خواردنەوە گازیەکان ساڵانە ١٨٤ هەزار کەس دەکوژن!

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-20:29:00 - کۆدی بابەت: 1585
خواردنەوە گازیەکان ساڵانە ١٨٤ هەزار کەس دەکوژن!

ناوه‌ڕۆك

خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان ساڵانە‌ ١٨٤ ھە‌زار كە‌س دە‌كوژێت

توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ دە‌ریخستووە ١٨٤ ھە‌زار كە‌س دە‌مرن ساڵانە‌ لە‌ ئە‌نجامی توشبوونیان بە‌ نە‌خۆشی شە‌كرە‌ و دڵ و شێرپە‌نجە‌، ئە‌مە‌ش بە‌ھۆی زۆر خواردنە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ گازییە‌كانە‌وە‌.
ھە‌روە‌ھا دە‌ركە‌وتووە‌ زۆر خواردنی خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی كێشە‌ی زۆر كە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌ بە‌ تە‌ندروستی  و زیادبوونی كێش لە‌لای ملیۆنە‌ھا كە‌س.
بۆ ساڵانێكی زۆر رە‌چاوی ئە‌وە‌ كراوە‌ كاریگە‌ری بە‌كارھێنانە‌ جیاوازە‌كانی ماددە‌ خۆراكیە‌كان لە‌سە‌ر مرۆڤ و توشبوونی بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ و شە‌كرە‌ و نە‌خۆشی دڵ و دە‌مار، ئە‌و نە‌خۆشیانە‌ی ھە‌ڕە‌شە‌ لە‌ ژیانی مرۆڤە‌كان دە‌كە‌ن.
ئە‌م توێژینە‌وە‌یە‌ ٦١١ ھە‌زار كە‌سی گرتە‌وە‌ لە‌ ٥٠ وڵاتی جیاواز، توێژە‌ران بە‌راوردیان لە‌ نێوان زۆر خواردنە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان و ژمارە‌ی مردووە‌كان كرد، دە‌ركە‌وت زۆر خواردنە‌وە‌ی خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان دە‌بێتە‌ ھۆی كوشتنی ١٨٠ ھە‌زار كە‌س ھە‌موو ساڵێك بە‌شێوە‌یە‌كی ڕاستە‌وخۆ و ناڕاستە‌وخۆ.
ئە‌وانە‌ی كە‌ مردوون نە‌خۆشی شە‌كرە‌یان ھە‌بووە‌ لە‌ جۆری دوو، ٤٥ ھە‌زار مردوو نە‌خۆشی دڵ و دە‌مار، ٥.٦ ھە‌زاریشی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ی ھە‌بوو.
یابانیە‌كان كە‌مترین ئە‌گە‌ری توشبونیان ھە‌بووە‌، ڕێژە‌یە‌كە‌ ١٪‏ بوو، ٣٠٪‏ خە‌ڵكی مە‌كسیك لە‌تە‌مە‌نێكی مامناوە‌ندا دە‌مرن بە‌ھۆی ئە‌و خواردنانە‌وە‌.
٤٠٠ كە‌س لە‌ ملیۆنێك مە‌كسیكی تە‌مە‌نیان ١٨ ساڵی تێپە‌ڕندووە‌، دە‌مرن ساڵانە‌ بە‌ھۆی خواردنە‌وە‌ گازییە‌كان.
پێشنیاریان كرد بۆ چارە‌سە‌ر كردنی ئە‌م كێشە‌یە‌ ئە‌ویش زیادكردنی بە‌رھە‌مە‌كانی خواردنە‌وە‌ میوە‌ییە‌كان زیانی كە‌مترە‌ و كێشە‌كە‌ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



969 بینین