ئارامی دەروون و جگەرەنەکێشان تەمەن درێژ ئەکات

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-30-02:38:00 - کۆدی بابەت: 971
ئارامی دەروون و جگەرەنەکێشان تەمەن درێژ ئەکات

ناوه‌ڕۆك

ئارامی دە‌روون و جگە‌رە‌نە‌كێشان تە‌مە‌ن درێژ ئە‌كات

جگە‌رە‌ نە‌كێشان و ئارامی دە‌روون، ھۆكاری تە‌مە‌ن درێژی مرۆڤن.
بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌ك كە‌ لە‌لایە‌ن زاناكانی سویدە‌وە‌ ئە‌نجامدراوە‌ دە‌ركە‌وتە‌وە‌، ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ ژیاندا جگە‌رە‌ ناكێشن و دە‌رونێكی ئارامیان ھە‌یە‌ تە‌مە‌نیان درێژترە‌ بە‌راورد بە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ جگە‌رە‌كێشن و بە‌ردە‌وام باری دە‌روونیان نائارامە‌.
لە‌ توێژینە‌وە‌كە‌دا بۆ ماوە‌ی چە‌ند ساڵێك تاقیكردنە‌وە‌ لە‌سە‌ر ٨٥٥ كە‌س ئە‌نجامدرواە‌ كە‌ تە‌مە‌نیان سە‌روو ٥٠ ساڵ بووە‌و لە‌ ئە‌نجامدا دە‌ركە‌وتوە‌ لە‌كۆی ئە‌و ژمارە‌یە‌ تە‌نھا ١٠ كە‌سیان تە‌مە‌نیان گە‌یشتۆتە‌ ١٠٠ ساڵ، ئە‌و كە‌سانە‌ش دوای ئە‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆیان دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ لە‌ژیاندا جگە‌رە‌یان نە‌كێشاوە‌ و پارێزگاریان لە‌ تە‌ندروستییان كردووە‌ و دە‌رونێكی ئارامیان ھە‌بووە‌.


سەرچاوەکان



1716 بینین