چۆن لاپتۆپ بکڕین؟

له‌لایه‌ن: - لیۆ خەواریزمی - به‌روار: 2021-01-24-01:20:00 - کۆدی بابەت: 1569
چۆن لاپتۆپ بکڕین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن لاپتۆپ بکڕین؟

سەرەتا با تێبگەین کۆمپیوتەر چییە و پارچەکانی چین تاکو بزانین چ جۆرێک هەلبژێرین چونکە ئەوەی جیاوازی لە نێوان لاپتۆپەکان دروست دەکات تەنها تایبەتمەندیەکەی ناویانە نەک ئەو مارکەیەی کە دروستی دەکات.

بەشە سەرەکییەکانی کۆمپیوتەر لە ئەنجامدانی تاسک و کار و بار بریتییە لە:

  • پرۆسێسەر.
  • رام.
  • هارد.
  • گرافیک کارد.
  • جۆری شاشە.

بەشە لاوەکیەکان بریتین لە:

  • ماوس.
  • کیبۆرد.
  • بڵندگۆ.
  • دیڤیدی رایتەر.
  • دیزاین و شێوە.
  • رەنگ.

بەشە لاوەکیەکان هەر کامێکیان بێت بۆ پرۆگرامەرێک هەمووی یەک جۆرە ئیش دەکات و هیچ جیاوازی نییە، واتا لێرە کێشەمان لەگەڵ بەشە لاوەکیەکان نییە.

 

بەشە سەرەکیەکان

ڕام

کاری ڕام ئەوەیە داتای داواکراوی ناو هارد لەخۆیدا خەزن دەکات بە شێوەیەکی کاتی بۆ نمونە کە تۆ پرۆگرامێک دەکەیتەوە و کۆد دەنوسی، ئەو پرۆگرامە لەناو ڕام کار دەکات، ئەو کۆدانەی دەینوسی هەمووی لەناو رام زەخیرە کراوە بە شێوەیەکی کاتی، دوای ئەوەی کە کۆدەکانت سەیڤ دەکەی و بەرنامەکە دادەخەی ئیدی کۆدەکان لەناو هاردەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی خەزن دەبن و پرۆگرامەکە و کۆدەکان لەناو رامەکە دەچنە دەرەوە. واتا هەر پرۆگرامێک کە هەڵبێت ئەوا لەناو ڕام کار دەکات و هەر کاتێک پرۆگرامەکە داخرا لەناو ڕام نامێنێت، ئەو بەرنامانەی پێویستیان بە ڕام هەیە لە بەرنامەیەکەوە بۆ بەرنامەیەکەوە جیاوازە بۆ نمونە ڤیشوەل ستودیۆ وا باشترە رامت 8 گێگا بایت بێ، ئەگەر زیاتریش بێ باشترە ئەندرۆید ستودیۆ وا باشترە رامت 8 بێ و زیاتر بێ باشترە بۆ ئەدۆب پرێمەر نابێ رامت لە 8 کەمتر بێ، ئەگەر ڤیدیۆی فول ئێچ دی دروست بکەیت پێویستە رامت 16 بێ یان زیاتر، ئەگەر ڤیدیۆی فۆرکەی دروست بکەی وا باشترە 32 کەمتر نەبێ بۆ کۆد بلۆکس و ئەوانەی سی پلەس پلەس و سی بەکاردێنن رام 8 گێگا زۆریشە لە پرۆگرامینگدا بە گشتی 8 گێگا کێشەی نیە و بۆ هەموو زمانەکان دەبێ و قورس نابێ ڕامیش خێرایی هەیە، (DDR2 DDR3 DDR4).

لاپتۆپەکانی جینیرەیشنی 7 و بەرەو سەرەوە زۆربەی زۆریان DDR4ن کە لە هەموویان خێراترە، رامی DDR5 هەیە بەڵام لە ئێستادا تەنها لەسەر گرافیک کارد جێگیر کراوە. ئەوە باسێکی ڕام بوو زۆر بە کورتی.

پرۆسێسەر

ناوەندی چارەسەرکردنی زانیاری ئەوە گرنگترین بەشە، ئەگەر ئەو بەشەت باش و بەهێز بێ بە گشتی زۆربەی پارچەکانی تر دەبێ باش و بەهێز بێ بۆ کۆمپیوتەری لاپتۆپ و دێسکتۆپ دوو کۆمپانیای سەرەکی هەیە کە پرۆسێسەر دروست دەکەن (AMD & intel ) باوترینیان لە کوردستان و عێراق بریتیە لە ئینتێل، کە لە ڕووی نرخەوە لە ئەی ئێم دی گرانترە زۆربەی کات جۆرەکانی پرۆسێسەری ئینتێل بریتیە لە:

  • Xeon.
  • Core.
  • Atom.
  • Celeron.
  • Pentium.
  • Itanium.
  • Quark.

کامیان بۆ من باشە؟

لە بازاردا باوترینیان کۆر و سیلیرۆن و پێنتیۆمە زیۆنیش زیاتر بۆ دیزاینەر و ئەو کەسانە باشە کە کاری گرافیک و ئیدیت دەکەن سیلیرۆن تەنها بۆ ئۆفیس و کاری سادە باشە و کارەبایەکی زۆر کەمی پێویستە ئەتۆم لە لاپتۆپی بچوکدا هەیە کە ئەویش بۆ کاری سادە باشە پێنتیۆم بۆ کاری سادە باشە بەڵام تۆزێک لە سیلیرۆن بەهێزترە، بۆ کاری پرۆگرامینگ باشە ئەگەر تەنها کۆد بنوسی بەڵام ئەگەر ستۆدیۆیەکان بەکاربێنیت ئەوا باش نییە، باوترینیان کۆرە بە تایبەت لە ڕووی بازاڕ و لە کوردستان کۆر لە ئێستادا چوار زنجیرەی هەیە:

  • Core i3
  • Core i5
  • Core i7
  • Core i9
  • Core X
  • Core M

هەر زنجیرەیەکیشیان چەند جۆرێکی هەیە:

  • H
  • HQ
  • HK
  • U
  • MQ
  • M
  • T
  • QM

باوترینیشیان لە کوردستان U, H, HQ .

جیاوازی ئێچ لەگەل ئێچ کیو ئەوەیە کە ئێچ کیو لە جینیرەیشنی 7 و بەرەو خوارەوەیە، لە جینیرەیشنی 8 و بەرەو سەرەوە دەبێتە ئێچ بە تەنیا، واتا تەنها ناوەکەی گۆردراوە.

پرۆسێسەری جۆری U نرخیان زۆر هەرزانە و لایەنە باشیەکەیان ئەوەیە کە کارەبا کەم سەرف دەکەن، بۆ پرۆگرامەر زۆر باشە بەلام بۆ گەیمەر و دیزاینەر و ئەو کەسانەی کاری قورس دەکەن باش نییە.

پرۆسێسەری جۆری H و HQ زۆر بەهێزن بەلام نرخیان گرانترە و بۆ هەموو جۆرە ئیشێک دەبن، زیاتر گەرم دەبن و کارەبایەکی زیاتر سەرف دەکەن.

چۆن بزانین پرۆسێسەرەکە جینیرەیشنی چەندە و ساڵی چەند دروستکراوە؟

هەموو پرۆسێسەرێک مۆدێل نەمبەری هەیە بۆ نمونە پرۆسێسەری Intel core i7-8750H ،

 لە گووگڵ بنووسە Intel core i7-8750H release date

پێت دەڵێ ساڵی چەند دروست کراوە، بە هەمان شێوە بۆ ئەی ئێم دیش هەمان شت لە گووگڵ بنوسە و پێت دەڵی ساڵی چەند دروستکراوە وە پرۆسێسەرێکی وەک intel core i5-8300H لە رووی خێراییەوە لە هەموو کۆر ئای حەوتێکی جینیرەیشن حەوت و بەرەو خوار بەهێزترە وە تێگەیشتنێکی هەڵەش هەیە کە دەووترێ ئینتێل باشترە لە ئەی ئێم دی، بەڵام لە ساڵی 2018وە تا ئێستا پێچەوانەکەی راستە ئەوە باسی پرۆسێسەر بوو زۆر زۆر بە کورتی و بە سادەیی.

هارد

هاردیش زۆر جۆری هەیە کۆنەکان زۆر گرنگ نین بەڵام نوێیەکان ئێستا باوترینیان دوو جۆری سەرەکین:

  • HDD
  • SSD

ئێچ دی دی میکانیکییە و زۆر خاوە و بە بەربوونەوە و زەبر بەرکەوتن تێک دەچێ، ئەوەیان ئێستاش زۆر باوە چونکە نرخەکەی هەرزانە ئێس ئێس دی باشترین جۆری هاردە و کە زۆر جۆری هەیە، باوترینیان:

  • Sata
  • M.2
  • NVme

ئێن ڤی ئێم ئی لە ئێستادا باشترین و خێراترین و گرانترین هاردە لە لاپتۆپدا ئەگەر لاپتۆپەکەت هاردەکەی ئێس ئێس دی بێ و کۆر ئای سێ بێ باشترە لە لاپتۆپێک کۆر ئای نۆ بێ و هاردەکەی ئێچ دی دی بێ ئەگەر لاپتۆپەکەت بە هاردێکی ئێچ دی دی بە 50 چرکە دابگیرسێ ئەوا بە هاردێکی ئێس ئێس دی بە 10 چرکە دادەگیرسێ هاردی ئێچ دی دیش خێرایی هەیە:

  • 5200RPM
  • 7200RPM
  • 10000RPM
  • 15000RPM

بە هەمان شێوە ئێس ئێس دیش خێرایی هەیە، واتا مەرج نیە ئێچ دی دی هەموو وەک یەک بن و ئێس ئێس دی ئێن ڤی ئێم ئی هەموو وەک یەک بن ئەوە باسی هارد بوو زۆر بە کورتی.

گرافیک کارد

یان ناسراو بە کارتی شاشە سێ کۆمپانیای سەرەکی گرافیک کارد بۆ لاپتۆپ دروست دەکەن:

  • Intel
  • AMD
  • Nvidia

گرافیک کاردیش دوو جۆرن:

  • Integrated: ئەو جۆرە لە لایەن ئەی ئێم دی و ئینتێلەوە دروست دەکرێ زۆرجار پێی دەووترێ داخلی یان (متصل) کە هەموو کۆمپیوتەرێک دەبێ بە لایەنی کەم گرافیک کاردێکی داخیلی هەبێ لەناو پرۆسێسەرەکەدا. ئەگەر تۆ گەیم و مۆنتاژ و ئیدیت و گرافیک و کاری دیزاین ناکەیت ئەوا گرافیکی داخیلی باشە بۆت واتا بۆ پرۆگرامینگ هیچ پێویستت بە خارجی نیە هی ئینتێل بە گشتی لە 128مێگا بایت و کەمترن هی ئەی ئێم دی بە گشتی 512 مێگابایتن.
  • Dedicated: ئەوەیان کە پێی دەوترێ (منفصل) یان خاریجی واتا لە دەرەوەی پرۆسێسەر جێگیر کراوە ئەوانەی ئەو جۆرە گرافیک کاردانە دروست دەکەن بۆ لاپتۆپ و دێسکتۆپ دوو کۆمپانیای سەرەکین: (AMD)  (Nvidia) لێرە زیاتر نڤیدیا باوترە بەڵام نرخەکەی لە ئەی ئێم دی گرانترە جۆرە باوەکانی بریتین لە:
  • GTX
  • RTX
  • Quadro

کوادرۆ بۆ وۆرکستەیشن و دیزاین زۆر باشە بەڵام بۆ یاری باش نییە کوادرۆش زۆر جۆری هەیە کە هەندێکیان بە هەزارەها دۆلار دەفرۆشرێن ئەوانەی بۆ یاری و کاری دیزاین دەبن بریتین لە GTX و RTX. ئار تی ئێکس باشترە لە جی تی ئێکس لە رووی گرافیک و پیرفۆرمانسەوە و هەروەها پشتگیری لە کوالێتی HDR دەکات وە هەروەها هەر گرافیک کاردێک قەبارەی هەیە، ئەو داتا و گرافیکەی کە دێتە سەر شاشەکەت سەرەتا دەبێ بە گرافیک کاردیشدا تێپەڕ ببێت، یاری وا هەیە کوالێتی فۆرکەی و ڕیسۆلیوشنی زۆر بەرزە، کە ئەو وێنانەی نیشانتی دەدات لە هەر چرکەیەک ڕەنگە قەبارەی هەبێ جاری وا دەگاتە 5 گێگا لە یەک چرکەدا، ئەوکات دەبێ گرافیک کاردەکەی قەبارەی لە 6 گێگا کەمتر نەبێ، ئەگەر کەمتر بێ یاریەکە یان ئیشەکە لاگ دەکات و دەوەستێ چونکە توانای وەرگرتن و پەخش کردنی ئەو قەبارە زۆرەیەی نییە. بەڵام لە هەمان کاتدا گرافیک کاردیش خێرایی هەیە بۆ نموونە: Nvidia GTX 1060 3GB قەبارەکەی سێ گێگایە بەلام خێراترە لە Nvidia GTX 1050 4GB ئەمەیان قەبارەکەی چوار گێگایە بەڵام لە ڕووی نرخەوە هەرزانترە و هەروەها لە ڕووی خێراییەوە نزمترە لە 1060 3GB گرافیک کارد پێویستی بە ڕوونكردنەوەی زۆر زۆر هەیە ئەوە زۆر بە کورتی باسمان لێوە کرد.


شاشە

لە رووی قەبارەوە بە گشتی لاپتۆپی شاشە 15 ئینج باوترین و هەرزانترینن. 17 ئینج بۆ کارکردن خۆشە و چاو لەگەڵی کەمتر ماندوو دەبێ لە ڕووی نرخەوە لە 15 ئینجەکە گرانترە لاپتۆپی بچوک وەک 14 ئینج و 13 ئینج و بەرەو خوارەوە بۆ هەلگرتن ئاسانن و بێ کێشەترن، نرخیان هەرزانترە لە چاو 15 ئینج و 17 ئینج بەڵام ئەگەر پیرفۆرمانسی زیاتر بێ و مواسەفات بەرز بێ هەندێک جار نرخی زۆر زۆر بەرز دەبێ. لاپتۆپیش هەیە لەمسە، بە دلنیاییەوە شاشە لەمسەکان لە رووی نرخەوە گرانترن بۆ بزنس باشە بەلام بۆ کاری پرۆگرامینگ و گەیمینگ و دیزاین شتێکی پێویست نییە لە ڕووی ریسۆلیوشنەوە باشترین شاشە فول ئێچ دیە 1080 لە پاشان ئێچ دی 720 کە لە ڕووی نرخەوە هەرزانترە بۆ پرۆگرامینگ لەو دووە بەرزتر زۆر پێویست نییە چونکە نرخەکانیان زۆر گرانتر دەبن.

پریسارە باوەکان

+ دەستی دوو باشترە یان نوێ؟

- ئەگەر نوێیەکە کوالێتی ئەمریکییە یان ئەوروپییە تەبعەن نوێ بکڕی باشترە لە دەستی دووەکە.

+ ئایا دەستی دوو هەرزانترە لە نوێ؟

- هەندێک کات نەخێر، بە حوکمی ئەوەی دەستی دوو داواکاریەکی زۆرتری لەسەرە و ئینتاجی نییە هەندێکجار نرخەکەی لە نوێ گرانتر دەکەوێ.

+ بۆچی دەستی دوو بکڕم؟

- ئەگەر لە نوێیەکە هەرزانترە و گرەنتی لەگەڵە بیکڕی خراپ نییە.

+ کام مارکە باشترە؟

- وەکو مارکە هیچیان فەرقی نییە وەک ووتمان هەموویان پارچەکانیان لەو کۆمپانیایە سەرەکیانە دەکڕن کە باسمان کرد.

+ لاپتۆپی ئەپڵ بۆمن دەبێ؟

- بە حوکمی ئەوەی سیستەمەکەی ماکە بۆ کەسی سەرەتا بە هیچ شێوەیەک بە کەڵک نایێ، بۆ کەسی پرۆفیشنال رەنگە باش بێ بەڵام وەک نرخ لە هەموویان گرانترە و کەمترین سوود و خێراییشی هەیە لە چاو هەر مارکەیەکی تر.


سەرچاوەکان



2572 بینین