تەمەن درێژی و بەخشینی خوێن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:02:00 - کۆدی بابەت: 1594
تەمەن درێژی و بەخشینی خوێن

ناوه‌ڕۆك

تە‌مە‌ن درێژی پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ بە‌خشینی خوێن ھە‌یە‌

توێژینە‌وە‌یە‌كی پزیشكی دە‌ریدە‌خات كە‌ خوێن بە‌خشین كاریگە‌ری لە‌سە‌ر تە‌مە‌نی مرۆڤ ھە‌یە‌ و ئە‌و كە‌سانە‌ی لە‌ ژیانیاندا چە‌ند جارێك خوێن دە‌بە‌خشن، تە‌مە‌نیان درێژترە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌و كە‌سانە‌ی خوێن نابە‌خشن. توێژینە‌وە‌كە‌ لە‌ وڵاتانی ئە‌سكە‌ندە‌ناڤیا لە‌سە‌ر ملیۆنان كە‌س ئە‌نجامدراوە‌ كە‌ لە‌ ژیانیاندا خوێنیان بە‌خشیوە‌تە‌ كە‌سانی دیكە‌ و زۆرینە‌ی ئە‌و كە‌سانە‌ش تە‌مە‌نیان درێژتر بووە‌ بە‌ بە‌راورد بە‌وانە‌ی خوێن  نابە‌خشن.
پسپۆرركان تا ئێستا بە‌شێوە‌یە‌كی ورد ھۆكاری ئە‌و كاریگە‌رییەی خوێن بە‌خشینیان دیاری نە‌كردوە‌، بەڵام پێشبینی دە‌كرێت كە‌ گواستنە‌وە‌ی خوێن ببێتە‌ ھۆی نوێبونە‌وە‌ی خوێن لای كە‌سی خوێن بە‌خش ھە‌روە‌ھا وادە‌كات ئە‌و كە‌سە‌ لە‌ بارودۆخی نە‌خوازراویشدا ئە‌گە‌ری ژیانیان زیاتر بێت. ھە‌روە‌ك خوێن بە‌خشین ھۆكارێكە‌ بۆ كە‌مبوونە‌وە‌ی ڕێژە‌ی ئاسن لای ئە‌و كە‌سانە‌ی ئە‌و كانزایە‌ لە‌ لە‌شیاندا زۆرە‌، چونكە‌ زۆربوونی ڕێژە‌ی ئاسن زیاد لە‌ بڕی پێویست كاریگە‌ری خە‌راپی دە‌بێت لە‌سە‌ر تە‌ندروستی.


سەرچاوەکان



836 بینین