ئەستێرەی نیۆترۆنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-16:17:00 - کۆدی بابەت: 1504
ئەستێرەی نیۆترۆنی

ناوه‌ڕۆك

ئەستێرەی نیۆترۆنی Neutron Stars

ئەگەر ئەو ئەستێرەی دەتەقێتەوە بارستاییەکەی لە نێوان ٨ بۆ ٢٩ ئەوەندەی بارستایی خۆری ئێمە بێت، ئەوا دوای تاقینەوەی کرۆکەی یان ناووکەکەی زۆر زیاتر چڕ دەبێتەوە و دەبێتە جۆرێک لە ئەستێرە کە پێی دەووترێت ئەستێرەی نیۆترۆنی، ناوکەکەی ئەوەندە بچووک دەبێتەوە بە جۆرێک تیرەکەی تەنیا لە دەروبەری ١٠ کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام چڕی و بارستەکەی ئێجگار زۆرە، سەر ڕووەکەی زۆر گەرمە کە دەگاتە ٦٠٠ هەزار پلەی کێڵڤن بەڵام ووزەیەکی ئەوتۆ نابەخشێت، لەبەر ئەوەی زۆری چڕیەکەی هێزی کێشکردنی گەلێک زۆرە و بە خێرایی بە دەوری خۆی دەسوڕێتەوە کە دەگاتە سەدەها جار لە چرکەیەکدا، لە کاتی سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا ترپەیەک لە تیشکی کارۆموگناتیسی دەنێرێت و بەوە دەناسرێتەوە.


سەرچاوەکان



636 بینین