پێشبینیەکان بۆ داهاتووی پشکنین و گەشتەکان بۆ بۆشایی ئاسمان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-20:37:00 - کۆدی بابەت: 1547
پێشبینیەکان بۆ داهاتووی پشکنین و گەشتەکان بۆ بۆشایی ئاسمان

ناوه‌ڕۆك

پێشبینیەکان بۆ داهاتووی پشکنین و گەشتەکان بۆ بۆشایی ئاسمان

یەکێک لە گرنگترین کارەکانی ناسا لە دوو دەیەی داهاتوودا بریتی دەبێت لە خۆ ئامادەکردن بۆ ناردنی یەکەم مرۆڤ بۆ سەر هەسارەی مەریخ، چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم گەشتە لە ناوەڕاستی ساڵی سیەکانی ئەم سەدەیە ئەنجام بدرێت.
لە هەمان کاتدا ئاژانسی ناسا لە پرۆگرامی دایە کەشتیەک بنێرێتە سەر ڕووی هەسارۆکەی سایکی لە ساڵی ٢٠٢٣ پارچەیەک لە هەسارۆکەیەکی تر بهێنێتەوە بۆ سەر زەوی، هەروەها ئاژانسی ناسا لە ساڵی ٢٠١٨ کەشتیەک دەنێرێت بۆ خۆر و بۆ یەکەم جار زۆر نزیک دەبێتەوە بۆ چاودێری کردن و پێوانەکردنی ڕەشەباکانی خۆر، ئەو کەشتیە لە دووری ٦ بۆ ٧ ملیۆن کیلۆمەتر چاودێری خۆر دەکات.
هەروەها ناسا لە بەرنامەیدایە لە ساڵی ٢٠٢٠ کەشتیەکەی تر بنێرێت بۆ مەریخ بۆ ئەوەی بڕێک بەرد و گڵی ئەو هەسارەیە بهێنێتەوە بۆ سار زەوی و لێڕە بپشکنرێت.
لەبەر گرنگی مانگەکانی موشتەری  و ساتۆرن (زوحەل) ناسا لە بەرنامەیدایە کۆمەڵێک کەشتی بۆ ئەو مانگانە بنێرێت و پشکینیان بۆ بکات، بە تایبەتی مانگی یورۆپا کە مانگێکی هەسارەی موشتەریە و مانگەکانی تایتان و ئێنچێلادەس کە دوو مانگی هەسارەی (زوحەل)ن، بە پێی لێکۆڵینەوەکان ئەو سێ مانگە تایبەتمەندی خۆیان هەیە و پێشبینی دەکرێت ئاوی بەستوو یان گازی میثانی شل بە شیوەی دەریا لە ژێر توێکڵەکەیان هەبێت، ئەو مانگانە لەو شوێنانەن کە لە داهاتووێکی دوور لەوانەیە مرۆڤ ڕوویان تێبکات و ئاوەدانیان بکاتەوە.


سەرچاوەکان



651 بینین