بای خۆجێی لە حەوزی دەریای ناوەڕآست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-24-18:43:00 - کۆدی بابەت: 836
بای خۆجێی لە حەوزی دەریای ناوەڕآست

ناوه‌ڕۆك

 مسترال

لە ناوچە چیاییەکانەوە هەڵدەکات لە ڕێگەی دۆڵی ڕون بۆ باشوری فەڕەنسا، کە بریتیە لە بای باکووری زۆر سارد و لە وەرزی زستاندا هەڵدەکات و لەگەڵ نەوراییە کەشیەکاندا.

بورا

بای باکووری ساردە و لە وەرزی زستاندا لەگەڵ نەوراییە کەشیەکاندا هەڵدەکاتە سەر باکووری ئەدریاتیک و کاریگەری دەبێت لەسەر یوگوسلافیا.

سانتا ئانا

بایەکی رۆژهەڵاتی گەرم و وشکە و زۆر جار لە ناوەڕاستی بیابانی باشووری کالیفۆڕنیاوە لە ڕێگەی چیاکانەوە هەڵدەکات و دوای تێپەڕبوونی بە دەروازەیەک (تەنگەبەر)ـێکی چیایدا دەگاتە کەنارەکانی زەریای هێمن، وە گەرد و تۆزی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە و کاریگەری زۆری هەیە لەسەر سوتاندن و لەناوچوونی دارستانەکان.

خوماسین

بریتیە لە بای باشوری وشک و خۆڵ و تۆزی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە، لە بیابانی گەورەوە هەڵدەکات و چەن ناوێکی هەیە، وەک : قەبلی لە لیبیا و سەموم لە شام و سیرۆکۆ لە باکووری مەغریب و سولانۆ لە ئیسپانیا.

فوهن

بایەکی گەرم و وشکە و هەڵدەکاتە سەر ڕووی (سەمتی) باکووری چیاکانی ئەلب لە دۆڵەکانی سویسرا، بەهۆی هەڵکردنیەوە بەفری سەر چیاکانی ئەلب بە خێرایی دەتوێتەوە، وە ناودەبرێت بە بای شنوک لە رووی رۆژهەڵاتی چیاکانی ڕۆکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و لە چیاکانی ئەندێز لە ئەمریکای باشوور بە بای زوندا ناودەبرێ.

 


سەرچاوەکان



1346 بینین