شەکرستان (2009)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-14:17:00 - کۆدی بابەت: 1213
شەکرستان (2009)

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری فیلم

زیاتر لە ١٠٨ کەسایەتی ڕۆڵ لەم زنجیرە کارتۆنەدا دەبینێت لەناو شارۆچکەیەکی کۆندا (شەکەرستان)، هەر زنجیرەیەک باس لە شتێکی دیاریکراو دەکات و جیاوازە لە زنجیرەکانی تر،وە لە سەرەتای هەر زنجیرەیەکدا حیکایەت خوان(ئەو کەسەی کە چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە)باس لە چیرۆکەکە دەکات وە تاموچێژێکی زۆری چیرۆکەکە لەوەدایە کە ئەو ئەکتەرانەی کە ڕۆڵ دەبینن لە زنجیرە کارتۆنەکەدا قسە لەگەڵ (حیکایەت خوان) دەکەن وە هەموو ئەکتەرەکان هەر هەمان ناویان هەیە لە تەواوی زنجیرەکاندا!،
چیرۆکەکانی ئەم زنجیرە کارتۆنییە لە چیرۆکە کۆنەکانی وڵاتی ئێران و ڕۆژهەڵاتـەوە وەرگیراوە..
 
شەکرستان ئەنیمەیشنێکی جوڵاوی ئێرانییە لە دەرهێنانی بابک نظری و سعید کاری نوسینی بۆ کراوە لەلایەن مەهدی ئیسماعیلی لە ٣ وەرز پێکدێت لە ١٠٨ ئەڵقە پێکدێت وە هەروەها لەلایەن کۆمپانیای RPCA picture کاری دەرهێنانی بۆ کراوە

واتای شەکرستان

پێکهاتووە لە (شەکر+ستان) یان (شکر+ستان) شەکر ماددەیەکی شیرینە(sugar) ،پێکهاتەی کیمیایی شەکر(C12H22O11). (ـستان)واتە (نیشتیمان،شوێن،جێگە...هتد) وەک (کوردستان،ئەفغانستان،هیندستان،دارستان...هتد). بە گشتی واتە:(وڵاتی شەکر یان ویلایەتی شەکر یان شارۆچکەی شەکر) کە ئەمە ناوی شارۆچکەی سەرەکییە لە ناو زنجیرە کارتۆنەکەدا، هەروەها شوێنێکی تریش لە زنجیرەکەدا زۆر ئاماژەی پێ دەکرێت کە ئەویش "نمەکستانە"ئەمیش واتە:(شارۆچکەی خوێ). نمک:خوێ لەم زنجیرەیەدا زیادتر لە ١٠٠ کارەکتەر بەشدارە وە هەر هەمان ناویان هەیە لە گشت(یان زۆربەی زنجیرەکاندا)هەر یەک ناویان هەیە، وە چەندەها ڕۆڵی پێویستی تێدا هەیە وەک: (کرێکار، پیر و بەساڵاچوو، شوان، سەرۆک کۆمار، خوێندکاری خوێندنگە(منداڵەکانی خوێندنگە)...هتد)،
بەڵام هەندێکیان زۆر دیارن وە لە زۆربەی زنجیرەکاندا هەیە و کەسایەتیی سەرەکین،ئەمەشانەش هەندێک لەو کەسایەتیانەن:

بەهلول

زانا و ژیر و تێگەشتوویەکی زنجیرەکەیە (ئەڵبەتە ئەم کەسە لە ڕاستیشدا وەک ئەگێڕنەوە هەبووە!)هەرچەندە لە زنجیرەکەدا بیرکردنەوە و بیرۆکەکانی وەک شێتێکە! بەڵام هەرکاتێک کێشەیەک دێتە پێش خەڵکەکە ئەوا ئەم بەشێوەیەکی جوان کێشەکانیان چارە دەکات ،وە لەناو زنجیرە کارتۆنەکەدا زۆربەی کات لەگەڵ منداڵاندا یاریی دەکات ،وە کەسێکی زۆر خۆشەویستە لەناو کارتۆنەکەدا.

پادشا و وەزیر

ئەم پادشایە زۆر (گێژە)!حەز بە چیرۆکی مێژوویی دەکات, وە هەموو کات کە دەیەوێت شتێکی نوێ دابنێت بۆ خۆشبەختی خۆی ئەوا خراپ ئەشکێتەوە بەسەریا،وە وەزیرەکەشی هەوڵ لەگەڵ پادشا ئەدات بۆ چاک کردنی سیستمی بەڕێوەبردنی وڵات، بەڵام هیچ کاتێک بەتەواوەتی سەرکەوتوو نابن!

پاڵەوان و هاوڕێکانی

زۆر جار بە فرسەت پاڵەوانیش ناوی دەهێنن لە زنجیرە کارتۆنییەکەدا،ئەمان سێ هاوڕێن کە ئیشیان تەنها گاڵتەکردن بە خەڵک و خۆ هەڵکێشانە،وە ئیشیان نییە و هیچیان لەوی دیکەیان باشتر نییە و وە هەمیشە سزای کارە هەڵەکانیان وەردەگرن.

نەنە قەمەڕ

نەنە قەمەر ژنێکی پیری ناو زنجیرەکەیە هەمیشە (عەبا)ـیەکی گوڵ-گوڵ ـی لەبەردایە و چاویلکەیەکیشی لەچاودایە،وە ئەم کارەکتەرە بە شێوەی بووکەڵە لە وڵاتی چین درووست دەکرێت و ئێستا لە ئێراندا هەیە.

ئەو خەڵاتانەی بەدەستی هێناون

* خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە یادی دوانزەیەمین ساڵی دامەزراندنی سینەمای ئێرانی
* خەڵاتی ئاڵتوونی بۆ باشترین دەرهێنەرەکان لە یادی دوانزەیەمین ساڵی دامەزراندنی سینەمای ئێرانی
* خەڵاتی باشترین کارتۆنی جوڵاو لە فیستیڤاڵی(IIDCYA)
* خەڵاتی باشترین جووڵە و کاریگەری و پەیکەری(پەیکەرێکی بچووک وەک خەڵاتی ڕێزلێنان)ئاڵتوونی لە فیستیڤاڵی فیلمی منداڵان - هەمەدان


سەرچاوەکان



1906 بینین