داود ئەنتاکی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-02-21:06:00 - کۆدی بابەت: 1041
داود ئەنتاکی

ناوه‌ڕۆك

داوود ئەنتاکی ١٥٤٠-١٥٩٩ ز

ناوی تەواوی داوودی کوڕی عومەر ئەنتاکییە، بە حەکیمی تاقانە و کارامە ناسناوی دەرکردووە. نوژدارێکی لێهاتووی سەردەمی خۆی بووە، دەشێ بڵێین: گالینۆس و ئەبقراتی چاخی خۆی بووە. سەرچاوە مێژووییەکان بە شێوەیەکی دیاریکراوە مێژووی لە دایکبوونیان باس نەکردووە، بەڵام ئەو مێژووەی ئێمە لە سەرەوە نووسیومانە، دەشێ لە ڕاستییەوە نزیک بێت.
داوود کتێبەکانی زانایانی کۆنی یۆنانی، وەک: کتێبەکانی ئەبقرات و گالینۆسی خوێندوون و خوێندوونەتەوە، هەروەها کتێبەکانی ئیبن سینا، ڕازی، زەهراوی بە وردی خوێندوونەتەوە.
داوود بایەخێکی زۆر بە خوێندنی نوژداریی تایبەت و ئامادەکردنی داودەرمان دەدات، کە ئێستە پێی دەڵێن دەرمانخانە.
داوود بە کوێریی لە دایک دەبێت، بەڵام ئەمە نابێتە بەربەست لە بواری دەرمانسازییەکەیدا.

دانراوەکانی

کتێبێکی گەورە بە نێوی: (تذکرة أولی الألباب والجامع للعجب العجاب) دادەنێت، دواتر بە ناوی (تذکرة داود) نێو دەردەکات. ئەم کتێبە حەفسەت لاپەڕە وەخۆ دەگرێت، بەسەر سێ تەوەرەدا دابەش کراوە پێشەکییەک و چوار بابی تێدایە، لە پێشەکییەکە باسی ئەو زانست و بوارەی پزیشکیانە دەکات کە لە نێو کتێبەکەیدا خستوونیە ڕوو.
لە بابی یەکەم باسی شتە هەمەکییەکان (کلیات) ی ئەم زانستە و دەروازەکانی دەکات. لە بابی دووەم باسی ئاوێتەکردنی دەرمان و چۆنیەتی گرتنەوەی، وەک: هارین و کوڵاندن، برژاندن...تاد دەکات.. لە بابی سێیەم باسی گیراوەکان و ناو و ناوەڕۆکیان دەکات، پاشان زیان و سوودەکانیان دەردەخات. لە بابی چوارەم باسی نەخۆشییەکان و چۆنیەتیی چارەسەرکردن و بنبڕکردنیان دەکات.
ئەنتاکی لە کتێبەکەیدا باسی زۆر جۆری گیایەکان دەکات، هەروەها چەندان ماددەی ئاژەڵی و کانزایی دەخاتە ڕوو. باسی بنەما گشتییەکانی گرتنەوەی دەرمان و چۆنییەتی چارەسەرکردن و بنبڕکردنیان دەکات.
ئەنتاکی لە کتێبەکەیدا باسی زۆر جۆری گیایەکان دەکات، هەروەها چەندان ماددەی ئاژەڵی و کانزایی دەخاتە ڕوو. باسی بنەما گشتییەکانی گرتنەوەی دەرمان و چۆنیەتیی بەکارهێنانیان دەکات.
بۆ نوژدارە میلییەکان، ئەوانەی ئەزموون و زانستێکی کەمیان لەم بوارەدا هەیە، ئەم کتێبە ڕێنامەیەکی باشە، زۆر بە ئاسانی دەتوانرێ زانیارییەکانی لێ بگوازرێنەوە، تەنانەت خەڵکی ڕەمەکیس دەتوانن بە سێنایی سوودی لێ وەربگرن.
 
ئەنتاکی چەند کتێبێکی دیکەی هەن، بەشێک لەوان:

- نزهە الأذهان فی إصلاح الأبدان.
- کیفایە المحتاج فی علم العلاج.
- الألفیە فی الطب.
- شرح عینیە ابن سینا.
- النزهە المبهجە فی شحذ الأذهان و تعدیل الأمزجە.
- رسالە فی علم الهیئە.

ئاماژەیەک لە ژیانی

لە ئەنتاکییە لەدایک بووە.  زۆرینەی تەمەنی لە قاهیرە بەسەر بردووە، لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان



723 بینین