سێ وەرزش بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ژنان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-22:09:00 - کۆدی بابەت: 715
سێ وەرزش بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی ژنان

ناوه‌ڕۆك

ئەم سێ وە‌رزشە‌ ئازارە‌كانتان كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ 

ئە‌نجامدانی چالاكی وە‌رزشی بە‌سوودە‌ بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ ئە‌گە‌ر پیاو یان ژن بێت بە‌ڵام توێژە‌ران ئە‌مجارە‌ باس لە‌ سوودی وە‌رزشی دە‌كەن لە‌ماوە‌ی سوڕی مانگانە‌دا بۆ ژنان، سە‌رباری ئازارە‌كانی ناو سك و نیگە‌رانی دە‌روونی.
چە‌ند وە‌رزشێك ھە‌یە‌ كە‌ خانمان دە‌توانن لە‌ماوە‌ی سوڕی مانگانە‌دا ئە‌نجامی بدە‌ن لە‌پێناو كە‌مكردنە‌وە‌ی ئە‌و ئازارانە‌ی كە‌ خانمان لە‌و ماوە‌یە‌دا ھە‌ستی پێدە‌كە‌ن لە‌وانە‌:

١- وە‌رزشی ڕاكردن: بە‌و ھۆیە‌وە‌ لە‌شی خانمان ھۆرمۆنی ئە‌ندرۆفین دە‌ردە‌دات و ئە‌مە‌ش ئازاری سوڕی خوێن بە‌ربەون كە‌م دە‌كاتە‌وە‌ و بە‌ر لە‌ دە‌ستپێكردنی ئە‌م وە‌رزشەش شارە‌زایان رێنمای دە‌دە‌ن ئاو زۆر بخورێتە‌ور.

٢- وە‌رزشی پیاسە‌كردن: توێژینە‌وە‌ زانستیە‌كان دە‌ریانخستووە‌ كە‌ پیاسە‌كردن زۆر بە‌سوودە‌ بۆ تە‌ندروستی مرۆڤ، دە‌ریشكە‌وتووە‌ كە‌ زۆر بە‌سوودە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی ئازاری سوڕی مانگانە‌ لە‌ خانماندا.

٣- یۆگا: بە‌سوودە‌ بۆ دابینكردنی ئارامی و رزگات دە‌كات لە‌ جووڵە‌ بە‌ھێز و سە‌ختە‌كان و ئە‌مە‌ش لە‌گە‌ڵ پشودانێكی دە‌روونی زۆردا ئازارە‌كانی سوڕی خوێنت كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1050 بینین