بەردی گورچیلە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-27-19:42:00 - کۆدی بابەت: 1694
بەردی گورچیلە

ناوه‌ڕۆك

بەردی گورچیلە

بەردەکانی گورچیلە بریتین لە کۆبوونەوەی ماددەی هەرس نەکراوی وەک کالسیۆم بە شێوەی کریستاڵ لە ناو میزدا، ٨٠٪ی ئەم بەردانە بەردی کالسیۆمین وە ١٥٪یش لە جۆری ئۆکسیدی یۆریایین.
پێشبینی دەکرێت دروست کردنی بەردی کالسیۆمی لە پیاواندا ٢ تا ٣ بەرامبەری ژنانن. ئەگەر ئێوە بەردێکی کالیسیۆمیتان هەیە پێشبینی دەکرێت لە ئایندەدا بەردی تریش دروست بکەن.
بەردی گورچیلە لەو کەسانەدا کە لە شوێنە گەرمەکان دەژی کە ئارەق زۆر دەردەدەن و ئاو کەم دەخۆنەوە زیاتر دەبینرێت، بۆ بەرگری لە دروست بوونی بەردی گورچیلە ڕۆژانە دەبێت ١٠ پەردا ئاو بخورێتەوە و بەرنامەی خۆراکیش دەورێکی باڵای هەیە لە دروست بوونی بەردی گورچیلە، خواردنی ئەم خۆراکانە وەک (سپێناخ، ڕێواز، گوێز، چا و کاکاو) بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر کالسیۆم دەبنە هۆکار بۆ دروست بوونی بەردی کالسیۆمی، ئەوانەی کە گۆشتی سوور زۆر دەخۆن دوچاری بەردی گورچێلە لە جۆری ئۆکسیدی یۆریا دەبنەوە، هەروەها بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C (زۆرتر لە ١٠٠٠ ملگم لە ڕؤژێکدا) لەوانەیە ببێتە هۆکاری زیادبوونی بەردی گورچیلە. جۆرێکی تر لە بەردی گورچیلە بەردی (سترۆیتی)یە کە ئەمە لە ناو ئیلتیهابی میزدا زیاتر دەبینرێت وە چونکە ژانن زۆرتر دوچاری ئیلتیهابی میز دەبن ئەم جۆرە بەردە لە خانماندا زیاتر دەبینرێت ( بە پێچەوانەی بەردەکانی ترەوە)، لە هەندێ بنەماڵەکاندا زۆرتر بەردی گورچیلە دەبینرێت کە بەهۆی بۆماوەییەوەیە.
نیشانەکانی بەردی گورچیلە ئەمانەن (ئازار لە بەشی کەلەکە و کەمەر لە ڕووی خوارەوە و لە ژێر سکدا کە ئازارەکە هاتووچۆ دەکات، بوونی خوێن لە میزدا، زۆر میز کردن، ئازار هەبوون لە کاتی میزکردندا) لە کاتی بوونی ئیلتیهابی زۆر تا و لەرزیش دەبێت. بۆ زانینی جۆری بەردی گورچیلە (ڕادیۆ تراپی) تا ٩٠٪ دەتوانێت بەردەکان پیشان بدات وە هەروەها ئەشیعەی تەنووری و سۆنەر دەتوانن ئەو بەردانەی کە بە ڕادیۆ تراپی نایبنرێن ببینرێن. زۆرتر بەردە بچوکەکان لە ڕێگای میزەوە دێنە دەرێ، بەم جۆرە سەرەتا لە گورچیلەوە بەهۆی میزەوە بەبێ هیچ کێشەیەک بە ڕێگای هاتنەخوارەوەی میزدا دێتە خوارێ.
(بۆری میز) بۆ ناو میزڵدان ئەگەر لە ڕێگادا ئەم بەردە لە شوێنێکیدا گیرا ئازارێکی زۆر دروست دەکات، لەم حاڵەتانەدا دەرمانی ئارامکەرەوەی زۆر بەهێز بەکاردەهێنرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە بەردەکە ئەوەندە گەورەبێت کە نەتوانرێت لە ڕێگەی بۆری میزەوە بێتە دەرێ، پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت دەربهێنرێ. هەروەها ئێستا ئامێری تریش هەیە بۆ شکانی بەردی گورچیلە.


سەرچاوەکان



2820 بینین