لویس دی برۆگڵی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-15:20:00 - کۆدی بابەت: 1285
لویس دی برۆگڵی

ناوه‌ڕۆك

لویس دی برۆگڵی ١٨٩٢-١٩٨٧ز 

لە كەینوبەینی ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانی، بەرلەوەی لویس لە بواری فیزیای چەندیەتیی کار بکات، لە وێستگەیەکی ڕادیۆیی، کەکە بارەگاکەی لە بورجی ئیڤڵ بوو، کاری دەکرد. ئەمە یەکەم ھەنگاوی زانستی بووە، پێش ئەوەی زانستی فیزیا بە کردەیی بخوێنێت و لێی  ورد بێتەوە. ئەم کارە، ئەوی بۆ خۆشویستنی زانستی فیزیا، کەمەندکێش کرد، وای لێ کرد دوای جەنگ لە سۆربون زانستی فیزیا بخوێنێت.
تێزی دکتۆراکەی لە ساڵی ١٩٢٤ز، ھەوێن و بناخەی شۆرەتدەکردنی بوو. بابەتەکەی دەربارەی تیۆری چەندێتیی بوو .... ئەوسا ئەو بابەتە زۆر گرنگ بوو، زانایانی ھاوچەرخ ھەریەک لە سووچێکەوە پێوەی خەریک بوون، یەک لەو زانایانە ئەنیشتاین بووە.

ڕەفتاری ئەلیکترۆنەکان

برۆگڵی پرسیار دەکات و دەڵێت: مادەم دەشێ (موجات) شەپۆلەکان وەک (جزئیات) بەشەکان بن، ئەی بۆچی بەشەکانیش وەک شەپۆلەکان نەبن؟ دواتر وەڵامی خۆی دایەوە و دەڵێت، بەڵێ دەبێت. بۆ سەلماندنی ئەمەیش چەند بەڵگەیەکی خستە ڕوو، باسی ڕەفتاری ئەلیکترۆنەکانی کرد. زۆر بە ڕۆشنی ئەوەی دەرخست کە دەشێ ئەلکترۆن وەک شەپۆل بێت. ھەروەھا ڕوون کردەوە کە دەکرێت حیسابی درێژیی شەپۆل بە قانوونی بڵانک بکرێت. ھەرچەند قسەکانی ئەو لە تیۆر تێپەڕیان نەدەکرد، بەڵام دواتت زۆر بە خێرایی بە کردەیی ئەوەیان سەلماند.

پوختەیەک لە ژیانی

 • لە چینێکی نەجیبزادەی فەڕەنسا ھەڵکوتووە. 
 • لە ساڵی ١٩١٤ز، دەچێتە پاڵ سوپا، تا ساڵی ١٩١٨ز، کۆتایی جەنگەکە دەمێنێتەوە.
 • ساڵی ١٩٢٩ز، خەڵاتی نۆبڵ لە بواری فیزیادا وەردەگرێت.
 • وەک پێزانینێک بۆ کۆششەکانی لە بواری فیزیادا، یونسکۆ لە ساڵی ١٩٥٢ز، خەڵاتی (کالینجا) پێ دەدات.
 • لە تەمەنی نەوەتوپێنج ساڵیدا لە پاریس کۆچیدوایی دەکات.


سەرچاوەکان



397 بینین