بەرە هەواییەکان

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-28-01:00:00 - کۆدی بابەت: 911
بەرە هەواییەکان

ناوه‌ڕۆك

بەرە هەواییەکان

بریتین لە بەرەی هەوایی ڕوویی و دەکەونە نێوان تۆپەڵە هەواییە تایبەتمەندی جیاوازەکانەوە، وە بەرە هەواییەکان لە ماوە جەنگی یەکەمی جیهانیدا سودی زۆریان هەبووە لە کردای پێشبینی کردنی ڕۆژانەی کەشدا.
  بەرە هەواییەکن لە چینە بەرزەکانەوە شۆڕدەبنەوە (دێنە خوارەوە ) بۆ ڕووی زەوی، وەک پێشەکیەک بۆ بارستە هەواییەکان، وە ئەم بەرە هەواییانە لە بازنەکانی ناوەڕاستدا لەگەڵ ناوراییە کەشیەکاندا هەڵدەکەن، وە دابەش دەبن بۆ چەند جۆرێک:

جۆرەکانی بەرە هەواییەکان

  • بەرە هەواییە سادەکان

   بریتیە لە بەشی پێشەوە تۆپەڵە ساردەکان کە بە ئاڕاستەی ئەو ناوچانەدا دەکشێن کە هەوایەکی گەرمی ڕێژەییان  هەیە، بەمەش هەوا ساردەکە لەسەر ڕووی زەوی دەمێنێتەوە، وە ئەو هەوایەی کە گەرمە و چڕێ کەمە بەرز دەبێتەەوە بۆ چینەکانی سەرەوە، هەوا سەرکەوتوەکە سەرد دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ڕودانی چڕبونەوە و دروست بوونی هەور و دابارین، وە بەرە هەواییەکان بە شێوەیەکی زۆر بەهێز (١/١٠٠) لێژدەبنەوە و بەم هۆیەوە هەوری مەزنی ڕوکامی دروست دەبێت، کە دەبێتە هۆی ڕوودانی تێکە‌اتنی هەوایی بەهێز، وەک: بروسکەی گەردەلولی هەورینی چڕ و دابارین، بەرە ساردەکان بەرەو ڕۆژئاوا درێژدەبنەوە بۆ سەنتەری پەستانی نزم و تێکڕای خێراییەکەی دەگاتە (٣٥کم / کاتژمێر).

  •  بەرەی هەوای گەرم

بریتییە لە بەشی پێشەوەی بەرە گەرمەکان، بەرەو ئەو ناوچانە دەکشێ کە هەوایەکی ساردی ڕێژەییان هەیە و هەوا گەرمەکە بەرز دەبێتەوە و بە چڕبوونەوەی هەو دروست دەبێت و بارانێکی سووک (کەم) دەبارێت لەسەر ناوەکانی بەرە ساردەکە، بەڵام لێژبووەنەوەی ڕووی بەرە ساردەکان کەمە (١/٢٠٠)، بۆیە کەمترین تێکهەڵاتنی هەوایی لە ناوچەی بەرە ساردەکە ڕودەدات، وە بەرە گەرمەکان دەکەونە پێشەوەی پەستانی نزم و درێژ دەبنەوە بەرەو ڕۆژهەڵات بۆ سەنتەری پەستانی نزم و بەرە گەرمەکان خێراییان کەمە و تێکڕای خێرایەکەیان دەگاتە ٢٥کم/ کاتژمێر.

  • بەرەی پڕ (پڕە بەرە)

لە کاتی بەیەک گەشتنی بەرەیەکی سارد بە بەرەیەکی گەرمدا دروست دەبێت، بەمەش هەوا گەرمەکە هەموی لە سەر ڕووی زەوی بەرز دەبێتەوە و دەکەوێتە سەر هەوا ساردەکەوە.

  • بەرەی جێگیر

لە کاتی ئارام گرتن و جێگیربوونی بەرەیەکی گەرم یان سارددا بەهۆی پێکدادانی بەزنجیرە چیایەکی بەرزدا دروست دەبێ، وە ئەگەر بەرە گەرمەکە شێدار بوو، ئەوا بەرەیەکی جیگیر دروست دەبێت و بارانێکی زۆر لە شوێنێ جێگیربوونی بەرەکە دەبارێت.


سەرچاوەکان



1289 بینین