جگە‌رە‌کێشان ددانە‌کان هە‌ڵدە‌وە‌رێنێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-01-20:53:00 - کۆدی بابەت: 1016
جگە‌رە‌کێشان ددانە‌کان هە‌ڵدە‌وە‌رێنێت

ناوه‌ڕۆك

جگە‌رە‌ كێشان ددانە‌كان ھە‌ڵدە‌وە‌رێنێت

لای ھە‌مووان ئاشكرایە‌ جگە‌رە‌كێشان زیانێكی زۆری بۆ تە‌ندروستی لە‌ش ھە‌یە‌ و یە‌كێكیش لە‌و ئە‌ندامانە‌ی زیانێكی زۆری پێدە‌گە‌یە‌نێت ددانە‌كانن، بە‌پێی ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ جگە‌رە‌كێشان بە‌ یە‌كێك لە‌ ھۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی ھە‌ڵوە‌رینی ددانە‌كان دادە‌نرێت.
توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌لایە‌ن پسپۆرە‌كانی زانكۆی بێرمنگھامی بە‌ریتانیاوە‌ لە‌سە‌ر ٢٠ ھە‌زار كە‌سی ڕە‌گە‌ز و تە‌مە‌ن جیاواز ئە‌نجامدراوە‌ و دە‌ركە‌وتووە‌ جگە‌رە‌كێشان ئە‌گە‌ری ھە‌ڵوە‌رینی ددانە‌كان سێ ھێندە‌ زیاد دە‌كات، بە‌ بە‌راورد بە‌ كە‌سی جگە‌رە‌ نە‌كێش.
بە‌پێی توێژینە‌وەكە‌ ئە‌و كاریگە‌رییە‌ لە‌ نێوان ھە‌ردوو ڕە‌گە‌زی نێرو و مێدا جیاوازە‌ بە‌جۆرێكە‌ ھە‌ڵوە‌رینی ددانە‌كانی پیاوێكی جگە‌رە‌كێش ٣,٦ ھێندە‌یە‌، بە‌ڵام لای ڕە‌گە‌زی مێ ئە‌و ڕێژە‌یە‌ ٢,٥ ھێندە‌یە‌.
بە‌ڕای پسپۆرە‌كان ھە‌ڵوە‌رینی ددانە‌كان پە‌یوە‌ندی بە‌ ژمارە‌ی ئە‌و جگە‌رانە‌وە‌ ھە‌یە‌ كە‌ كە‌سێك دە‌یكێشێت، بە‌جۆرێك تا ڕۆژانە‌ جگە‌رە‌ی زیاتر بكێشرێت، ئە‌گە‌رە‌كانی ھە‌ڵوە‌رینی ددانە‌كان زیاد زیاد دە‌كات.
پزیشكە‌ تایبە‌تە‌كانی ددانیش ھۆكاری ھە‌ڵوە‌رینی ددانە‌كان دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بۆ كلۆربوونی ددانە‌كان و ھە‌وكردنی پووك.


سەرچاوەکان



1583 بینین