زۆر خواردنی دەرمانەکان زیاتر لە ڕووداوی هاتوچۆ خەڵکی دەکوژێت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-13:48:00 - کۆدی بابەت: 1729
زۆر خواردنی دەرمانەکان زیاتر لە ڕووداوی هاتوچۆ خەڵکی دەکوژێت

ناوه‌ڕۆك

زۆر خواردنی دە‌رمانە‌كان زیاتر لە‌ ڕووداوە‌كانی ھاتوچۆ خە‌ڵكی دە‌كوژێت

ئامارە‌كانی ئە‌مریكا دە‌ریانخستووە‌ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە‌ ٥٠ ھە‌زار ئە‌مریكی بە‌ زۆرخواردنی دە‌رمان مردوون، كە‌ زۆرترینیان بە‌ھۆی ھێرۆین و ئۆپیۆیدە‌كانە‌وە‌ بووە‌.
بە‌گوێرە‌ی ئامارە‌كانی حكومە‌ت تە‌نیا لە‌یە‌ك ساڵدا ڕێژە‌ی مردن بە‌ ھێرۆین ٢٣٪‏ زیادیكردووە‌ و گویشتووە‌تە‌ نزیكە‌ی ١٣ ھە‌زار كە‌س، كە‌ زیاترە‌ لە‌ ژمارە‌ی ئە‌وانە‌ی بە‌ فیشە‌ك خۆیان دە‌كوژن.
ھە‌روە‌ك بە‌پێی ھە‌مان ئامار، لە‌ساڵی ڕابردوو مرد بە‌ دەرمانە‌كانی وە‌ك ئۆپیۆیدە‌كان كە‌ بۆ ئازار بە‌كاردێن، بە‌ ڕێژە‌ی ٧٣٪‏ زیادیكردووە‌ و گە‌یشتوە‌تە‌ نزیكە‌ی 
١٠ھە‌زار كە‌س.
ڕۆبێرت ئە‌ندێرسۆن، بە‌رپرسی ئامارە‌كانی نێوە‌ندی كۆنترۆڵكردن و پێشگیریكردن لە‌ نە‌خۆشییە‌كانی ئە‌مریكا دە‌ڵێت یە‌كە‌مجارە‌ ئاماری لە‌مشێوە‌یە‌ی بە‌رچاو دە‌كە‌وێت.
بە‌گشتی ساڵی ڕابردوو مردن بە‌ دە‌رمانە‌كان بە‌ڕێژە‌ی ١١٪‏ زیادیكردووە‌ و گە‌یشتووە‌تە‌ ٥٢ ھە‌زار و ٥٠٠ كە‌س، ئە‌مە‌ لە‌ كاتێكدایە‌ ئە‌وانە‌ی بە‌ ڕووداوە‌كانی ھاتوچۆ مردوون گە‌یشتووە‌تە‌ ٣٧ ھە‌زار و ٧٥٠ كە‌س، ھە‌روە‌ھا ئە‌وانە‌ی بە‌ فیشە‌ك خۆیان كوشتووە‌ ٣٦ ھە‌زار كە‌س بوون.
نێوە‌ندی كۆنترۆڵكردن و پێشگیریكردن لە‌ نە‌خۆشیە‌كانی ئە‌مریكا ئە‌وە‌شی بۆ دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌ بە‌گشتی ڕێژە‌ی مردن بە‌ھۆكارە‌ جیاوازە‌كان زیادیكردووە‌.


سەرچاوەکان



741 بینین