ئامێری ناوبین

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-03-21:16:00 - کۆدی بابەت: 942
ئامێری ناوبین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئامێری ناوبینی یان ناوبین (بە ئینگلیزی: Endoscope، بە عەرەبی: التنظير) لەکاتی پرۆسەی ناوبینیدا، پزیشک ئامێرێک بە ناوی ناوبین دەخاتە ناو جەستەی کەسێکەوە. زۆربەی ناوبینەکان بۆڕی تەنکن لەگەڵ ڕووناکیەکی بەهێز و کامێرایەکی بچووک کە لە کۆتاییەکەیاندا هەیە.

درێژی و نەرمی ئامێری ناوبین پشت دەبەستێت بەو بەشەی لەش کە پزیشک پێویستە بیبینێت. بۆ نموونە، ئامێرێکی ناوبینی ڕاستەوخۆ یارمەتی پزیشک دەدات سەیری جومگەکان بکات. لە هەمان کاتدا، یەکێکی نەرم یارمەتی پزیشک دەدات بۆ بینینی ناوەوەی کۆڵۆن.

ناوبینی چییە؟

ناوبینی بریتییە لە نەشتەرکارییەک کە ڕێگە بە پزیشک دەدات کە ناوەوەی لەشی کەسێک ببینێت. پزیشکەکان ئەم جۆرە لە پشکنینی ناوەکی بەکاردەهێنن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لە بەشەکانی خوارەوەی جەستەدا بۆ نموونە:

ئامرازەکانی تر کە بەکاردەهێنرێن لە کاتی ناوبینی، بە شێوەیەکی نموونەیی ئامێری ناوبین کەناڵێکی هەیە کە پزیشک دەتوانێت لە ڕێگەیەوە ئامرازەکان داخڵ بکات. ئەم ئامێرانە شانە کۆدەکەنەوە یان چارەسەری دەکەن.

جۆرەکانی ئامراز بریتین لە:

گیرەی نەرم: ئەم ئامێرانە وەک دووانەیی (ئەو ئامێرانەی وەک موکێش دوو لایان هەیە بۆ هەڵگرتن) نموونەی شانە وەردەگرن.

گیرەی نموونە وەرگرتن: ئەمانە نموونەیەکی شانە یان گەشەیەکی گوماناوی خانەیی لادەبەن.

فڵچەی خانەیی: ئەمانە نموونەی خانەکان وەردەگرن.

گیرەی دوورینەوە: ئەمانە تەقەڵ لە ناو جەستەدا لا دەبەن.

چی کاتێک پێویست بە بەکارهێنانی ناوبین دەکات؟

پزیشک دەکرێت پێشنیاری کرداری ناوبینی یاخود بەکارهێنانی ئامێری ناوبین بکات لەبەر چەند هۆکارێک:

بۆ خۆپاراستن و ڕێگریکردن لە شێرپەنجە: بۆ نموونە، پزیشکەکان جۆرێک لە ناوبینی بەکاردەهێنن کە پێی دەوترێت ناوبینی کۆڵۆن بۆ پشکنینی شێرپەنجەی کۆلۆن. لە کاتی ناوبینی کۆڵۆندا، پزیشک دەتوانێت ئەو گەشەکردنەی خانەکان لاببات کە پێی دەوترێت گۆشتی زیادە. چونکە بەبێ لابردنییان، گۆشتە زیادەکان دەتوانن گەشە بکەن بۆ شێرپەنجە.

بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەک یان دۆزینەوەی هۆکاری نیشانەکان: لەم کاتەدا ئەو جۆرە ناوبینەی کە پزیشک پێشنیاری دەکات پشت دەبەستێت بەو بەشەی لەش کە لەژێر پشکنیندایە.

بەکارهێنانی ناوبینی بۆ چارەسەرکردن: پزیشکەکان ئامێری ناوبین لە کرداری ناوبینیدا بەکاردەهێنن بۆ هەندێک لە چارەسەرییەکان. ئەو چارەسەرانەی کە لەوانەیە ناوبین لەخۆ بگرێت بریتین لە:

  • نەشتەرکاری هەناوبینی کە لە ڕێگەی بڕینی بچووک لە پێست ئەنجام دەدرێت.
  • چارەسەری لەیزەر کە تیشکێکی بەهێزی ڕووناکی بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
  • هەڵکێشان بە کورتە شەپۆلەکان کە گەرمی بەکاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی شانەی شێرپەنجەییەکان.
  • ناوبینی برینی ڕووی پێست یان ناوبینی توێ توێ کردنی ژێر پێست کە نەشتەرکارییەکە بە بەکارهێنانی ناوبینێک دەبێت دواتر ئەوە دەخرێتە ناو ڕێڕەوی گەدە و ڕیخۆڵەوە ئەنجام دەدرێت.
  • چارەسەری فۆتۆداینامیک یاخود ڕۆشنە وزە کە بە لێزەرێک لووەکە لەناو دەبات دوای بەکارهێنانی دەرزییەکە بۆ ناردنی ماددەیەکی هەستیاری ڕووناکی.
  • بەکارهێنانی ناوبین بۆ گەیاندنی دەرمان هەروەها پێشی دەوترێت بەڕێوەبەرایەتی کردنی دەرمان.

جۆرەکانی ناوبینی

باوترین جۆرەکانی ناوبینی لە خوارەوە ڕیزکراون.

ناوی کردارەکە ناوی ئامێرەکە

ئەندام یان ناوچەی بینراو

چۆن ناوبینەکە دەگاتە ناوچەکە
کۆم بینی کۆم بین کۆم و ڕێکە لە ڕێگەی کۆمەوە
جومگە بینی جومگە بین جومگەکان لە ڕێگەی بڕینێکی بچووکەوە لەسەر جومگەکە دادەنرێت.
ناوبینی بۆڕییەکانی هەوا ئامێری ناوبینی بۆڕی هەوا ڕێڕەوی هەناسە یان بۆرییەکانی هەوا و سییەکان لە ڕێگەی دەمەوە
ناوبینی کۆڵۆن ئامێری ناوبینی کۆڵۆن درێژایی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە ئەستوورە

لە ڕێگەی کۆمەوە

کیلیک بین Colposcopy ئامێری ناوبینی زێ و ملی منداڵدان زێ و ملی منداڵدان لە بەشی کراوەیی زێ دادەنرێت دوای ئەوەی ئامێرێک پێی دەوترێت سپلیکۆم زێ فراوان دەکات. واتا ناکرێتە ناو جەستەوە.
میزڵدان بینی ئامێری ناوبینی میزڵدان لە ناوەوەی میزەڵدان لە ڕێگەی میزەڕۆوە
سورێنچک بینی ئامێری ناوبینی سورێنچک سورێنچک لە ڕێگەی دەمەوە.
ناوبینی گەدە ئامێری ناوبینی گەدە گەدە و دوانزەگرێ کە سەرەتای ڕیخۆڵەیە لە ڕێگەی دەمەوە
ناوسک بینی یان هەناوبینی ئامێری هەناوبین گەدە، جگەر، یان ئەندامەکانی تری سک، لەوانە ئەندامی زاوزێی مێینە، منداڵدان، هێلکەدان و جۆگەی ڤاڵوپ. لە ڕێگەی کردنەوەی نەشتەرکارییەکی بچووکەوە لە سکدا.
قوڕگ بینی قوڕگ بین قوڕگ یان سندوقی دەنگ لە ڕێگەی دەمەوە
دەمار بینی دەماربین ناوچەکانی مێشک لە ڕێگەی بڕینێکی بچووکەوە لە کەلەی سەر
ڕاستە بینی یان ڕێکە بینی ڕاستە بین یان رێکە بین ڕێکە و سیگمۆید کە بەشی خوارەوەی کۆلۆنە لە ڕێگەی کۆمەوە
سیگمۆید بینی سیگمۆید بین بەشی سیگمۆیدی کۆڵۆن لە ڕێگەی کۆمەوە
سنگ بینی سنگ بین پەردەی سییەکان، کە دوو پەردەن سییەکان داپۆشن و بۆشایی سنگ و پێکهاتەکانی دڵ داپۆشن. لە ڕێگەی کردنەوەی نەشتەرکارییەکی بچووکەوە لە سنگدا.

ئەو پزیشکانەی کە کرداری ناوبینی ئەنجام دەدەن بە ڕاهێنانێکی فراواندا دەڕۆن بۆ فێربوونی ئەم پرۆسەیە. هەروەها بەردەوام فێری پێشکەوتنی نوێ دەبن لەگەڵ تەکنەلۆژیادا.

چۆن خۆت ئامادە بکەیت بۆ کرداری ناوبینی؟

تیمی چاودێری تەندروستی ڕێنمایی وردت دەداتێ دەربارەی چۆنیەتی ئامادەکردنی پێش چاوپێکەوتن. بۆ نموونە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم هەنگاوانە بنێیت:

  • دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوەی هیچ شتێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک پێش نەشتەرکارییەکە.
  • چەند ڕۆژێک پێش نەشتەرکارییەکە واز لە بەکارهێنانی دەرمان بهێنە. مەترسی خوێنبەربوون کەم دەکاتەوە لە پزیشک بپرسە دەربارەی ئەو دەرمانانەی کە پێویستە واز لە بەکارهێنانییان بهێنیت. پرسیار بکە کەی دەتوانیت دووبارە دەست بکەیتەوە بە وەرگرتنی دەرمانەکان.
  • بەکارهێنانی نەرمکەرەوە یان بەکارهێنانی شاف بۆ لابردنی پیسایی لە ڕیخۆڵەکان. ئەم کارە تەنها بۆ هەندێک جۆری ناوبینی پێویستە.

لەماوەی کرداری ناوبینی

  • بۆ زۆربەی نەشتەرکارییەکانی ناوبینی، پێویست ناکات شەوێک لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە.
  • لەوانەیە جۆرێک لە بێهۆشی وەربگریت، بەپێی جۆری ناوبینیەکە. بێهۆشکەر هۆشیاری ئازارەکان ڕادەگرێت لەوانەیە بەخەبەر بیت، خەواڵوو، یان خەوتوو بیت لەکاتی نەشتەرکارییەکەدا ئەمەش بەپێی جۆری بێهۆشییەکەیە. لە کاتێکدا  بێهۆشکەر وەردەگریت، تیمی چاودێری تەندروستی "چاودێری بێهۆشکەر" دابین دەکات، کە چاودێریکردنی پلەی گەرمی و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ دەگرێتەوە.
  • لە ماوەی نەشتەرکارییەکەدا، پزیشک پێداچوونەوە دەکات و لەوانەیە وێنەکانی ناوبین تۆمار بکات. هەروەها هەر پرۆسەیەکیش ئەنجام دەدات. ئەمە لەوانەیە کۆکردنەوەی شانە بگرێتەوە بۆ پشکنین.

دوای کرداری ناوبینی، لە ناوچەی چاکبوونەوە پشوو دەدەیت. لەوانەیە کاریگەری لاوەکیت هەبێت. کاریگەرییە لاوەکییەکان پشت دەبەستن بە جۆری ناوبینییەکە و لەوانەیە برین، ئازاری قوڕگی وشک یان هەڵئاوسانی ناوسک و غازات لەخۆ بگرێت. بە پشت بەستن بەو جۆرە بێهۆشیەی کە وەریگریت، لەوانەیە پێویستت بەوە بێت کە کەسێکت هەبێت لەگەڵت و ئاگادارت بێت.

چاوەڕێی چی بکەم دوای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە؟

کاریگەرییە لاوەکییەکانی ناوبینی بەشێوەیەکی ئاسایی نین، بەڵام دەکرێت ڕووبدەن. ئەمانە بریتین لە کونێک یان ئاوهاتن لە ناوچەی پشکنین، خوێن لێهاتن، یان هەوکردن.

دەستبەجێ لەگەڵ پزیشک قسە بکە ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو:


سەرچاوەکان



756 بینین