فەرهاد ئەسڵانی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-29-00:18:00 - کۆدی بابەت: 1760
فەرهاد ئەسڵانی

ناوه‌ڕۆك

ژیاننامە

لە ڕۆژی ٨/٦/١٩٦٦ لە شاری بیجاری پارێزگاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایکبووە و بە ڕەگەز کوردە.

ئەکتەری شانۆ و تەلەفزیۆن و سینەمای وڵاتی ئێرانە.

زانیاری كەسی

پیشە : ڕۆڵگێران

ڕەگەز :  نێر 

بەرواری لەدایكبوون : 8/6/1966

شوێنی لەدایكبوون : بیجار - كوردستان - ئێران

شوێنی نیشتەجێبوون : تاران

هاوسەر : مژدە دانش پژوە

منداڵ : هانا

لە ساڵی ١٩٩٢ لە نیاوەران لە دەورەیەکی دوو ساڵیدا بەشداری دەکات بۆ فێربوونی ئەکتەری و دەرهێنەری، لە ساڵی ١٩٩٦ دەستی بە کاری شانۆیی کردووە و لەگەڵ خوێندنەکەیدا لەگەڵ کاری هونەری بەردەوامبووە تا ئێستاش بەردەوامە، لە پێش ئەوە لە ساڵی ١٩٩٣ لە زنجیرەی همسایەها ـدا بەشداری کرد و دواتر یەکەمین فیلمی خۆی لە (روسری آبی) ـی دەرهێنەر (رەخشان بەنی ئیعتیماد) ـەوە دەستپێکرد.

لە ساڵەکانی دوای ٢٠٠٥ ـەوە ئەسڵانی بەباشی ناسرا و لە زۆر فیلمی گرنگدا داواکرا، لە ساڵی ٢٠١١ ـەوە لە فیلمەکانی (خرس) و (زندگی خصوصی) و (من مادر هستم) بەجوانی درەوشایەوە و توانی بۆ هەردوو فیلمی سەرەتا براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بێت.

لە ساڵی ٢٠١٠ لە زنجیرەی (مختارنامە) لە ڕۆڵی عبیدالله بن زیاد ـدا بدرەوشێتەوە و جێگای خۆی بە تەواوی دیاری بکات.

ئەسڵانی لە ساڵی ٢٠١٦ لە فیلمی (دختر) توانی یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتی خۆی بباتەوە لە مۆسکۆ.

هاوسەرەکەی ناوی (مژدە ‌دانش‌پژوە) ــە و خاوەنی منداڵێکن بەناوی (هانا) .

خەڵاتەکانی

  • باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی خرس لە ٢٠١١
  • باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی زندگی خصوصی لە ٢٠١١
  • براوەی خەڵاتی دروستکردنی ڕۆڵێکی زۆر تایبەت لە فیلمەکانی (عصر یخبندان، دوران عاشقی، کوچە بی نام) لە حەوتەمین ئاهەنگی ڕەخنەگران.
  • باشترین ئەکتەری پیاو لە فیستیڤاڵی حافظ بۆ فیلمی کوچە بی نام
  • براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی چهلچراغ بۆ ڕۆڵبینین لە دراماکانی تەلەفزیۆن
  • باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی دختر لە مۆسکۆ
  • باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی دختر لە ئاهەنگی خانەی سینەما
  • باشترین ئەکتەری پیاو بۆ فیلمی دختر لە باتۆمی
  • خەڵاتی تاوسی زیوی بۆ فیلمی دختر لە هیندستان
  • باشترین ئەکتەری پیاو لە فیلمی دختر لە فیستیڤاڵی داکا و مونس و مالیزیا
  • باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی پاڵپشت بۆ فیلمی مغزهای کوچک زنگ زده لە فیستیڤاڵی ئاهەنگی سینەمای ئێران.

فیلمەکان

  • روسری آبی
  • سفر به چزابە
  • باشگاه سری
  • آسمان پر ستارە
  • عشق فیلم
  • من بن لادن نیستم
  • غروب شد بیا
  • ایستگاه بهشت
  • پاداش سکوت
  • پایان راه
  • حیران
  • هرچی خدا بخواهد
  • یه حبه قند
  • سیزدە ٥٩
  • زندگی خصوصی
  • خرس
  • پل چوبی
  • قصەها
  • بە خاطر پونە
  • من مادر هستم
  • خواب زدەها
  • ساکن طبقە وسط
  • مستانە
  • کلاشینکف
  • کوچە بی نام
  • عصر یخبندان
  • دوران عاشقی
  • دختر
  • یک روز بخصوص
  • ماجان
  • زیر سقف دودی
  • مغزهای کوچک زنگ زدە
  • آبی
  • به رنگ اسمان
  • کلمبوس
  • جن زیبا
  • متری شیش و نیم
  • مردی بدون سایە
  • خط استوا
  • ملخ

دراماکان

  • امام علی
  • همسایەها
  • بهاران در بهار
  • خانە در آتش
  • چشم سوم
  • سفر بە چزابه
  • خاطرەها
  • خاطرات یک خبرنگار
  • پزشکان
  • زیر بازارچە
  • کیف انگلیسی
  • داستان یک شهر
  • چراغ جادو
  • رستوران خانوادگی
  • پلیس جوان
  • توپ گرد
  • خانەی در تاریکی
  • وفا
  • راه بی‌پایان
  • گاوصندوق
  • اشپزباشی
  • مختارنامە

لەتۆڕی نمایشی خانگی

  • ساخت ایران
  • شاهگوش
  • وقت رو به انتهاست
  • هیولا
  • شانۆیی
  • عشق اباد
  • پچ بچەهای پشت خط نبرد
  • از دست رفتە
  • سمفونی درد

 


سەرچاوەکان



1241 بینین