کەمال سۆناڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-28-23:48:00 - کۆدی بابەت: 1753
کەمال سۆناڵ

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

لەمانگی 11ی سالی 1944 لە پارێزگای مالاتیەی تورکیا لەدایکبووە گەورەترین مندالی خێزانەکەی بووە و دوو برای لەخۆی بچوکتری هەیە بەناوەکانی جەمیل-جەنگیز دایکی خانمی مالەوە بووە باوکیشی کرێکار بووە لەڕووی فیزیاوە زۆر بەباوکی دەچوو تەمەنی مندالی لە(küçükpazar-ناوی شوێنێکە) بەسەر بردووە کەمال کەسێک شەرمن بووە لە مندالی هەندێکجاریش پەیوەندی لەگەل دوونیای دەرەوە دەپچراند یەکەم رۆژی قوتابخانەی لەگەل دایکی ڕۆیشت هەر لەو ڕۆژەدا دایکی کەمال وتبووی;هەموو مندالەکانی پۆلەکە دەگریان بەلام کەمال بەبێ دەنگی لەلام وەستابوو

زانیاری كەسی

پیشە : ئەكتەر

ڕەگەز : نێر

بەرواری لەدایكبوون : 10/11/1944

بەرواری مردن : 3/7/2000

شوێنی لەدایكبوون : ئەستانبوڵ - توركیا

کەمال لە قوتابخانەی ناوەندی دا وەکو کەسێکی بەڕێز و شەرمن ناسرابوو بەلام لە ئامادەیی دا لەشەرمنیەکەی ڕزگاری بوو کەمال لەقوتابخانەی سەرەتایی میمار سینان دەستی بەخوێندن کردو لە ئامادەیی وەفا دا خوێندنی قوتابخانەی تەواو کرد

کەمال سەرەڕای ئەوەی لەخێزانێکی کەم دەرامەت گەورەبوو بوو بەلام سەدەمی مندالیەتی بە دلخۆشی و لاساریئەوە بەسەربردووە

لەزانکۆی مارمارە لەبەشی ڕادیۆ - تەلەڤزیۆن-سینەمادا وەرگیراوە و دەستی بەخوێندنی زانکۆ کردووە

لە(سەردەمی 12 ئەیلوولدا-سالی 1980) ناچاربوو خوێندنی زانکۆی بە نیوەی بە جێ بهێلێ لەگەنجیەتیدا لە شانۆدا سەرنجی مامۆستا (بەلقیس بەکر) ی بە نواندنە نایابەکەی ڕاکێشاوە دوای ئەوە مامۆستا بەلقیس بە کەمال راگەیاندووە کە دەتوانێ بەهەندێ کەسی بناسێنێ بۆئەوەی دەستبکات بە رۆلگێرانی پرۆفیشناڵانە

باوکی کەمال لەسەرەتادا دژی ئەوە بوو کە کەمال ببێتە شانۆکار بەلام مامۆستا بەلقیس دوای ماوەیەک باوکی کەمالی ڕازی کرد

مامۆستا بەلقیس کەمالی بردە شانۆی(کێنتەر) لەگەل (موشفیق کێنتەر-ناوی کەسێکە) ڕێکەوتنیان کرد ژیانی هونەری کەمال بە رۆلگێرانی لە شانۆی(zoraki tabip) دا دەستی پێکرد دوای ئەوەی سالێک لە شانۆی کێنتەردا کاری کرد لەشانۆی(devekuşu kabare) دا ئەرکی وەرگرت 1973 دا یەکەم هەنگاوی نا بۆ ناو دنیای فیلم و لە فیلمی (Tatlı dilim) بۆیەکەمجار دەرکەوت کەمال سونال دوای ئەو ڕۆلی لەچەندین فیلمی یەک لەدوای یەکدا گێراوە توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورەی ماددی و مەعنەوی بەدەست بهێنێت لە فیلمەکاندا زۆرکات رۆلی کەسێکی سادەو بە بەخت و دل باشی گێراوە

دوای ئەو سەرکەوتنەی لەسالی 1976 فیلمی kapıcılar kralı پیشاندا لەسالی 1977 لە ڤیستیڤاڵی فیلمی ئەنتالیا خالاتی پرتەقاڵی زێڕینی وەکو باشترین ئەکتەری پیاو وەرگرتووە دوای سەرکەوتنەکانی دەستیکردووە بە رۆلگێران لە کۆمێدیای yeşilçam دا

لە سینەماکاندا وەکو کەسایەتی شەحبان بەناوبانگ بووە بە رۆلگێرانی لەزنجیرە فیلمی پۆلی هاروهاجەکان دا بۆتە کەسایەتیەکی دیارو ناسراو لەدڵ بەجێماو

لە فیلمەکانیدا رۆلی قارەمانێکی زیندووکردۆتەوە کە پارێزەری ماف خوراوان بووە

ژیانی تایبەتی

لەسالی 1974 چۆتە ناو قەفەسی زێرینەوە خاوەنی کچێک بەناوی ئیزۆ وە کورێکیش بەناوی حەلی

لەدوای سالەکانی 1990 دا بەبێ پچڕان فیلمەکانی لە show tv دا پەخشکراوە دوای ئەوەی لەگەنجیەتیدا ناچاربوو زانکۆ بە نیوەی جێبێلێت لەسالی 1995 دا دووبارە دەستی بەخوێندن کردۆتەوە بەشی ڕادیۆ-تەلەڤزیۆن-سینەمادا ی بە نمرەی بەرزەوە تەواوکردووە

کەمال بەدرێژایی ژیانی لە82 فیلیم رۆلی گێراوە لە کۆمەلێ شانۆش رۆلی گیراوە

خەلاتەکانی

1977

خەلاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە ڤیستیڤاڵی فیلمی ئەنتالیا

1989

خەلاتی دووەم باشترین ئەکتەر لە ڤیستیڤاڵی فیلمی ئەنقەرە

1998

خەلاتی شەڕەفی تەمەندرێژی لە ڤیستیڤاڵی فیلمی ئەنتالیا

لە 3 تەمموزی سالی 2000دا خەریکبوو دەچووە ترابزۆن بۆ رۆلگێران و وێنەگرتنی فیلمێک بەناوی (balalayka) بەلام پێش ئەوەی فڕۆکە دەست بە هەستان بکە کەمال جەڵدەی دڵ لێیداوە ڕاستەخۆ گیانی لەدەست داوە لەتەمەنی 56 سالیدا

 


سەرچاوەکان



1094 بینین