چات توانای فێربوون کە‌مدە‌کاتە‌وە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-29-22:03:00 - کۆدی بابەت: 956
چات توانای فێربوون کە‌مدە‌کاتە‌وە

ناوه‌ڕۆك

چات توانای فێربوون كە‌مدە‌كاتە‌وە‌

ئە‌و خوێندكارانە‌ی پرۆگرامە‌كانی چات و ھاوشێوە‌كانیان بە‌كاردێنن، وە‌ك ئە‌وە‌ وایە‌ لە‌ دوو جیھانی جیاوازدا بژین،  چونكە‌ لە‌لایە‌كە‌وە‌ خە‌ریكی خوێندن و خوێندنە‌وە‌ی پەرۆگرامی خوێندنن، لە‌لایە‌كە‌وە‌ چاوە‌ڕوانی گە‌یشتنی پە‌یامە‌كە‌یانن بە‌و كە‌سانە‌ی چاتیان لە‌گە‌ڵ دە‌كە‌ن.
بە‌و ھۆیە‌شە‌وە‌ خوێندكار تە‌واوی فۆكە‌سی خۆی بۆ بابە‌تی خوێندنە‌كە‌ی تە‌رخان ناكات  و ئە‌وە‌ش كاردە‌كاتە‌ سە‌ر توانای فێربوون.
لە‌نێو پاس و ئۆتۆمبێل و تانانە‌ت سە‌ر سفرە‌ی نان خواردنیش، وێنە‌ی ئە‌و مێردمنداڵانە‌ ھە‌میشە‌ دووبارە‌ دە‌بنە‌وە‌ كە‌ چاویان لە‌سە‌ر شاشە‌ی مۆبایلە‌كانیان دوور ناخە‌نە‌وە‌.
توێژە‌رانی ئە‌ڵمانی كە‌ بۆ ماڵپە‌ڕی «فراون تیسمە‌ر» دواون ترسی خۆیان نە‌شاردۆتە‌وە‌ لە‌وە‌ی بە‌كارھێنانی زیاد لە‌ پێویستی تە‌كنە‌لۆجایای دیجیتاڵ كار لە‌ توانای زیرە‌كی مرۆڤ بكات، بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی مرۆڤ بە‌ھۆی زۆر بە‌‌كارھێنانی ئە‌و تە‌كنە‌لۆجیایانە‌ی ھاوشێوە‌ی چاتە‌ و بە‌ تێپە‌ڕ بوونی كات یادە‌وە‌ری لە‌بیر دە‌كات و توانای فۆكە‌سكردنی كە‌مدە‌بێتە‌وە‌، ئە‌ویش چونكە‌ پرۆگرامە‌كانی چات و ھاوشێوەكانیان ئێجگار ئاسانن و پرۆسە‌ی ئاڵۆزی بیركردنە‌وە‌یان ناوێت و نە‌ك ھە‌ر مێردمنداڵان بە‌ڵكو منداڵانیش بە‌ئاسانی دە‌توانن بە‌كاریبھێنن.
پسپۆران داوا لە‌ دایك و باوكان دە‌كە‌ن ھە‌ندێك سنور بۆ چات كردنی منداڵە‌كانیان دابنێن، بۆ نمونە‌ لە‌نێو خێزاندا قە‌دە‌غە‌ی بكە‌ن لە‌سە‌ر سفرە‌ی نان خواردن یان كۆبوونە‌وە‌ی خێزان یان كاتی خوێندنە‌وە‌ی پرۆگرامی خوێندن مۆبایلی زیرە‌ك بە‌كاربھێنرێت. 
بێگومان سە‌رە‌تا دە‌بێت دایك و باوكان خۆیان پێشە‌نگ بن و پاشان داوا لە‌ منداڵە‌كانیان بكە‌ن چاو لە‌وان بكە‌ن.


سەرچاوەکان



1154 بینین