ئامۆژگاری تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی ڕووەکین

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-20:59:00 - کۆدی بابەت: 734
ئامۆژگاری تەندروستی بۆ ئەو کەسانەی ڕووەکین

ناوه‌ڕۆك

ئامۆژگاریە‌كی تە‌ندروستی بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕووە‌كین

لێكۆڵینە‌وە‌كان دە‌ریانخستوە‌ كە‌ پێویستە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕوە‌كین و ھیچ جۆرە‌ گۆشتێك ناخۆن، ئاگاداری ئە‌وە‌ بن ھە‌ندێك لە‌و ڤیتامین و مادانە‌ی كە‌سانی دیكە‌ لە‌ ڕێگە‌ی خواردنی گۆشتە‌وە‌ وە‌ریدە‌گرن ئە‌وان لێی دوورن پێویستە‌ لە‌ڕێگە‌ی دەیكە‌وە‌ قە‌رە‌بووی بكە‌نە‌وە‌.
پسپۆرانی بواری تە‌ندروستی ئامۆژگاری ڕووە‌كیە‌كان دە‌كە‌ن بۆ دە‌ستە‌بە‌ركردنی تە‌‌ندروستیە‌كی باش و جە‌ستتە‌یە‌كی سە‌لامە‌ت، پێویستە‌ ئە‌م حە‌وت خواردن و ڤیتامینە‌ لە‌ ژە‌مە‌كانیاندا ھە‌بێت.

ڤیتامین C
زۆر پێویستە‌ بۆ بە‌رگری لە‌ش، ڕووە‌كیە‌كان دە‌بێت لە‌ڕێی خواردنی سپێناخ و ترشە‌مە‌نیە‌كان وە‌ك لیمۆ و پرتە‌قاڵە‌وە‌ بڕی پێویست وە‌ربگرن.

ڤیتامین D
یارمە‌تی ئێسك دە‌دات بۆ وە‌رگرتنی مادە‌ی كالیسیۆم كە‌ بە‌ھێزتری دە‌كات، ئە‌م ڤیتامینە‌ لە‌ شیر و قارچكدا ھە‌یە‌.

ڤیتامین B12
ئە‌م ڤیتامینە‌ لە‌ بە‌رھە‌مە‌ ئاژە‌ڵیە‌كاندا ھە‌یە‌ و كە‌میی لە‌ لە‌شدا دە‌بێتە‌ ھۆی پوكانە‌وە‌، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ پێویستە‌ ڕووە‌كیە‌كان زیاتر شیر بخۆنە‌وە‌ و بە‌رھە‌مە‌ شیرییە‌كان بە‌كاربھێنن بۆ دابینكردنی ئە‌م ڤیتامینە بۆ لە‌شیان‌. 

زینك 
ئە‌م مادە‌یە‌ پێویستە‌ لە‌ لە‌شدا بۆ باشتر كردنی چالاكی دە‌ماغ و تە‌ندروستی مێشك، بۆیە‌ پێویستە‌ ڕووە‌كیە‌كان بۆ دە‌ستكە‌وتنی ئە‌م ڤیتامینە‌ پاقلە‌مە‌نیە‌كان و بە‌زالیا و نیسك زیاد بكە‌ن بۆ ژە‌مە‌كانی خواردنیان.

ئاسن
ماددە‌ی ئاسن ڕۆڵی گرنگ دە‌بینێت بۆ بە‌رھە‌مھێنانی خڕۆكە‌ سورە‌كانی خوێن، گۆشتی سووریش باشترین سە‌رچاوە‌ی بە‌دە‌ستھێنانیە‌تی، بۆیە‌ ڕووە‌كیە‌كان دە‌بێت زیاتر سە‌وزە‌مە‌نییە‌ گە‌ڵادارە‌كانی وە‌ك سپێناخ بۆ بە‌دە‌ستھێنانی بڕی پێویست لە‌م ماددە‌یە‌.

یۆد
كە‌میی یۆد كار لە‌ ناڕێكی ھۆڕمۆنە‌كان دە‌كات و ئە‌وە‌ش زیاتر ڕووە‌كیە‌كان تووشی دە‌بن، بۆیە‌ پێویستە‌ ڕووە‌كیە‌كان پشتببە‌ستن بۆ خواردنی ماش و پە‌تاتە‌ بۆ دە‌ستخستنی ئە‌و ماددە‌یە‌.

ئۆمێگا ٣
دە‌شێت كە‌می ئۆمێگا٣ كاربكات لە‌ ناڕێكی دڵ و مولولە‌كانی خوێن، ڕووە‌كیە‌كان دە‌بێت ئە‌م ماددە‌یان لە‌ڕێی بادە‌م و ئە‌فۆگادۆوە‌ دە‌ستبكە‌وێت كە‌ بە‌ڕێژە‌یە‌كی زۆر لە‌ گۆشت و ماسییدا ھە‌یە‌.


سەرچاوەکان



970 بینین