بەرگی زیندەگی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-23:14:00 - کۆدی بابەت: 930
بەرگی زیندەگی

ناوه‌ڕۆك

بەرگی زیندەگی

بوونەوەرە زیندووەکان بەرگێکی زیندووی نوێیان لەسەر ڕووی زەوی پێکهێناوە کە ناودەبرێت بە بەرگی زیندەگی، کە سنورەکەی (سەرەتاکەی) دەست پێدەکات بە خاک یان بەرگی خاکی (Pedos Phere) و پاشان توێکڵی شیبوەوەی بەردینی (Lithos Phere) بەدوایدا دێت و پاشان بۆ بەرگەهەوا، سنوری بەرگی زیندەگی بەرز دەبێتەوە تا کۆتایی چینی ترۆبۆسفێر (Tro Pos Phere) بەڵام سنوورەکەی لە بەرگی ئاویدا (Hy Dros Phere) دەگاتە ناوچە زۆر قووڵەکان لەبەر ئەوەی ڕووەک تا قوڵایی (٤٠٠م) لە ژێر ئاستی ڕووی دەریادا هەیە (دەژی) بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار ماسییەکان دەگەنە بنکەی دەریاکان.
بەرگی وشکانی یان ڕووی توێکڵی زەوی بەکاردێت لە پێناوی جێگیربوون و مانەوە و گەشەکردنی ڕووەک و ئاژەڵەکاندا، وە زیندەوەرەکان لە بەرزاییە جیاوازەکاندا دەژین، بەڵام کۆبونەوەی(هەبوونی) زیندەوەرەکان بە بەرزبوونەوە لە ڕووی زەوی کەمدەکات.


سەرچاوەکان



2145 بینین