وەرزشکردن بیرکردنەوەی مرۆڤ بەهێز دەکا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-21:54:00 - کۆدی بابەت: 713
وەرزشکردن بیرکردنەوەی مرۆڤ بەهێز دەکا

ناوه‌ڕۆك

وە‌رزشكردن بیركردنە‌وە‌ی مرۆڤ بە‌ھێز دە‌كات

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ ئاشكرای كردووە‌ كە‌ وە‌رزشی ھاوسە‌نگ و  كۆمپیوتە‌ر یارمە‌تی مرۆڤ دە‌دە‌ن بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی لە‌دە‌ستدانی یادە‌وە‌ری كە‌ پە‌یوە‌ندی بە‌ چونە‌ ساڵە‌و ھە‌یە‌.
ماڵپە‌ڕی ھێڵس دای نیوزی ئە‌مریكی گوتی توێژە‌رانی سە‌نتە‌ری مایۆ كلینیك سە‌لماندویانە‌ كە‌ بە‌تە‌مە‌نە‌كان دە‌توانن سوودی زۆر لە‌ ئە‌نجامدانی وە‌رزشی ڕۆژانە‌ و مە‌شقە‌كانی مێشك وە‌ربگرن بۆ ئە‌وە‌ی یادە‌وە‌ریان بە‌ چالاك بمێنێتە‌وە‌.
توێژینە‌وە‌كە‌ كە‌ ٩٢٠ كە‌سی گرتە‌وە‌ لە‌ شاری ئۆلمستید لە‌ ویلایە‌تی مینیسۆتا كە‌ تە‌مە‌نی ئە‌و كە‌سانە‌ لە‌ نێوان ٧٠-٩٣ ساڵیدا بوو وە‌ڵامی ھە‌ندێك پرسیاریان دایە‌وە‌ لە‌بارە‌ی بە‌كارھێنانی كۆمپیوتە‌ر و وە‌‌رزشكردنی ڕۆژانە‌ بە‌ درێژایی ساڵ. 
توێژینە‌وە‌كە‌ دە‌ریخست لاوازییە‌كی كە‌می ھە‌ستكردن لای ئە‌و كە‌سانە‌ ھە‌یە‌ كە‌ وە‌رزش ناكە‌ن و كۆمپیوتە‌ر بە‌كارناھێنن، ئە‌مە‌ش دە‌كە‌وێتە‌ نێوان حاڵە‌تی ئاسایی لاوازبوونی یادە‌وە‌ری بە‌ھۆی چوونە‌ تە‌مە‌نە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ نە‌خۆشی زە‌ھایمە‌ردا و ٣٦ لە‌ سە‌دی ئە‌وانە‌ی پابە‌ندی ئە‌و كارە‌ن مێشكیان بە‌ شێوە‌یە‌كی سرووشتی كاردە‌كات بە‌ بە‌راورد بە‌ تە‌نیا ٢٩ لە‌ سە‌دی ئە‌وانە‌ی كە‌ وە‌رزش ناكە‌ن و كۆمپیوتە‌ر بە‌كارناھێنن.
دكتۆر یۆناس گیدای بە‌شدار لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا گوتی چوونە‌ ساڵی كە‌سە‌كان كە‌ لە‌دایكبووی نێوان ١٩٤٦ و ١٩٦٥ن لە‌ دوای جە‌نگی دووە‌می جیھانیە‌وە‌ زیاتر خە‌ڵە‌فانیان لە‌ نێودا ھە‌یە‌.


سەرچاوەکان



864 بینین