بە دەما خەوتن زیانی هەیە بۆ مرۆڤ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-23:00:00 - کۆدی بابەت: 824
بە دەما خەوتن زیانی هەیە بۆ مرۆڤ

ناوه‌ڕۆك

خە‌وتن بە‌ دە‌ما زیانی ھە‌یە‌ بۆ مرۆڤ

بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستی كە‌ لە‌ وڵاتی ئە‌مریكا ئە‌نجامدراوە‌ دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ شێوازە‌كانی خە‌وتن كاریگە‌ریان ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر تە‌‌ندروستی مرۆڤە‌كان، زۆر شێواز ھە‌یە‌ كە‌ تە‌ندروست نین و زیان بە‌ بە‌شە‌كانی دیكە‌ی جە‌ستە‌ دە‌گە‌یە‌نن.
ھە‌روە‌ھا زاناكان دە‌ریان  خستوە‌ كە‌ خە‌وتن سوودێكی زۆری ھە‌یە‌ بۆ جە‌ستە‌ و ھە‌موو مرۆڤێك دە‌بێت لە‌ ڕۆێكدا ٨ كاتژمێر بخە‌وێت تاكو ماندوێتی جە‌ستە‌ی كە‌م ببێتە‌وە‌ بە‌ڵام دە‌بێت شێوازە‌كە‌ی زیانی نە‌بێت چونكە‌ یە‌كێك لە‌ شێوازە‌كانی خە‌وتن كە‌ بریتیە‌ لە‌ خە‌وتن بە‌ دە‌ما واتە‌ كە‌سە‌كە‌ سكی بە‌ تە‌واوە‌تی دە‌كە‌وێتە‌ سە‌ر جێگاكە‌.
ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی زیادبوونی كێشی مرۆڤ بە‌تایبە‌تی لە‌ سكیدا و ھە‌روە‌ھا ئازار لە‌ ئە‌ژنۆكانیدا دروست دە‌بێت، بۆیە‌ پزیشكانی شارە‌زا لە‌م بوارە‌دا ڕایدە‌گە‌یە‌نن كە‌وا پێویستە‌ لە‌كاتی خە‌وتندا بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕێك كە‌سە‌كە‌ پاڵبكە‌وێت تاكو ھە‌موو بە‌شە‌كانی جە‌ستە‌ی بحە‌وێنە‌وە‌ و ھە‌روە‌ھا ئازار لە‌ جوومگە‌كانیدا دروست نە‌بێت.


سەرچاوەکان



1184 بینین