جۆرەکانی ڕاست کردنەوەی ددان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-21-18:47:00 - کۆدی بابەت: 798
جۆرەکانی ڕاست کردنەوەی ددان

ناوه‌ڕۆك

جۆرە‌كانی ڕاستكردنە‌وە‌ی ددان و گرنگیە‌كە‌ی

ڕاستكردنە‌وە‌ی ددان بریتییە‌ لە‌ گە‌ڕانە‌وە‌ی ددانە‌كان لە‌ شوێنێك و بارێكی نا ئاسایی بۆ شوێنێكی ئاسایی خۆی، كە‌ ئە‌مە‌ش لە‌ ڕێگای دانانی تە‌لی ددان (تقویم الاسنان) دە‌بێت.

ڕاستكردنە‌وە‌ی ددان دوو جۆری ھە‌یە‌

١- جۆری جوڵاو كە‌ بۆ چە‌ند دۆخێكی سادە‌ی ڕاست كردنە‌وە‌ بە‌كاردێن.

٢- جۆری جێگیر (ثابت) كە‌ زۆربە‌ی دۆخە‌كانی ڕاستكردنە‌وە‌ی ددان بە‌م جۆرە‌ دە‌كرێت، لێرە‌وە‌ دە‌بێت بزانین تە‌لی ددان بۆ ڕاستكردنە‌وە‌ی ددان بە‌كاردێت، بە‌ڵام ھە‌ندێك جار جگە‌ لە‌ ددانە‌كان شە‌ویلگە‌كانیش ڕێك نابن، واتە‌ خواربونی ددان و خواربونی ئێسكی شە‌ویلاك، ئە‌مە‌ش پێویستی بە‌ دوو جۆر چارە‌سە‌ر ھە‌یە‌، دانانی تە‌لی ددان و نە‌شتە‌رگە‌ری ئێسكی شە‌ویلاك بە‌ یە‌كە‌وە‌ ئە‌نجام دە‌درێت ئینجا دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ باری ئاسای خۆی، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر نە‌‌خۆشە‌كە‌ تە‌مە‌نی بچوك بوو، واتە‌ لە‌كاتی گە‌شە‌ كردن بوو، ناڕێكی شە‌ویلاك تە‌نیا بە‌ ئامێرێكی سادە‌ چارە‌سە‌ر دە‌بێت، پێویستی بە‌ نە‌شتە‌رگە‌ری نییە‌.


سەرچاوەکان



2545 بینین