دانیشتنی زۆر

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-22:26:00 - کۆدی بابەت: 1597
دانیشتنی زۆر

ناوه‌ڕۆك

دانیشتنی زۆر و نە‌خۆشیە‌كانی چاو پشت

پیشە‌كانی ئە‌مڕۆ بە‌زۆری لە‌نێو ئۆفیس و بە‌ دانیشتنی بە‌ردە‌وام بە‌ڕێوە‌ دە‌چن، پشتئێشە‌ و ماندووبونی چاو لە‌و خاوە‌ن پیشانە‌دا زۆرتر دە‌ردە‌كە‌ون كە‌ سروشتی كارە‌كانیان وە‌ھایە‌ ماوە‌یە‌كی زۆر بە‌ دانیشتنە‌وە‌ بە‌سە‌رببە‌ن، پشتگوێخستنی ئە‌م گرفتانە‌ ھە‌ندێك جار وادە‌كات بە‌رە‌و ئاڵۆزی بچین و چارە‌سە‌ریان درێژخایە‌ن و قورس بێت. ئە‌وانە‌ی ماوە‌یە‌كی زۆر بە‌دیار كۆمپیتە‌رە‌وە‌ بە‌سە‌ردە‌بە‌ن، ھە‌وڵبدە‌ن نە‌ زۆر نزیك بن لە‌ شاشە‌وە‌ نە‌ ئێجگار دووریش بن، باشتریشە‌ سە‌ر و شانی مرۆڤ لە‌ ئاستی یە‌كدا بن كاتێك دانیشتووە‌ لە‌بە‌رامبە‌ر كۆمیتە‌رە‌كە‌ی. بۆ پاراستنی چاویش، باشترە لە‌ دووری ‌٥٠ سانتیمە‌ترە‌وە‌ تە‌ماشای شاشە‌كە‌ بكە‌ی، ئە‌و شاشانە‌ی گە‌ورە‌ن باشترە‌ ٧٠ سانتیمە‌تر لێیانە‌وە‌ دووربی. باشترە‌ لە‌شوێنە‌كە‌دا سە‌رچاوە‌ی دیكە‌ی ڕووناكی ھە‌بێ، نە‌وە‌ك لە‌شوێنێكی تاریك كە‌ ڕووناكی شاشە‌كە‌ تاكە‌ سە‌رچاوە‌ی ڕۆشنای بێ. بۆ ئە‌وە‌ی چاویش ماندوو نە‌بێ، باشرە‌ فۆنتی نوسینە‌كان لە‌نێوان ١١-١٤ بێت.

ھە‌ندێك مە‌شقی سادە‌

وە‌رگرتنی ناوبڕ لە‌كاتی دانیشتندا گرنگە‌، واتە‌ ناو بە‌ ناو ھە‌ستە‌ و ھە‌ندێك بجوڵێ، بۆ نموونە‌ ئە‌و كاتانە‌ی پە‌یوە‌ندی تە‌لە‌فۆنی ئە‌نجامدە‌دە‌ی.
ھە‌موو كاتە‌كان لە‌ھە‌مان باردا دامە‌نیشە‌ و ناو بە‌ ناو شێواز و باری دانیشتنە‌كە‌ت بگۆڕە‌. كاتی دانیشتنە‌كە‌ ناو بە‌ ناو  وە‌رزش بە‌ قۆڵە‌كانت بكە‌ و بە‌ ئاراستە‌ جیاوازە‌كاندا بیانجوڵێنە‌ و ھە‌ناسە‌ی قوڵ ھە‌ڵبمژە‌. ناو بە‌ ناو لە‌ شوێنە‌كە‌ی خۆت ھە‌ستە‌وە‌ و بۆ ماوە‌ی ١٠ چركە‌ لە‌سە‌ر نووكی پە‌نجە‌ و پاشان لە‌سە‌ر پاژنە‌ ڕاوە‌ستە‌.


سەرچاوەکان



676 بینین