ئەکرۆم گالی

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-28-00:38:00 - کۆدی بابەت: 909
ئەکرۆم گالی

ناوه‌ڕۆك

ئەکرۆم گالی

ئەکرۆم گالی بە گەورەبوونی لە ڕادەبەدەری یاخود بە شێوەی غەیری سروشتی ئێسکەکانی لەش کە بەهۆی زۆربوونی ناسروشتی هۆرمۆنی گەشە کردن لە ڕژێنی هیپۆفیزدا(ئەکرۆم کالی)دەڵێن.

ئەم نەخۆشیە زۆرتر لەتەمەن گەورەکان ئەوانەی لە گەشەدا  وەستاون دەردەکەوێت زۆربوونی هۆرمۆنی گەشە لە منداڵدا دەبێتە هۆی نەخۆشیەک کە پێی دەڵێن (ژیگانتیزم) کە دەبێتە هۆی ئەوەی درێژی ئێسقانەکان زیاد بێت و بێتەهۆی درێژی باڵا. لەم نەخۆشیەدا ئێسقانەکان لەباری پانی دەکشێن چوونکە لە گەورەکاندا گەشە وەستاوە . ئەو ئێسقانانەی تووشی  ئەم نەخۆشیە دەبن بریتین لە ئێسقانەکانی دەم و چاو ، چەناکە ، دەستەکان ، پێیەکان ،  وەهەندێ کاتیش دەتوانرێت ئەو هۆرمۆنە بە رێگەی نەشتەرگەری دەربهێنرێت لە زۆربەی حاڵەتەکاندا وە ڕێگە لە زیادبوونی بگیردرێت.


سەرچاوەکان



1013 بینین