سوود و زیانەکانی نەشتەرگەری بڕینی گەدە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-14:14:00 - کۆدی بابەت: 1356
سوود و زیانەکانی نەشتەرگەری بڕینی گەدە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش

ناوه‌ڕۆك

سوود و زیانە‌كانی نە‌شتە‌رگە‌ری بڕینی گە‌دە‌ بۆ دابە‌زاندنی كێش

نە‌شتە‌رگە‌ری بڕینی گە‌دە‌ بە‌كاردێت بۆ بچوكردنە‌وە‌ی گە‌دە‌ و لە‌م ڕێگە‌یە‌وە‌ ھاوكاری كە‌سە‌كە‌ دە‌كات بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كێشی لە‌شی. بە‌ بچووكبونە‌وە‌ی گە‌دە‌، كە‌سە‌كە‌ زووتر تێر دە‌بێت لە‌چاو جاران و بە‌مە‌ش خواردن كە‌متر دە‌خوات.
ئە‌م نە‌شتە‌رگە‌رییە‌ وە‌ك دوا چارە‌سە‌ر بۆ ئە‌و كە‌سە‌ قە‌ڵە‌وانە‌ ئە‌نجام دە‌درێت كە‌ پێشتر سوودیان لە‌ ئە‌نجامدانی وە‌رزش، بە‌رنامە‌ی خۆراكی یان دە‌رمان وە‌رنە‌گرتووە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی كێشی لە‌شیان. 

چۆنیە‌تی ئە‌نجامدانی نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كە‌

نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كە‌ دە‌كرێت لە‌ ڕێگە‌ی ھە‌ڵدڕینی ورگ، یان لە‌ ڕێگە‌ی چە‌ند كونێكی بچكۆلە‌وە‌ ئە‌نجام بدرێت بە‌ ژاوكاری كامێرای تایبە‌ت دە‌خرێتە‌ ناو سكە‌وە‌.
لە‌ نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كە‌دا زیاتر لە‌ نیوە‌ی گە‌دە‌ لێدە‌كرێتە‌وە‌ و دە‌ھێنرێتە‌ دە‌رە‌وە‌، ئە‌و بە‌شە‌ی گە‌دە‌ كە‌ دە‌مێنێتە‌وە‌ قە‌بارە‌كە‌ی ھێندە‌ی پارچە‌یە‌ك مۆز دە‌بێت.

لە‌دوای نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كە‌

لە‌ دوای نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كە‌، ئە‌و كە‌سە‌ ڕە‌نگە‌ تووشی ئازاری سك بێت لە‌ھە‌فتە‌ی یە‌كە‌مدا، بۆیە‌ ئە‌و ڕە‌نگە‌ پزیشكە‌كە‌ دە‌رمانی دژە‌ ئازاری بۆ بنوسێت.
ھە‌روە‌ھا ڕە‌نگە‌ تووشی سكچون بێت لە‌دوای نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كە‌، چونكە‌ بە‌ھۆی بچووكی گە‌دە‌وە‌ خواردن خێراتر دە‌چێتە‌ ناو ڕیخۆڵە‌كانە‌وە‌.
گە‌ر نە‌شتە‌رگە‌ریە‌كە‌ت لە‌ڕێگە‌ی ھە‌ڵدڕینی سكە‌وە‌ ئە‌نجام درابوو، پێویستە‌ خۆت لە‌ ھە‌ڵگرتنی شتی قورس بپارێزیت تا ئە‌و كاتە‌ی شوێنی ھە‌ڵدڕینە‌كە‌ بە‌تە‌واوی چاك دە‌بێتە‌وە‌، كە‌ ڕە‌نگە‌ ٤-٦ ھە‌فتە‌ بخایە‌نێت.
ئە‌و كە‌سانە‌شی نە‌شتە‌رگە‌رییە‌كە‌یان لە‌ ڕێگە‌ی كونی بچووكە‌وە‌ بۆ ئە‌نجام دە‌درێت، ماوە‌ی چاكبوونە‌وەكە‌یان خێراترە‌.

تا چ ڕاددە‌یە‌ك سە‌ركە‌وتووە‌؟

لێكۆڵینە‌وە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن ئە‌و كە‌سانە‌ی ئە‌م نە‌شتە‌رگە‌رییە‌یان بۆ ئە‌نجام دە‌درێت، نیوە‌ی كێشی خۆیان لە‌دە‌ست دە‌دە‌ن، بە‌مە‌رجێك خۆراكی تە‌ندروست بخۆن لە‌گە‌ڵیدا.

زیانە‌كانی ئە‌م نە‌شتە‌رگە‌رییە‌

ئە‌و كە‌سانە‌ی ئە‌م نە‌شتە‌رگە‌رییە‌ ئە‌نجام دەدە‌ن بە‌ تێپە‌ڕ بوونی كات ڕە‌نگە‌ تووشی كە‌می ڤیتامینێك یان كانزایە‌ك بن، بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی بە‌شێكی زۆری گە‌دە‌ بڕدراوە‌.


سەرچاوەکان



1857 بینین