بەهمەن قوبادی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-23-23:42:00 - کۆدی بابەت: 1519
بەهمەن قوبادی

ناوه‌ڕۆك

بایۆگرافی

بەهمەنی قوبادی (بە عەرەبی: باهمان غوبادي، بە ئینگلیزی: Bahman Ghobadi)، گەورە دەرهێنەری کورد لە بەرواری (١\٢\١٩٦٩) لە شاری بانە لە دایک بووە، ئەکتەر و سینەماکار و دەرهێنەر و فیلم نووس و وێنەگرە، یەکەمین کاری هونەری لە ساڵی 1991ـدا بوو و بەردەوامیشە، بەهمەن خاوەنی برایەک و خوشکێکە بەناوەکانی (بتین و ناهید).

زانیاری كەسی

كار : دەرهێنەر - نووسەر - وێنەگر - بەرهەمهێنەر

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 1/2/1969

شوێنی لەدایكبوون : بانە - ئێران

بڕوانامە : كۆلێژی سەدا و سیما

ژیانی بەهمەن

بەھمەن لە ساڵی ١٩٦٩ لە بانە لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨١، ماڵیان چۆتە سنە، لەوێ بڕواننامەی دیبلۆمی بەدەستھێناوە، لەپاشان چۆتە تاران، لەوێ بەشی لە کۆلێژی دەنگ و ڕەنگ دەستی بەخوێندنکرد بەڵام تەواوینەکرد، بەھۆی کارە ھونەرییەکانییەوە ئەوا قوبادی ناتوانیت بچێتەوە ئێران، ھاوکات ڕێگری لە دایکیشی کراوە کە بچێتە لای، لەم بارەیەوە قوبادی وتوویەتی «شەرم بۆ ئێوە (ڕێژیمی ئێران) کە ئیجازەی چوونەدەرەوەی دایکی ماندوو و زەحمەتکێشمتان نەدا، ھەتاکوو دوای ماوەیەکی دوورودرێژ، بیبینم کە ئێوە زۆر لە مرۆڤایەتی و ویژدان بەدوورن، وەھا ڕێژیمێکی گەندەڵ، ترسنۆک و درۆزن، ڕێگایەکی جگە لە لەنێوچوون نییە، شەرم بۆ ھەمووتان»

بەهمەنی قوبادی لە سەرەتای ساڵی 1991 دەستی کردووە بەکاری هونەر و یەکەمین کاریشی وەک وێنەگر لە کورتە فیلمی (8ملیمی) کردووە، هەروەها لە هەمان ساڵ و لەساڵی 1991 یەکەمین کورتە فیلمی وەک دەرهێنەر بەناوی (ژ وەک ژیان) دەرهێنا و هەتاوەک ساڵی 2000 بەردەوام بووە لە بەرهەمهێنانی کورتە فیلم وەک دەرهێنەر، لە ساڵی 1999 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر لەگەڵ دەرهێنەری گەورەی ئێران (عەباس کیاڕۆستەمی) لە فیلمی (the wind will carry us) بەشدار بووە, وە لەساڵی 2000 کۆمپانیای (مژ فیلم)ی دامەزراند لە پێناو دەرهێنانی فیلم لەسەر نەتەوی کورد و سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانی لە وڵاتی ئێران، لەساڵی 2000 یەکەمین فیلمی درێژی بەناوی (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان دەرهێنا کە ئەم فیلمەیش بوو بە یەکەمین فیلمی کورد لەوڵاتی ئێران و فیلمەکەیش بوو بە براوەی (کامێرای زێڕین) لە ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی (کان) لەوڵاتی فرەنسا.

ئەو ئەکتەرە بەناوبانگانەی لە فیلمەکانی بەشداریان کردووە

  • مۆنیکا بیلۆچی
  • گۆڵشیفتە فرهانی
  • هەدیە تارانی
  • حسن پور شیرازی

بەرهەمەکانی بەهمەنی قوبادی وەک دەرهێنەر لە کورتە فیلم

  • وەکوو ژیان ١٩٩١
  • گوڵباجی ١٩٩١
  • لە ڕوانگەیەکی دیکەوە ١٩٩١
  • سەرباز م. حوسەینی ١٩٩٢
  • تەنیا لە یەک نیگادا ١٩٩٢
  • بەربان ١٩٩٢
  • سەرتاشخانە ١٩٩٣
  • پانتۆڵ ١٩٩٣
  • کۆترەکەی نادر فڕی ١٩٩٤
  • ئەو پیاوە ھات ١٩٩٥
  • ژیان لە ناو مژ ١٩٩٥
  • دیسان باران لەگەڵ گۆرانی ١٩٩٥
  • سەربازێک بە ناو ئەمین ١٩٩٦
  • وەکوو دایک ١٩٩٦
  • ماسی خودا ١٩٩٦
  • میوانی ١٩٩٦
  • دەنگ ١٩٩٦
  • ژین لە مژ ١٩٩٧
  • گۆرانییەکانی کچانی دونیا ١٩٩٧
  • کیوسکی تەلەفوون ١٩٩٧
  • کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەكان

لە کارەکانی بەهمەن قوبادی وەک دەرهێنەر لە فیلمی ماوە درێژدا (ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان) (ئاوازەکانی وڵاتی دایکم) (بەجێهڵراو لە عێراق) (کیسەڵەکانیش دەفڕن)، کە لەساڵی 2004 بەرهەمی هێنا و بوو بە یەکێک لەباشترین هەر ناوازەکانی بەهمەنی قوبادی کە بوو بە براوەی خەڵاتی گلاس بیر و پیس فیلم لە ڤیستڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین لە ئەڵمانیا و خەڵاتی گۆڵدن شانێڵ لە سان سپاستیان.

فیلمی نیوە مانگ کە ئەکتەری ناودار گۆڵشیفتە فەرهانی ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا و بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن شانێڵ لە ساڵی 2006 بۆ فیستیڤاڵی سان سباستیان.

فیلمی (وەرزی کەرکەدەن) کە خانمە ئەکتەری بەناوبانگ مۆنیکا بێلوچی ڕۆڵی تێدا گێڕا.


سەرچاوەکان



1469 بینین