گەرما لێدان - گەرما بردن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-22:20:00 - کۆدی بابەت: 1561
گەرما لێدان - گەرما بردن

ناوه‌ڕۆك

گەرما لێدان - گەرما بردن

گەرما لێدان بەهۆی ناتەواوی لە میکانیزمی ڕێکخستنی گەرمای لەشدا ڕوودەدات بەهۆی خۆدانە بەر تیشکی خۆرەوە بە شێوەکەی بەردەوام و ڕاستەوخۆ و زیاد لە پێویست. ئەمەش وادەکات پلەی گەرمای لەش لە (٣٧) پلە کە ڕێژەی سروشتی خۆیەتی بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز دەبێتەوە تا دەگاتە (٤١) پلە و زۆرتر.

بۆ هێنانە خوارەوەی گەرمای لەش دەبێت زۆر خێرا چەند هەنگاوێک هەڵ بگرین.

نیشانەکانی

  • لەوانەیە کەسەکە بێ هۆش ببێت.
  • کەسی گەرما لێ دراو بێ ئارام و گێژ دەبێت.
  • کەسی گەرما بردوو لە هەست کردن بە گەرمای زۆر ناڕەحەت دەبێت و سەری ژان دەکات.
  • لێدانەکانی دڵی توند تود و خێرا خێرا دەبێت.
  • لە کۆتاییدا کەسەکە لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر بچێتە (I.C.U).

ڕوبەڕووبونەوەی گەرما بردن

  • فریاگوزاری بانگ بکەن.
  • کەسی گەرما بردوو لە حاڵەتی نیوە دانیشتندا دابنێن.
  • هەموو جلەکانی لەبەر دابکەنن.
  • توش بووەکە لە پەتویەکی ساردی تەڕەوە بپێچن.
  • ئەو پەتوەی کە لە نەخۆشەکەوە پێچراوە بەردەوام بە ئاوی زۆر سارد تەڕ بکەن.
  • ئەو پەتووەی کە تەڕتان کردووە بەردەوام باوەشێنی بکەن.
  • تا ئەو کاتەی کە نەخۆش هەرس بە سەرما ناکات واز لە هەنگاوەکان مەهێنن و دووبارەیان بکەنەوە تا پلەی گەرمی لەشی کەسەکە دەبێتەوە (٣٨) پلە.
  • وریا بن کە دیسانەوە پلەی گەرمای بەرز نەبێتەوە.

تێبینی

ئەگەر نەخۆشەکە بێ هۆش بوو ئەوا لە حاڵەتی (ڕیکاڤەری) دا فێنکی بکەنەوە.


سەرچاوەکان



847 بینین