
ــ (+٨٥٪‏) زیادبوون لە‌ قە‌بارە‌ی شلە‌ی تۆوە‌كان
ــ (+١٢,٤٪‏) زیادبوون لە‌ جووڵە‌ی تۆوە‌كان
ــ (+١٧,١٪‏)باشبوون لە‌ شیوە‌ی تۆوە‌كان
ــ (+١٤,١٪‏)زیادبوون لە‌ خە‌ستی تۆواو
ــ (٢١,٨٪‏) زیادبوون لە‌ ژمارە‌ی تۆوە‌كان.
ئە‌م ئە‌نجامە‌ دڵخۆشكە‌رن، بە‌ڵام دە‌بێ بزانن بە‌ درێژایی ژیان بە‌ردە‌وام نین و لە‌ماوە‌ی ھە‌فتە‌یە‌ك- مانگێكدا وە‌ك خۆیان لێدێتە‌وە‌، ئە‌گە‌ر كە‌سە‌كە‌ واز لە‌ وە‌رزش بھێنێ.
د.بە‌ھزاد حاجیزادە‌، سە‌رۆكی تیمی توێژە‌ران، دە‌ڵێ «ئە‌نجامە‌كان دە‌ردە‌خە‌ن دە‌كرێ وە‌رزش بكرێتە‌ ستراتییە‌تیە‌كی سادە‌، ھە‌رزان و كارا بۆ باشكردنی كوالێتی تۆوی ئە‌و پیاوانە‌ی ناجوڵێن، بە‌ڵام دە‌بێ بزانن ھە‌موو نە‌زۆكیە‌كی پیاوان بە‌ھۆی خراپیی كوالێتی تۆوە‌كانیان نییە‌، بە‌ڵكو پرۆسە‌یە‌كی ئاڵۆزە‌ و ھە‌ندێكیان بە‌ گۆڕینی شێوازی ژیان باش نابن»
توێژە‌رە‌كان گووتویان ڕە‌نگە‌ ئە‌و باش بونە‌ی كوالێتی تۆوی پیاوان، بە‌ھۆی دابە‌زینی كێشی زیادە‌ی لە‌شیان بووبێ، ھۆكاری ئە‌وە‌ش كە‌ گرووپی یە‌كە‌م زۆرترین سوودیان لە‌ وە‌رزش وە‌رگرت نە‌وە‌ك ئە‌وانە‌ی زۆر خۆیان ماندوو كردبوو، كە‌ كە‌مترین زە‌بر بە‌ر گونیان كە‌وتووە‌.
ھە‌نگاوی داھاتووی تیمە‌ پزیشكیە‌كە‌ ئە‌وە‌یە‌ دە‌ریبخە‌ن ئایا ھە‌مان ئە‌و باشبوونە‌ی لە‌ كوالێتی تۆوی پیاوان ڕوودە‌دات، بە‌ ھە‌مان راددە‌ كار لە‌ بە‌ پیتی بە‌شداربوانیش دە‌كات.


سەرچاوەکان



1186 بینین