گونجاوترین کاتی وەرزش بۆ توانەوەی چەوری

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-20:28:00 - کۆدی بابەت: 733
گونجاوترین کاتی وەرزش بۆ توانەوەی چەوری

ناوه‌ڕۆك

گونجاوترین كاتە‌كانی وە‌رزش بۆ توانە‌وە‌ی چە‌وریی

وە‌رزش لە‌ ھەموو كاتێكدا سوود بە‌خشە‌، بە‌ڵام ھە‌ندێك كات گونجاوترینن بۆ توانە‌وە‌ی چە‌وریی بە‌زۆری.
توێژینە‌وە‌ نوێیە‌كان دە‌ریانخستووە‌، چوون بۆ ھۆڵی وە‌رزش و ڕۆیشتن بە‌ پێ پێش نانخواردنی بە‌یانیان و بە‌ گە‌دە‌ی خاڵیی بە‌ گوێرە‌ی ڕۆژنامە‌ی نیویۆرك تایمز، زۆرێك لە‌ چە‌ورییە‌كان دە‌سوتێنێت و ڕێگرێكی باشە لە‌ زیادبوونی كێشی لە‌ش.
توێژە‌رە‌ بە‌لجیكیە‌كان گە‌یشتونە‌تە‌ ئە‌و دە‌رە‌نجامە‌ی ئە‌نجامدانی وە‌رزش لە‌ نیوە‌ڕوان و دوای نانخواردنی بە‌یانیان لە‌گە‌ڵ ئە‌نجامدانی وە‌رزش لە‌ پێش نانخواردنی بە‌یانیان جیاوازییە‌كی بە‌رچاوی ھە‌یە، لە‌ ماوە‌ی شە‌ش ھە‌فتە‌دا دە‌ركە‌وت ئە‌وانە‌ی بە‌شداریان لە‌و توێژینە‌وە‌دا كردووە‌ لە‌و كە‌سانە‌ی دوای نانی بە‌یانیان وە‌رزشیان ئە‌نجامداوە‌ بە‌ ڕێژە‌ی زیاتر لە‌ كیلۆیە‌ك كێشیان زیادی كردووە‌، ئە‌مە‌ لە‌ كاتێكدا ئە‌وانە‌ی پێش نانخواردنی بە‌یانیان ھە‌مان ئە‌و وە‌رزشە‌یان ئە‌نجامداوە‌ زۆرێك لە‌ چە‌وریی لە‌شیان لە‌دە‌ستداوە‌.
پیتە‌ر ھیسبل مامۆستای مە‌ڵبە‌ندی توێژینە‌وە‌ی وە‌رزش و تە‌‌ندروستی لە‌ زانكۆی لۆڤین لە‌ بە‌لجیكا ئە‌وە‌ی خستۆتە‌ڕوو كە‌ وەرزشكردن لە‌ بە‌یانیە‌كی زوودا ڕێگرە‌ لە‌ زیاد بوونی كێش، ھە‌روە‌ك زۆرێك لە‌ كێش دادە‌بە‌زێنێت، ھاوشێوە‌ی ئە‌و توێژینە‌وە‌ی دە‌یخاتە‌ڕوو كە‌ ئە‌نجامدانی وە‌رزش پێش خواردنی ژە‌می بە‌یانیان دە‌بێتە‌ ھۆی لە‌دە‌ستدانی ڕێژە‌یە‌كی بە‌رچاو لە‌ چە‌وریی لە‌ش.
بە‌ وە‌تە‌ی پیتە‌ر ھیسبل، ستراتیجی نمونە‌ی بۆ ڕێگری لە‌ زیادبوونی كێش، بریتیە‌ لە‌ ڕێكخستنی نێوان سیستمێكی خۆراكی تە‌ندروست و ھاوسە‌نگ لە‌پاڵ شێوازێكی چالاكی جە‌ستە‌یدا.


سەرچاوەکان



1291 بینین