کتێبی دەوڵەمەندترین پیاوی بابل

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-05-30-23:48:00 - کۆدی بابەت: 1717
کتێبی دەوڵەمەندترین پیاوی بابل

ناوه‌ڕۆك

دەوڵەمەندترین پیاوی بابل

نوسەر جۆرج کلاسۆن
وەرگێڕ عیسا عوسمان
ژانەر گەشەپێدانی مرۆیی
بڵاوكەرەوە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
چاپی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی
تیراژ ١٠٠٠ دانە
ژمارەی لاپەڕە ١٩٢ 
نرخ
١٠٠٠/ تەنها هەزار دینار

ئەم كتێبە زیاتر لە 2 ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە لە جیهاندا.

ناساندن

  • لە ساڵی ١٩٢٦ دا نوسراوە. لەم کتێبەدا فێر دەبین گرنگترین هۆکاری دەوڵەمەند بوون و مایەپوچ بوون چییە! چۆن کەسێک دەوڵەمەند دەبێت و وە بە پێچەوانەشەوە، فێرمان دەکات کە پاشەکەوت چەند گرنگە.
  • وە بزانین کە قەرز بە کێ دەدەین و چۆن قەرز بکەین.
  • ئەو زانست و داناییەی کە خۆمان هەمانە بەوانی تریشی بڵێین، تاکوو لێی سوودمەند بن.
  • وە ئەو ڕێگایانەی دەوڵەمەند بوون لە سەردەمی بابلەوە تاکو ئێستا نەگۆڕاون و هەر یەک شتە، ئەمەش ڕێكار و هەنگاوەكان دەگرێتەوە نەوەك دراوی ئەو سەردەمە.
  • بێ لە بابەتی پارە، باسی دانایی و نەزانی تێدایە. 
  • لە دواین پەڕەکاندا بە کورتەیەک لە مێژووی شاری بابل کۆتایی دێت.

كورتەیەك لە كتێبەكە

  • سامان هێزە و لە ڕێیەوە دەتوانی گەلێک شت بەدەست بهێنی.
  • بەشێ لە داهاتەکەت پاشەکەوت بکە.
  • سامان وەک درەخت وایە، لە تۆوێکی بچووكەوە چەکەرە دەکات، یەکەمین پارچە دراوی مسی کە پاشەکەوتی دەکەی، ئەو تۆوەیە کە دواتر گەشە دەکا و دەبێتە دارێک. جا تا زووتر ئەم تۆوە بچێنی درەختەکەت گەشە دەکا و تا زیاتریش بە پاشەکەوتی جێگیر ڕەگەکانی ئاو بدەی، زیاتر لە سێبەرەکەیدا دەحەسێیتەوە.
  • لەگەڵ هەموو هەوڵێکی مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانی سامان، خودی سامانیش لەگەڵیدا گەشە دەکا.
  • هەر شتێک کە مرۆڤ دەیزانێ، دەتوانێ فێری ئەوانی دیکەشی بکا.
  • جیاوازی لە نێوان خەرجییە پێویست و ئارەزووە کەسییەکانتاندا بکەن.
  • ئارەزووەکان پێوستە سادە و دیاریکراو بن. چونکە گەر زۆر و سەرلێشێوێنەر بن، یان لەسەروو توانای بەدیهێنانی کەسەکەوە بن، ئەوا پووچ و بێکەڵک دەردەچن.
  • هەر مرۆڤێک لە پیشەکەی خۆیدا شارەزایی پەیدا بکا، ئەوە توانای پەیداکردنی پارەشی زیاد دەکا.
  • دەرفەتەکان چاوەڕوانی مرۆڤی کەمتەرخەم ناکەن.
  • سامان تەنها لە دەستی ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە کە لە یاساکانی تێدەگەن و پابەندن پێیانەوە.
  • لاوان ویست و ئارەزووی نەبڕاوەیان هەیە، ڕێگەی کورت دەگرنە بەر تاکوو سامان و هەموو ئەو شتانە بەدەست بهێنن کە لە ڕێی سامانەوە دێنە دی، جا بۆ ئەوەی سەروەتێک پێکەوە بنێن، دێن گەمژانە پارە قەرز دەکەن. بە هۆی کەم ئەزموونی خۆیانەوە، ناتوانن دەرک بەو ڕاستییە بکەن کە دواخستنی دانەوەی قەرز وەک چاڵێکی قوڵ وایە کە مرۆڤ بە خێرایی تێی دەکەوێ و دواتر بۆ چەندان ڕۆژ هەوڵی دەرهاتنەوە دەدا. ئەمە چاڵی نەگبەتی و پەشیمانییە.


سەرچاوەکان



2608 بینین