پەیوەندی نەریتی خۆراک و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە ڕووندەکرێتەوە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-00:15:00 - کۆدی بابەت: 1178
پەیوەندی نەریتی خۆراک و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە ڕووندەکرێتەوە

ناوه‌ڕۆك

پە‌یوە‌ندی نە‌ریتی خۆراك و توشبوون بە‌ شە‌كرە‌ ڕوندە‌كرێتە‌وە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێی ئە‌مریكایی دە‌ڵێ نە‌ریتی دروستی خۆراك ئە‌گە‌ری توشبوون بە‌ شە‌كرە‌ی جۆری دوو كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، بە‌ پێچە‌وانە‌شە‌وە‌ نە‌ریتە‌ نادروستە‌ خۆراكییە‌كان ئە‌گە‌ری توشبوون زیاددە‌كە‌ن.
توێژە‌رانی ھە‌ردوو زانكۆی ھارڤارد و بۆستن، لە توێژینە‌وە‌یە‌كدا كە‌ ئاژانسی ڕۆیتە‌رز ئاماژە‌ی پێكردووە‌، دە‌ڵێن ئە‌وانە‌ی ھە‌ر لە‌ سە‌رە‌تای پێگە‌یشتنیانە‌وە‌ پێڕە‌وی سیستمێكی خۆراكیی درووست دە‌كە‌ن ئە‌گە‌ری توشبوونیان بە‌ شە‌كرە‌ی جۆری دوو لە‌ داھاتودا كە‌مدە‌كە‌نە‌وە‌، ئە‌وانە‌ش كە‌ ھە‌ر لە‌ سە‌رە‌تای پێگە‌یشتنیانە‌وە‌ خۆراكی ناتە‌ندروست دە‌خۆن ئە‌گە‌ری زۆرە‌ توشی شە‌كرە‌ ببن لە‌ ساڵانی داھاتوودا.
بە‌رە‌نجامە‌كان دوای ئە‌وە‌ دە‌ركە‌وتن كە‌ بۆماوە‌ی ٢٠ ساڵ بە‌دواداچون بۆ نە‌ریتی خۆراكیی ١٢٤ ھە‌‌زار كە‌س كراوە‌، كە‌ لە‌ سە‌رە‌تای توێژینە‌وە‌دا شە‌كرە‌یان نە‌بووە‌.
لە‌ ماوە‌ی ئە‌و ٢٠ ساڵە‌دا و لە‌نێو بە‌شداربوواندا ٩٣٦١ كە‌س توشی شە‌كرە‌ی جۆری دوو بوون. 
توێژە‌كان گوتیان بۆ ھە‌ر دابە‌زینێكی كولێتی خۆراك بە‌ ڕاددە‌ی تە‌نیا ١٠٪‏ ئە‌گە‌ری توشبوونی كە‌سە‌كە‌ بە‌ ڕاددە‌ی ٣٤٪‏ زیادیكردووە‌.
ھە‌روە‌ك باشكردنی سیستمی خۆراكی ئە‌گری توشبوون بە‌ شە‌كرە‌ بە‌ ڕادە‌ی ١٦٪‏ كە‌مدە‌كات.


سەرچاوەکان



764 بینین