کاریگە‌ری تاوە‌رە‌کانی پە‌یوە‌ندی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-17:08:00 - کۆدی بابەت: 923
کاریگە‌ری تاوە‌رە‌کانی پە‌یوە‌ندی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی

ناوه‌ڕۆك

كاریگە‌ری تاوە‌رە‌كانی پە‌یوە‌ندی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی

كۆمپانیاكانی پە‌یوە‌ندی بۆ گە‌یاندنی زانیاری و دروستكردنی پە‌یوە‌ندییە‌ تە‌لە‌فۆنییە‌كان پشت بە‌ دانانی تاوە‌ری پە‌یوە‌ندی دە‌بە‌ستن، ئە‌م تاوە‌رانە‌  و توێژ و بۆچوونی زۆر دە‌ربارە‌ی كاریگە‌ریی و تە‌ندروستییە‌كانیان دە‌بیسترێت كە‌ زۆربە‌یان نا ڕاست و بێ بە‌ڵگە‌ن.

تاوە‌رە‌كانی پە‌یوە‌ندی چین و چۆن كار دە‌كە‌ن؟

تاوە‌رە‌كانی پە‌یوە‌ندی لە‌ڕێی ناردن و وە‌رگرتنی شە‌پۆلی ڕادیۆیی، زانیاری لە‌ نێوان ئامێرە‌كانی تە‌لە‌فۆندا ئاڵوگۆڕ دە‌كات و بە‌یە‌كە‌وە‌یان دە‌بە‌ستێتە‌وە‌.
ئە‌م تاوە‌رانە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی بە‌ بە‌رزی ٢٠ بۆ ١٠٠ مە‌تر لە‌ سە‌روو زە‌وییە‌وە‌ جێگیر دە‌كرێن و زۆر جاریش لە‌سە‌ر ماڵ و باڵە‌خانە‌كان و تە‌نكی ئاوە‌وە‌ دادە‌نرێن.

شە‌پۆلە‌كانیان مە‌ترسی تووشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌یان ھە‌یە‌؟

پە‌یوە‌ندی شە‌پۆلە‌كانی پە‌یوە‌ست بە‌ تاوە‌ر و ئامێرە‌كانی تە‌لە‌فۆن و نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ یە‌كێكە‌ لە‌و بابە‌تانە‌ی بیروبۆچوون و تووێژی زۆری لە‌سە‌رە‌وە‌ لە‌م بارە‌یە‌وە‌ ژمارە‌یە‌ك تووێژینە‌وە‌ی زانستی ئە‌نجامدراوە‌.
ھە‌رچە‌ندە‌ ژمارە‌ی ئە‌و تووێژینە‌وانە‌ی كە‌ ئە‌نجامدراون و بڕاوا پێكراون كە‌من، بۆچوونی زۆرینە‌ی پسپۆرانی بواری نە‌خۆشییە‌كانی شێرپە‌نجە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌دان كە‌ ئە‌م جۆرە‌ شە‌پۆلانە‌ كە‌مترین مە‌ترسییان ھە‌یە‌ لە‌و ڕوە‌وە‌.
ئە‌م بۆچونانە‌ش پشت بە‌ كۆمە‌ڵێك بنە‌مای زانستی دە‌بە‌ستن، شە‌پۆلی ڕادیۆیی، كە‌ لە‌رە‌لە‌رە‌كە‌ی لە‌ نێوان ٢٠٠ گێگا ھێرتز بۆ  ٤ كیلۆ ھێرتزە‌، زۆر لە‌و لە‌رە‌لە‌رە‌ كە‌مترە‌ كە‌ مە‌ترسی لە‌سە‌ر تێكدانی ماددە‌ بۆ ماوە‌ییە‌كان دروست بكات و ببێتە‌ ھۆی شێرپە‌نجە‌.

شە‌پۆلە‌كانیان ئارە‌زووی خواردن كە‌مدە‌كاتە‌وە‌؟ 

شە‌پۆلە‌كانی ئە‌م تاوە‌رانە‌ زۆر جار وە‌ك ھۆكارێكی ئازاری سە‌ر و نە‌مانی ئارە‌زوی خواردن ناودە‌برێن، بە‌ڵام ھیچ توێژینە‌وە‌یە‌ك ئە‌م زیانانە‌ پشتڕاست ناكە‌نە‌وە‌ و ئە‌م  بۆچونانە‌ بنچینە‌ی زانستیان نییە‌.
زۆرێك لە‌ پسپۆران پێیان واییە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی نزیك لە‌ تاوە‌رە‌كانی مۆبایلە‌وە‌ (مە‌بە‌ست نیشتە‌جێبوونە‌) ھە‌ست بە‌ ئازار و ناڕە‌حە‌تی دە‌كە‌ن، ئە‌گە‌ری زۆرە‌ ھۆكارە‌كە‌ی دە‌روونی بێت و پە‌یوە‌ندی بە‌ شە‌پۆلە‌كانە‌وە‌ نە‌بێت.

ئە‌و ماڵانە‌ی تاوە‌ریان لە‌سە‌ر دانراوە‌ سە‌لامە‌تن؟

سە‌رە‌ڕای ئە‌وە‌ی شە‌پۆلە‌كان ھیچ زیانێكی تە‌ندروستیان نییە‌ كە‌ بە‌ توێژینە‌وە‌ پشتڕاست كرابێتە‌وە‌، بە‌ دوركە‌وتنە‌وە‌ی تە‌نھا چە‌ند مە‌ترێك لە‌ تاوە‌رە‌كان توندی ئە‌م شە‌پۆلانە‌ بە‌ ڕێژە‌یە‌كی بە‌رچاو كە‌م دە‌بنە‌وە‌ و ھیچ جیاوازیە‌كی ئە‌وتۆ لە‌گە‌ڵ تاوە‌رە‌ زە‌میینیە‌كاندا نییە‌.


سەرچاوەکان



1108 بینین