ئەژنۆی قوفڵ بوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-17:16:00 - کۆدی بابەت: 1641
ئەژنۆی قوفڵ بوو

ناوه‌ڕۆك

ئەژنۆی قوفڵ بوو

بەهۆی لەتبوون یان دەرچوونی یەکێک لە ماسولکەکانی ئێسکی ڕان یان لاق لە جومگەی ئەژنۆ، ئەژنۆ قوفڵ دەبێت، ئەم شتەش کاتێک ڕووئەدات کە زۆرجار لە وەرزشکاراندا ڕوودەدات کە بە شێوەیەکی نادروست لاق بجوڵێت وە کە ڕیشاڵەکان دەترازێت و جومگەکان لە یەک دەبنەوە ئەمەش بەهۆی نەمانی جوڵەی سروشتی لە قاچدا.

نیشانەکانی ئەژنۆ قوفڵ بوون

١- ئێشی ئەژنۆ

٢- تەقەی ئەژنۆ بەهۆی لێکترازانی ڕیشاڵەکان

٣- وەرەمکردنی ئەژنۆ

٤- نەتوانینی نوشتانەوەی یان ڕاستکردنەوەی ئەنۆ

هیچ کاتێک هەوڵ مەدەن ئەژنۆی قوفڵ بوو ڕاست بکەنەوە

لە کاتی ڕوودانی ئەم جۆرەدا ئەم کارانە بکەن

  • ئەژنۆکە سارد بکەنەوە (پارچە سەهۆڵێکی لەسەر دابنێن).
  • دەرمانی ئازار شکێن بدەن بە نەخۆش (ئەسپرین یان پرۆڤین).
  • بە نەقالە نەخۆشەکە بەرن بۆ نەخۆشخانەیەکی جەراحی.


سەرچاوەکان



820 بینین