چارەسەری سروشتی بۆ ساردبوونی قاچ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-16-21:53:00 - کۆدی بابەت: 739
چارەسەری سروشتی بۆ ساردبوونی قاچ

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند چارە‌سە‌رێكی سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە‌ ساردبوونی قاچە‌كان

 ساردبوونی قاچە‌كان لە‌ وە‌رزی زستاندا زۆر كات ڕودە‌دات، ھە‌ندێك جار ھۆكارە‌ بۆ نە‌مانی جوڵە‌، لە‌ ھە‌ندێك كاتدا ھۆكارە‌كانی كە‌می ڤیتامین، یاخود كە‌مخوێنیە‌وە‌.
دە‌توانرێت سود لە‌م چارە‌سە‌رە‌ سروشتیانە‌ وە‌ربگیرێت بۆ ڕزگاربوون لە‌ ساردی قاچە‌كان:
١- چە‌ور كردنی قاچە‌كان: بە‌كارھێنانی زە‌یتی كونجی یاخود زە‌یتی زە‌یتون، پێویستە‌ گە‌رم بكرێت و بدرێت لە‌ قاچە‌كان بۆ ماوە‌ی ٥-١٠ خولە‌ك، لە‌ دوایدا گۆرە‌وی لۆكە‌ لە‌پێبكرێت.
٢- زە‌نجە‌بیل: یە‌كێكە‌ لە‌ پێكھاتە‌ سروشتیە‌ كاریگە‌رە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی چالاك بوونی سوڕی خوێن، گە‌رمبوونە‌وە‌ی پێیە‌كان.
٣- قاچ خستنە‌ ناو ئاوی شلە‌تێنە‌وە‌ بۆ ماوە‌ی ١٠-١٥ خولە‌ك، پاشان لە‌پێكردنی گۆرە‌وی یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ شێداربوونی قاچە‌كان و چالاكردنی سوڕی خوێن.
٤- چای سە‌وز: خواردنە‌وە‌ی دوو كوپ لە‌ چای سە‌وز یارمە‌تیدە‌رە‌ لە‌ چالاكردنی سوڕی خوێن و گە‌رمبوونی قاچە‌كان.


سەرچاوەکان



2446 بینین