ئاگاداری جگەرەی ئەلکترۆنی بن نەتەقێتەوە

له‌لایه‌ن: - ئاکار قطب الدین - به‌روار: 2020-12-30-02:43:00 - کۆدی بابەت: 972
ئاگاداری جگەرەی ئەلکترۆنی بن نەتەقێتەوە

ناوه‌ڕۆك

ئاگاداری جگە‌رە‌ی ئە‌‌لیكترۆنی بن پێتاندا نە‌تە‌قێتە‌وە‌

لە‌ ئە‌مریكا كوڕێكی تە‌مە‌ن ١٤ ساڵان چاوێكی كوێر دە‌بێت و دە‌ستە‌كانی بە‌ تە‌واوە‌تی لە‌نێودەچن، ئە‌وە‌ش لە‌كاتی تاقیكردنە‌وە‌ی جگە‌رە‌یە‌كی ئە‌لیكترۆنی، پێیدا دە‌تە‌قێتە‌وە‌.
لیۆر دۆماتۆڤ (Leor Domatov)،ئە‌و كوڕە‌ ئە‌مریكییە‌ی تە‌قینە‌وە‌كە‌ لە‌ دە‌ستیدا ڕوویدا دە‌ڵێت لە‌ كاتێكدا خە‌ریكی تاقیكردنە‌وە‌ی جگە‌رە‌یە‌كی ئە‌لیكترۆنی بووە‌ لە‌ یە‌كێك  لە‌ مۆڵە‌كانی ئە‌مریكا، جگە‌رە‌كە‌ لە‌ دە‌ستی تە‌قیوە‌تە‌وە‌، بە‌مە‌ش بینای چاوێكی  بە‌ تە‌واوی لە‌دە‌ستداوە‌ و دە‌ستە‌كان و ڕوخساری بە‌ تە‌واوی شێواون.
 لیۆر دۆماتۆڤ دە‌ڵێت: ناتوانم ھیچ شتێك ببینم، چونكە‌ ڕە‌شێنە‌ی چاومبە‌ تە‌واوی بریندار بووە‌.
ئە‌مریكییەكە‌ كە‌ تە‌مە‌نی ١٤ ساڵانە‌، لە‌ ڕووی یاساییە‌وە‌ ناتوانێت جگە‌رە‌ بكڕێت، چونكە‌  یاساكانی ئە‌و وڵاتە‌ قە‌دە‌غە‌ی كردووە‌ جگە‌رە‌ی ئە‌لیكترۆنی بە‌ بچووكە‌كان بفرۆشرێت.


سەرچاوەکان



1093 بینین