گەردەلولە خولگەییەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-24-22:41:00 - کۆدی بابەت: 848
گەردەلولە خولگەییەکان

ناوه‌ڕۆك

گەردەلولە خولگەییەکان

  بریتیە لەو گەردەلولانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر ئەو هەرێمانەی کە دەکەونە ژێر کاریگەریی بای بازرگانی، وە ژمارەیەکی زۆر لە تێکهەڵاتنی هەوایی خولگەیی ڕودەدات و دەبێتە هۆی دابارینی باران پێش لەناوچونی، بەڵام ژمارەیەکی کەمیان دەگاتە قۆناغی گەردەلول، لە کاتێکدا کە خێرایی با زیاتر بێت لە (١٢٠کم/ کاتژمێر)، لە باشووری ئاسیا ناودەبرێت بە گەردەلول و لە یابان و چین بە تایفۆن و لە ئەمریکا بە هاریکین.
  گەردەلولە خولگەییەکان لەسەر ڕووبەرە ئاوییە گەرمەکان و لە نزیک هێڵی یەکسانی (نزیکەی ١٠ پلە) درووست دەبن، کە پلەی گەرمی ئاوەکانیان بەرز ترە لە (٢٧س)، پاشان بەسەر ڕووبەری زەریاکاندا لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا دەجووڵێن (دەکشێن)، دیارترین ناوچە کە ئەم گەردەلولەی تێدا ڕوودەدات بریتیە لە دورگەکانی رۆژئاوای هند  کەنداوی مەکسێک و دەریای عەرەب و دەریای چین و دورگەکانی فلیپین و یابان و رۆژهەلاتی دورگەی مەدەغەشقەر و رۆژهەلاتی ئوسترالیا. سەرجەم ئەم ناوچانە دەکەون ڕووی رۆژئاوای زەریاکان.
  گەردەلولەکان لە کاتی تێپەڕبونیان بەسەر ئاوی زەریاکاندا بەهێز دەبن، چونکە بە بەردەوامی  وزە وەردەگرن لە گەرمی شاراوی هەوای ناوچەکە، بەهۆی کرداری چڕبونەوەی هەڵمی ئاوی سەرکەوتوو لە زەریا گەرمەکاندا، بۆ ماوەی چەن رۆژێک بەسەر ڕوبەرە ئاویەکاندا دەڕۆن و پێش  ئەوەی بگەنە وشکانی توڕەیی و هێزی خۆیان لە ناوچەکەدا دەڕێژن، لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕدا لافاو دروست دەبێت و زریانێکی گەورە ڕودەدات، وە بای بەهیز ڕۆڵی هەیە لەسەر جۆری گەردەلولەکەدا، ئەگەر  خێرایی بگاتە (٢٥٠ کم/ کاتژمێر) هۆکارە بۆ ڕودانی شەپۆلی بەرز لە سەرکەنارەکان.
  گەردەلولی ناوچە هێمنەکان بەهۆی نزمی پەستان و بەرزی پلەی گەرمیەوە،  پێکهانتی چەقی گەردەلول بەهۆی بەهێزی سوڕانەوەی بایە بە دەوری سەنتەری گەردەلولەکەدا، وە بە دورکەوتنەوە لە چەقی گەردەلولەکە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی خێرایی با و بۆران، وە ناوەندی تیرەی چەقی گەردەلولەکە دەگاتە نزیکەی (٣٠کم)، وە ناوەندی تیرەی گەردەلولەکە دەگاتە (٥٠٠کم) بەڵام بارانەکەی کاریگەری هەیە لەسەر ناوچەیەکی فراوان.
  گەردەلولەکان لە کاتی هاتنیان بۆ سەر وشکانی لاواز دەبنن، بەهۆی ئەوەی کە سەرچاوەی هێزەکەیان لەدەست دەدەن و ڕوبەڕووی هێزی لێکخشاندن دەبنەوە کە دەبێتە هۆی کەم بونەوەی خێرایی با، وە دەگۆڕێت بۆ پەستانی نزمی ئاسایی، بێگومان ئەمەش یارمەتی کرداری پێشبینی کردنی کەش و چاودێریکردنی گەردەلولەکان بە شێوەیەکی ڕاست دەدات، ئەمەش یارمەتی دانیشتوان دەدات کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە وریایدابن و ئامادەباشی وەربگرن، لە ئەنجامی ئەمەشدا زیانە مرۆییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبنەوە، بەڵام بەبڵاوبونەوەی (زۆربونی) باڵەخانەکان زیانی مادی گەورە دەبێت.


سەرچاوەکان



2420 بینین