ئەم خواردنانە هەستی تەمبەڵی ناهێڵن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-21:07:00 - کۆدی بابەت: 1589
ئەم خواردنانە هەستی تەمبەڵی ناهێڵن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌م خواردنانە‌ ھە‌ستی تە‌مە‌ڵی ناھێڵن

لە‌و ھۆكارانە‌ی دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌ستكردن بە‌ تە‌مە‌ڵی و لاوازی بریتیە‌ لە‌ پە‌یڕە‌وكردنی سیستمێكی خۆراكی ناھاوسە‌نگ، یان تووشبوون بە‌ ھە‌ڵامە‌ت، یان كە‌م خە‌وی یان كێشە‌كانی ڕژێنی دە‌رە‌قی، ھە‌ندێ جاریش تە‌مە‌ڵی نیشانە‌یە‌ بۆ چە‌ند جۆرێك شێرپە‌نجە‌ و لاوازی.
بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ھۆكارە‌كە‌ی نە‌خۆشی نە‌بوو تە‌نیا ھە‌ستێكی ئاسایی بێت بە‌ تە‌مە‌ڵی ئە‌وا پسپۆران ئامۆژگاری دە‌دە‌ن پیڕە‌وی شێوازی ژیان و سیستمێكی خۆراكی تە‌ندروست بكە‌ین، بۆ نە‌ھێشتنی تە‌مە‌ڵی دە‌توانیت تە‌ركیز بكە‌یتە‌ سە‌ر ئە‌م خواردنانە‌:

  1. مۆز: یە‌كێكە‌ لە‌و میوانە‌ی وزە‌ بە‌ لە‌ش دە‌بە‌خشێت و دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پۆتاسیۆم، ھە‌روە‌ھا شە‌كر دە‌گۆڕێت بۆ وزە‌، ھە‌وڵبدە‌ رۆژانە‌ یە‌ك یان دوو مۆز بخۆیت تاوە‌كو بە‌ردە‌وام چالاك بیت.
  2. شیر: دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ كالسیۆم و ڤیتامین B و پێكھاتە‌ی خۆراكی وزە‌ بە‌خش، ڕۆژانە‌ كوپێك شیر بخۆرە‌وە‌ بۆ بە‌ھێزكردنی ئێسك و ماسولكە‌كان و نە‌ھێشتنی تە‌مە‌ڵی.
  3. بایە‌م: لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ڤیتامین E و چە‌ند ئاسنێكی سودبە‌خش وە‌ك مە‌گنسیۆمی تێدایە‌ ھە‌ستی تە‌مە‌ڵی ناھێڵێت.
  4. چیلك: كۆئە‌ندامی بە‌رگری لە‌ش بە‌ھێز دە‌كات و سە‌رچاوە‌یە‌كی گرنگی ڤیتامین C یە‌و ماسولكە‌ بە‌ھێز دە‌كات و تە‌مە‌ڵی ناھێڵێت.
  5. ڕە‌یحان: ڕە‌یحان دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ دژە‌ ئۆكسان و كە‌رە‌ستە‌ی بە‌سوود بۆ لە‌ش، بۆیە‌ ڕە‌یحان بك ناو ئاو و بیكوڵێنە‌ دواتر ئاوە‌كە‌ی بخۆرە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا گە‌ڵای ڕە‌یحان بخۆ تاوە‌كو وزە‌ی پێویستت دە‌ستبكە‌وێت بۆ ئە‌نجامدانی چالاكیی ڕۆژانە‌، ھە‌روە‌ھا ئێسك و ماسولكە‌ بە‌ھێز دە‌كات.
  6. زە‌یتی گوێزھیند: زە‌یتێكی بە‌سوودە‌ بۆ لە‌ش و یارمە‌تی كە‌مكردنە‌وە‌ی كێش دە‌دات و بە‌رە‌نگاری پە‌تا دە‌بێتە‌وە‌، بە‌ڵام ئە‌وە‌ی زۆربە‌ی خە‌ڵكی نایزانن ئە‌وە‌یە‌ ھە‌ستی تە‌مە‌ڵی ناھێڵێت.
  7. مانگۆ: مانگۆ سە‌رچاوە‌یە‌كی سە‌رە‌كی ئاسن و ڤیتامینە‌ و وزە‌ بە‌ لە‌ش دە‌بە‌خشێت، واتە‌ ھە‌ستی تە‌مە‌ڵی ناھێڵێت.
  8. ھێلكە‌: ھێلكە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ پرۆتین و ڤیتامین A و ئاسن و ئە‌مە‌ش وادە‌كات سە‌رچاوە‌یە‌كی گرنگی وزە‌ بێت، ئە‌گە‌ر ھێلكە‌ بۆ ژە‌می بە‌یانیان بخۆیت بە‌ درێژایی ڕۆژ ھە‌ست بە‌ وزە‌ و چالاكی دە‌كە‌یت.


سەرچاوەکان



512 بینین