سوودەکانی ڕۆشتن بە پاسکیل

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-19:53:00 - کۆدی بابەت: 708
سوودەکانی ڕۆشتن بە پاسکیل

ناوه‌ڕۆك

ڕۆیشتن بە‌ پاسكیل ئە‌م سوودانە‌ی ھە‌یە‌

چە‌ند پسپۆرێكی بە‌ریتانی توێژینە‌وە‌یە‌كیان لە‌سە‌ر تە‌ندروستی لە‌شی مرۆڤ ئە‌نجامداوە‌ باسیان لە‌وە‌ كردوە‌ كە‌ ڕۆیشتن بۆ سە‌ر كار بە‌ پاسكیل یاخود بە‌پێ، لە‌ش لە‌ زیاد بوونی كێش و چە‌ند نە‌‌خۆشییە‌ك دە‌پارێزێت. 
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌سە‌ر چوار ھە‌زار كە‌س ئە‌نجامدراوە‌ كە‌ بە‌ پاسكیل یاخود پێ چوون بۆ شوێنی كارە‌كانیان و پاش ئە‌نجامدانی چە‌ند پشكنینێك بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ توێژە‌رە‌كان بۆیان دە‌ركە‌وتوە‌ كە‌ پاسكیل سواری و ڕۆیشتن بە‌پێ بۆتە‌ ھۆی كە‌مبونە‌وە‌ی ئە‌گە‌ری توشبوونی ئە‌و كە‌سانە‌ بە‌ نە‌خۆشیە‌ درێژخایە‌نە‌كانی وە‌ك شە‌كرە‌ و فشاری خوێن.
توێژە‌رە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ ٥٠٪‏ی ئە‌و كە‌سانەی ئۆتۆمبێلی تایبە‌تی خۆیان بۆ چونە‌ سە‌ر كار بە‌كاردە‌ھێنن، ڕووبە‌ڕووی كێشە‌ی قە‌ڵە‌وی دە‌بنە‌وە‌، لە‌بە‌رامبە‌ردا ٣٨٪‏ ئە‌و كە‌سانەی ھۆكاری گواستنە‌وە‌ی گشتی بە‌‌كاردە‌ھێنن ئە‌گە‌ری ھە‌یە‌ دوچاری قە‌ڵە‌وی ببنە‌وە‌.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌كە‌ ئە‌گە‌ری زیادبوونی كێش و توشبوون بە‌ نە‌خۆشی لای ئە‌و كە‌سانە‌ی بە‌پێ یاخود بە‌ پاسكیل دە‌چن بۆ شوێنی كارە‌كانیان بە‌ڕێژە‌ی ٢٥٪‏ ە‌.


سەرچاوەکان



1176 بینین