خوێ تووشی ئەم نەخۆشییە درێژخایەنانەت دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-08-19:21:00 - کۆدی بابەت: 1184
خوێ تووشی ئەم نەخۆشییە درێژخایەنانەت دەکات

ناوه‌ڕۆك

خوێ تووشی ئە‌م نە‌خۆشییە‌ درێژخایە‌نە‌ت دە‌كات

بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی فە‌رنسی كە‌ ئە‌نجامە‌كە‌ی لە‌ ماڵپە‌ڕی«sohati» بڵاوكراوە‌تە‌وە‌، خوێ ڕۆڵی ھە‌یە‌ لە‌ تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌.
ھە‌رچە‌ندە‌ خوێ و شە‌كر دوو ماددە‌ی سە‌رە‌كین لە‌ ژیاندا، زۆر مە‌ترسیدارن و سە‌رچاوە‌یە‌ بۆ زۆر جۆر نە‌خۆشی بە‌تایبە‌تی شە‌كرە‌.
دوای تاقیكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌سە‌ر نە‌خۆشییە‌كانی قە‌ڵە‌وی و شە‌كرە‌ و گە‌دە‌، دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ تە‌نھا شە‌كر سە‌رچاوە‌ نییە‌ بۆ تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ بە‌ڵكو خوێش ڕۆڵی سە‌رە‌كی ھە‌یە‌، بە‌تایبە‌تی جۆری دووە‌می نە‌خۆشی شە‌كرە‌.
توێژە‌رە‌وان پشكنینی شە‌كرە‌یان بۆ كۆمە‌ڵێك كە‌سان كرد، لە‌دوای خواردنی ژە‌مێكی باش نان خواردن كە‌ تێیدا خوێیە‌كی زۆر بە‌كارھاتبوو، داواجار دە‌ركە‌وت ڕێژە‌ی شە‌كری خوێنیان بە‌رز بۆتە‌وە‌، چە‌ندین تاقیكردنە‌وە‌ی تریش ئە‌نجامدرا بە‌ڵام ھە‌مان ئە‌نجامی ھە‌بوو.


سەرچاوەکان



692 بینین