زانیاری دەربارەی هیمۆفیلیا

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-23:01:00 - کۆدی بابەت: 1602
زانیاری دەربارەی هیمۆفیلیا

ناوه‌ڕۆك

چە‌ند زانیاریە‌ك دە‌ربارە‌ی نە‌خۆشی ھیمۆفیلیا

ھیمۆفیلیا نە‌خۆشییە‌كی دە‌گمە‌نە‌ كە‌ خوێن بە‌شێوە‌یە‌كی ئاسایی نامە‌یێت، چونكە‌ ئە‌و پرۆتینانە‌ی تێیدا نییە‌ كە‌ لە‌ مە‌ینی خوێندا ڕۆڵیان ھە‌یە‌، ئە‌و نە‌خۆشانە‌ی ھیمۆفیلیایان ھە‌یە‌ كاتێك تووشی خوێن بە‌ربوون دە‌بن، لە‌ماوە‌یە‌كی درێژدا خوێنە‌كە‌یان دە‌وە‌ستێتە‌وە‌ لە‌چاو كە‌سە‌ ئاسایە‌كاندا.
برینی زۆر بچوك نابێتە‌ كێشە‌یە‌كی زۆر گە‌ورە‌، بە‌ڵام كێشە‌كە‌ بریتییە‌ لە‌ خوێن بە‌ربوونێكی توند لە‌ ناو لە‌شدا بە‌تایبە‌ت ئە‌ژنۆكان، پوە‌زە‌كان، ئانیشك، ئە‌و خوێنبە‌ربوونە‌  ناوە‌كییە‌ لە‌ناو لە‌شدا، رە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی زیان گە‌یاندن بە‌ لە‌ش و شانە‌كان، ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھە‌ڕە‌شە‌ بۆ سە‌ر ژیانیان.
بە‌پێی بڵاوكراوە‌یە‌كی ماڵپە‌ڕی «mayoclinic» ھیمۆفیلیا نە‌خۆشییە‌كی بۆماوە‌ییە‌، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر چارە‌سە‌ری گونجاو بە‌كاربێنیت و ئاگاداری خۆتبیت ئە‌وا دە‌توانیت ژیانێكی چالاكانە‌ بژیت.

نیشانە‌كان

نیشانە‌كان دە‌گۆڕێن بە‌پێ ئاستی ئە‌و پرۆتینانە‌ی كە‌ ڕۆڵیان لە‌ مە‌یینی خوێندا ھە‌یە‌، لە‌گە‌ڵ خە‌پلە‌كان خوێن، ئە‌گە‌ر كە‌مبوونە‌وە‌كە‌یان بە‌ شێوە‌یە‌كی ناوە‌ند بێت ئە‌وا ڕە‌نگە‌ خوێن بە‌ربوون تە‌نھا دوای نە‌شتە‌رگە‌ری و توشبوونی كارە‌ساتێك ڕووبدات، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ژمارە‌یان زۆر كە‌می كردبوو ئە‌وا ڕە‌نگە‌ خوێن بە‌ربوون لە‌خۆوە‌ ڕووبدات.

نیشانە‌كانی ئە‌و خوێنبە‌ربوونە‌ی لە‌خۆوە‌ ڕوودە‌دات

١- خوێنبە‌ربوونێكی زۆر بە‌ھۆی برینە‌وە‌، یان دوای نە‌شتە‌رگە‌ری یان ڕە‌نگە‌ كاتێك پزیشكی ددان كار لە‌ ددانە‌كانت دە‌كات.
٢- شینبوونە‌وە‌ی قۆڵ و گە‌ورە‌.
٣- خوێنبە‌ربوونێكی نا ئاسای دوای خۆ كوتان.
٤- ئازار و ھە‌ڵئاوسان و ڕە‌قبوونی جومگە‌كان.
٥- خوێن لە‌ میز و پیسایدا.
٦- خوێنبە‌ربوونی لووت بە‌ بێ ھۆ.
٧- بێزاری و ھە‌ستایر بوون لە‌ منداڵی بچوكدا بە‌بێ ھۆ.

ھۆكارە‌كان

كاتێك كە‌سانی ئاسای تووشی خوێن بە‌ربوون دە‌بن ئە‌وا لە‌ش ھە‌ڵدە‌ستێت بە‌ وە‌ساتانە‌وە‌ و مە‌یینی خوێنە‌كە‌، بە‌ھۆی ئە‌و تە‌نۆلكانە‌ی لە‌خوێندا ھە‌یە‌ (خە‌پلە‌ی خوێن و پرۆتینە‌كانی پلاسما)، بە‌ڵام كە‌می و نە‌بوونی ئە‌مانە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ھیمۆفیلیا.
ھیمۆفیلیا بۆ ماوە‌ییە‌، بە‌ڵام ٣٠٪‏ كە‌سە‌كان مێژووی ئە‌م نە‌خۆشییە‌یان نییە‌ لە‌ خێزانە‌كە‌یاندا، بۆیە‌ لە‌م حاڵە‌تە‌یا ھیمۆفیلیا بە‌ھۆی گۆڕانی جینە‌كانە‌وە‌ ڕوودە‌دات.


سەرچاوەکان



1454 بینین