زیاد خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شەکرە بە‌رز دە‌کاتە‌وە‌

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-01:43:00 - کۆدی بابەت: 1146
زیاد خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شەکرە بە‌رز دە‌کاتە‌وە‌

ناوه‌ڕۆك

زیاد خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شەكرە بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌

زیاد خواردنە‌وە‌ و ھێواش خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی پە‌ستانی خوێنیان بە‌رزە‌ دوو ئە‌وە‌ندە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌.
بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی، خواردنە‌وە‌ی زیاد لە‌ سێ فینجان قاوە‌ ئە‌گە‌ری مە‌ترسی تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌.
بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌ی زانایانی پزیشكی ئیتاڵی، زیاد خواردنە‌وە‌ و ھێواش خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی بە‌ردە‌وام بۆ ئە‌و كە‌سانە‌ی پە‌ستانی خوێنیان بە‌رزە‌، دوو ئە‌وە‌ندە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ بە‌رز دە‌كاتە‌وە‌.
لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ لە‌نێوان كە‌سانی تە‌مە‌ن ١٨-٤٥ كراوە‌ كە‌ ١١٨٠ كە‌س بە‌شداریان تێدا كردووە‌ و شە‌ش ساڵی خایاندووە‌، لە‌ ئە‌نجامدا دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕۆژانە‌ زیاد لە‌ سێ فینجان قاوە‌ دە‌خۆنە‌وە‌ مە‌ترسی تووشبوونیان بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ بە‌رزتر دە‌بێت.
بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌كە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی قاوە‌ ھێواش و بە‌ شێوە‌یە‌كی بە‌ردە‌وام دە‌خۆنە‌وە‌ بە‌ تایبە‌تی ئە‌وانە‌ی فشاری خوێنیان بە‌رزە‌ و قە‌ڵە‌ون مە‌ترسییە‌كایان لە‌سە‌ر زیاترە‌.
لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌كانی پێشتر ڕاگە‌یە‌ندرابوو، خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ مە‌ترسی تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.
ھە‌روە‌ھا لە‌ لێكۆڵینە‌وە‌كە‌یدا لە‌ ئە‌ڵمانیا كە‌ دوو ساڵ لە‌مە‌وپێش ئە‌نجامدرابوو، دە‌ركە‌وتووە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی ڕۆژانە‌ چوار فینجان قاوە‌ واتا ٦٠٠ ملیم و زیاتر دە‌خۆنە‌وە‌ بە‌ ڕێژە‌ی لە‌ ٢٣٪‏ ئە‌گە‌ری تووشبوونیان بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ كە‌متر دە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



856 بینین