جێمس وات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-14:23:00 - کۆدی بابەت: 1096
جێمس وات

ناوه‌ڕۆك

جێمس وات ١٧٣٦ ٠ ١٨١٩ ز

زۆر لە خەڵکی، تەنانەت زانایانیش پێیان وایە (جیمس وات) مەکینەی هەڵمی داهێناوە. بەڵام ڕاستییەکەی وەک باسمان کرد، یەکەم کەس (تۆماس نیۆکۆمن) ئەو مەکینەی داهێناوە. ئەمەیش بەر لە هاتنە سەر دنیای (وات)، بە چارەکە سەدەیەک، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین: ئەو ئامێرەی (وات) درووستی کرد، کاریگەریی زیاتر بوو، باشتر سەرنجی خەڵکی ڕاکێشا. ئامێرەکەی (نیۆکۆمن) تەنیا لە بواری کانزایی دەکات دەهات، بەڵام هیی وات بۆ هەموو پیشەسازییەک وەکار دەهێنرا. ئەگەر ئامێرەکەی نیۆکۆمن تەنیا لە بارێکی دیاریکراودا بەکار هاتبێت، ئەوە ئامێرەکەی وات بۆ هەموو لایەنەکانی دیکە ڕێگەپێدراو بووە، هەر ئەمەیش شۆڕشێکی پیشەسازیی دروست کرد.

ڕێکەوتێکی خۆش

ڕێکەوتێکی خۆشکەڵە دەبێتە مایەی دروستکردنی ئامێری هەڵم، چۆن؟ لە ساڵی ١٧٦٤ز، داوایان لە (وات) کرد، کە یەک لە ئامرە هەڵمییەکانی (نیۆکۆمن) چاک بکاتەوە، بۆ ئەوەی لە زانستگەی (جلاسکۆ) بۆ وانەبێژیی بەکاری بێنن. یەک لەو خاڵە لاوازانەی (وات) لە ئامێرەکەی دۆزیەوە، گەرمکردنەوە ئینجا ساردکردنەوەی لوولەکانی ئامێرەکە بوو لە هەموو سووڕێکدا، ئەمەیش وای دەکرد سووتەمەنیێکی زۆر بە بێ هیچ هۆیەک بە هەدەر بدرێت. لەگەڵ ئەمەیشدا زۆری دەویس تاکوو لوولەکانی ئامێرەکە پڕ هەڵم دەبوون.

هاوبەشەکانی وات

لەگەڵ (جۆن ریبۆرک) لە کۆمپانیایەک دەستیان بە داهێنان و وەبەرهێنان کرد، دواتر کۆمپانیا خەریکی دروستکردنی: ''ڕێگەیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی بەکاربردنی سووتەمەنی و هەڵم لە مەکینە ئاگرییەکان.'' بە خاوەن کانزا خوڵووزەکانیان دەفرۆشت... بەڵام لە بەدبەختیی ئەودا، لە ساڵی ١٧٧٢ز، ریبۆرک لە ڕووی ئابووریی هەرەسی هێنا، لەگەڵ ئەوەشدا وات هەر دەستەوسان نەوەسا، خێرا لە کۆمپانیای (ماسیۆ پۆلتۆن( لە ساڵێ ١٧٧٥ز، دەست بەکار بوو، سەرکەوتنێکی باشتری وە دەست هێنا. 

داهێنانێکی نوێ

ئەو لە مەکینەی هەڵم باشترین ڕێکخستنی کرد، پێشتر ئامێری هەڵمی نیۆکۆمن جوڵەی لە سەرەوە بۆ خوارەوە بوو، بەڵام وات جوڵانەوەکەی بە شێوەی بازنەیی لێ کرد، ئامێرەکەی نیۆکۆمن تەنیا سوودی بۆ دەردانی ئاو هەبوو، بۆ شتەکانی دیکە سوودێکی وای نەبوو، بەڵام لەگەڵ جووڵانەوە مەکینە لە یەک خولەکدا، بۆ چەندان کاری دیکە وەکار هات، هەر ئەمەیش بوو وای کرد ئامێری هەڵم بە نێوی (جێمس وات) ناو دەر بکات.
وات چەند داهێنراوێکی دیکەی هەن، وەک: ئامێری کۆپی نامە (الة نسخ الرسائل)

یاسای چوونەوەیەک

بەشێک لە سەرچآوەکانی مێژوو باسی منداڵیی ئەو دەکەن، کە بە دەست سەرئێشە هاتوهاواری بووە، هاوڕێ نزیکەکانی گەمەیان پێ کردووە و بە تەمبەڵ ناویان بردووە. لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا ڕوو لە زانستی ئەندازیاری دەکات و پەرە بە توانستەکانی خۆی دەدات، پاشان بیردۆز و بیرۆکەکانی ئەو، دەبنە هەوێنی چەکەرە کردنی شۆڕشی پیشەسازی و گۆڕانکاری بەسەر ژیانی  مرۆڤایەتیدا دەهێنن.
- لە بەریتانیا لە دایک بووە.
- لە ساڵی ١٨٠٠ز، خانەنشینن کراوە.


سەرچاوەکان



966 بینین