هەندێک ڕوونکردنەوە لەبارەی خەمۆکی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-17-19:42:00 - کۆدی بابەت: 746
هەندێک ڕوونکردنەوە لەبارەی خەمۆکی

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند ڕوونكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌بارە‌ی نە‌خۆشی خە‌مۆكی

لە‌كاتێكدا كە‌سێك ڕووبە‌ڕوی خە‌مۆكی دە‌بێتە‌وە‌، ئە‌وا بە‌ ئاسانی بە‌ڕووخساریدا دە‌ردە‌كە‌وێت، ھە‌روە‌ھا چە‌ندین ھۆكار ھە‌ن بە‌ ماناكانی خە‌مۆكی دە‌ردە‌خە‌ن، بۆیە‌ لە‌م بابە‌تە‌دا بە‌پێویستمان زانی ڕوونكردنە‌وە‌ی توێژە‌ران بڵاوبكە‌ینە‌وە‌ ھە‌موومان بتوانین لێی بە‌ئاگابین.
لە‌وبارە‌وە‌ توێژە‌رانی دە‌روونی ئە‌وە‌ دە‌خە‌نە‌ ڕوو كە‌ خە‌مۆكی بە‌دڵنیایە‌وە‌ نە‌خۆشە‌، لە‌كاتێكدا ھە‌ستی پێدە‌كە‌یت ئە‌وا سە‌ردانی پزیشكێكی دە‌روونی بكە‌ تا بتوانێت ھاوكاریت بكات بۆئە‌وە‌ی بە‌شێوە‌یە‌كی گە‌شبین بڕوانینە‌ دواڕۆژت.
توێژە‌ران ئاشكرای دە‌كە‌ن كە‌ ھە‌موو كە‌سێك ئە‌گە‌ری ئە‌وە‌ی ھە‌یە‌ توشی نە‌خۆشی خە‌مۆكی بێت، دە‌شڵێت كە‌ لە‌ ھە‌موو وڵاتاندا نزیكە‌ی ٣٥٠ ملیۆن كە‌س نە‌خۆشی خە‌مۆكیان ھە‌یە‌، پێیان وایە‌ كە‌ ئاساییە‌ گە‌ر خۆت یان كە‌سێكی نزیكت مامە‌ڵە‌ لە‌گە‌ڵ خە‌مۆكی بكات چونكە‌ بە‌ھۆی سە‌ختی ژیانە‌وە‌ مرۆڤە‌كان ھە‌ستیان ناسك بووە‌.

لە‌م خاڵانە‌ی خوارە‌وە‌دا نە‌خۆشی خە‌‌مۆكی بناسە‌

  ١- لە‌كاتێكدا ھە‌موو ھاوڕێكانت یان كە‌سوكارت ڕێنماییت دە‌كە‌ن لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ی چۆن سەركە‌وتوو بیت و چۆن خۆش بژیت، بە‌ڵام خۆت باوە‌ڕت بە‌ تواناكانت نییە‌ و بە‌ردە‌وام ھە‌ست بە‌ تانھای دە‌كە‌یت و خۆت دووردە‌خە‌یتە‌وە‌.
  ٢-ئە‌وانە‌ی نە‌خۆشی خە‌مۆكیان ھە‌یە‌ بە‌ردە‌وام لە‌كاتی كۆبونە‌كانە‌وە‌ خۆیان دە‌رناخە‌ن و لە‌بە‌ر چاوی خە‌ڵك پێدە‌كە‌نن و قسە‌ی خۆش دە‌كە‌ن، بە‌ڵام لە‌كاتێكدا كە‌سیان لە‌گە‌ڵدا نە‌بێت ھە‌ست بە‌ تە‌نھای دە‌كە‌ن.
  ٣- جگە‌ لە‌چۆنیە‌تی بیركە‌وتنە‌وە‌، نە‌خۆشی خە‌‌مۆكی كاریگە‌ری ھە‌یە‌ بە‌سە‌ر جە‌ستە‌وە‌ بۆ نمونە‌ بە‌ردە‌وام ھە‌ست بە‌ ھیلاكی و سە‌رئێشە‌ دە‌كە‌یت، ھە‌روە‌ھا باش ناخە‌ویت و ھە‌ست بە‌ ئازاری پشت دە‌كە‌یت، لە‌م حاڵە‌تەدا پزیشكان دە‌توانن بە‌ ڕێگای دە‌رمانی پزیشكیە‌وە‌ ھاوكاریت بكە‌ن.


سەرچاوەکان



2389 بینین