ئامێرە‌ ئە‌لیکترۆنیە‌کان هۆکاری کە‌مخە‌وی منداڵانن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-21:46:00 - کۆدی بابەت: 952
ئامێرە‌ ئە‌لیکترۆنیە‌کان هۆکاری کە‌مخە‌وی منداڵانن

ناوه‌ڕۆك

ئامێرە‌ ئە‌لیكترۆنیە‌كان ھۆكاری كە‌م خە‌وی منداڵانن

توێژینە‌وە‌یە‌كی ئە‌مریكی دە‌ڵێت ئە‌و منداڵانە‌ی لە‌ ژووری نوستنە‌كانیان مۆبایلی زیرە‌ك (سمارت فۆن) و تابلێت و شاشە‌ بچوكە‌ ھاوشێوە‌كانیان ھە‌یە‌، ماوە‌یە‌كی كە‌متر دە‌نوون لە‌وانە‌ی ھیچ شاشە‌یە‌ك كە‌ ژووری نوستنیان نییە‌ و زیاتریش ھە‌ست بە‌ ماندووی تێر خە‌و نە‌بوون دە‌كە‌ن.
توێژینە‌وە‌كە‌ بۆی دە‌ركە‌وتوە‌ ھە‌بوونی شاشە‌ی بچوك لە‌ ژووری نوستنی منداڵاندا تە‌نانە‌ت لە‌ ھە‌بوونی تە‌لە‌فزیۆن زیانمە‌نترە‌ بۆ خە‌وی منداڵان.
توێژینە‌وە‌كە‌ كە‌ لە‌لایە‌ن زانكۆی كالیفۆرنیاوە‌ ئە‌نجامدراوە‌، دە‌ڵێت ئە‌و منداڵانە‌ی شاشە‌ی بچوك بە‌كاردێنن لایە‌نیكە‌م ٢١ خولە‌ك كە‌متر لە‌ منداڵانی دیكە‌ دە‌نوون ئە‌وە‌ لە‌ كاتێكدایە‌ ئە‌وانە‌ی تە‌لە‌فزیۆن لە‌ ژووری نوستنە‌كە‌یاندایە‌ ١٨ خولە‌ك كە‌متر لە‌ منداڵانی دیكە‌ دە‌نوون.
بە‌پێی ھە‌مان توێژینە‌وە‌، جگ لە‌ كە‌مبوونە‌وە‌ی ماوە‌ی نووستن، ئە‌و منداڵانە‌ی شاشە‌ بچوكە‌كان بە‌ر لە‌ نووستن بە‌‌كاردێنن، كە‌متر ھە‌ست بە‌ پشووی تە‌واو دە‌كە‌ن لە‌ دوای نوستن و زیاتر سكاڵا دە‌كە‌ن لە‌ تێرخە‌و نە‌بوون.


سەرچاوەکان



2125 بینین